خەڵک بۆ خۆی تاوانبارە
Thursday, 25/11/2021, 16:39
بەڕێزان... با بە کورتی من ڕای خۆمتان بۆ بنوسم، من زۆر حەزم لە قسەی سولومبە و قەلومبە نیە، پێمخۆشە قسەی دڵی خۆم لەگەڵ خەڵکی بکەم.
بەڕێزان باوەڕتان بێت خەڵکەکە بۆخۆی زۆر تاوانبارە، خۆی خوڵقێنەری بەدبەختیە، حەزی لەوەیە بچەوسێتەوە، حەزی لەوەیە کەسێک ھەبێت باڵاسەری بێت، عادەتی کردووە بە دیوەخان و پێشخانەو بە خیاماڵی فرت و فێڵ و حۆقەبازی، ئەمەش باشترین ھەلە بۆ دەسەڵاتخواز، بۆ زاڵم بۆ ستەمکار بۆ دیکتاتۆر، پایەی ئەساسی زاڵم لەسەر نەفامی مەزکومێت دامەزراوە، لە خۆڕا کورد نەیکوتووە تا بێ عەقڵێک نەبێت عاقڵێک بەڕێ ناچێت.
ستەمکار لە سەر ئەم تێنەگەیشتنەی جەماوەر ماڵی خۆی ساز دەکات، دەستەچیلەی ئەوان ئەوانەن بۆ ساز کردنی ئەم ماڵەیان، دین، نەتەوە، ئاڵا.........ستەمکار دێت ھەمو ئارەزۆکانی خۆی لەم چەن چەمکەوە دەپێچێت ، بۆ ئەوەی لە تۆی بشارێتەوە کە تۆ لێی تێینەگەی، زەمانێکیش کە زانی تۆ نزیک بویتەوە لە تێگەشتن لە سیناریۆیەکەی ئەو، لەم خەون و خاڵەی ئەو کە بە ناوی تۆوە نانی پێوە دەخوا ئیتر کاتی تێھەڵدان و کوشتن و گرتن و فڕاندنت دێت، شتێک کە ئێستا ڕۆژانە ھەمو بە چاوی خۆمان دەیبینین.
سروشتی دەسەڵادارو زاڵم وایە، قەت تێر نابێت لە خوێن مژینی خەڵک، وەک ئەژدیھای لێدێت بە لێشاو ، بە یەسک و پلوسکەوە دەیخوا ھەر دەڵێت بۆم بێنن.
کاتێک کە کابرای ھەژار وەخەبەر دێت، ئەو ئیتر ھەمو کەلێن و قوژبنی خۆی گرتووە، خۆپێشاندان دەکەی جوابت ناداتەوە، داوای ماف دەکەی جوابت ناداتەوە، لەبەری دەپاڕێەوە جوابت ناداتەوە......چونکە بەرژەوەندێکەی وادەخوازێ، بۆیە ئەم ڕێگایانە ھیچ چارە ساز نیە، ئەو دام و دەزگای خۆی تەیار کردووە، ئەوەندەی کۆیلە پەروەردە کردووە کە بە شەق و شەپڵاغەو دواتریش بە چەک و ئەسلەحە جوابی تۆ بداتەوە، بۆیە من لەگەڵ ئەوەی کە پێشنیار دەکەم کە جەماوەر ھەمو، چ کرێکار، مامۆستا، چ خوێندکارو چ ژنان و ھەمو حەڕەکەتە کۆمەڵایەتێکان دەنگی خۆیان بخەنە پاڵ یەک ، بۆ ئەوەی بە تەنھا نەنێننەوە، چونکە دانە دانە ھیچیان بۆ ناچێتە سەر.
یەس خاڵی گرینگ لێرەدا ئەوەیە کە من چەن ساڵ لەمەو پێش یش پێشنیارم کرد، ئەو کات نێوم نا تیرۆر، ئێستا وشەکە موھیم نیە چی پێ دەڵێن, ئەویش ئەوەیە کە گڕوپێک ساز بێت خۆبەخشانە، بۆ کوشتنی لەپێش ھەمو کەسدا سەرکردەی ئەم دەسەڵاتدارانەو دواتریش کۆیلەکانیان، چونکە دەسەڵاتدار لە عەینی حاڵدا کە زاڵمە زۆریش ترسەنۆکە، بە کوشتنی چەند کەسێکیان دەتوانی بەڕاستی ئاڵ و گۆڕ پێک بھێنرێت، ئەگینا ھەر دانیشە بە تەمای خودا ھیچی لێ ھەڵناوەرێت!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست