بانگەوازێک بۆ هەموو کوردانی بەریتانیا
Thursday, 25/11/2021, 8:11
داواکارین لە هەموو کوردانی دانیشتوی بەریتانیا ڕۆژی دووشەممە لەبەرواری ٢٩ /١١ / ٢٠٢١ سەعات ١:٣٠ لە بەردەم نوێنەرایەتی هەرێمی چەتەکانی کوردستان لە بەریتانیا خۆپیشاندانێک بۆ گەیاندنی پەیامی خۆمان بە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو کابینە پۆلیسیەیەی مەسرو بارزانی و جێگرەکەی قوباد تاڵەبانی کە سەلماندیان شکستیان هێناوە و هەروەها داوای دادگایی کردنی ئەو بەر پرسانە دەکەین کە دوێنێ فەرمانیان بە پۆلیس کردوە لە خوێندکاران بدرێت دەستگیریان بکەن.
ئەو ڕوودانەوەی دوێنێ لە هەرێمی کوردستاندا ڕوویدا بە شەق و لێدان و زیندانی کردنی خوێندکارە خۆپیشاندەرەکان ڕووبە ڕووی خوێندکاران بووەنەوە کارێکی قێزەون و ناشایستەیە و چەندەها جار دوبارە بۆتەوە بەرامبەر خۆپیشانداران .
شەقوەشاندن وەڵام نیە بڕۆن لە کۆڵ ئەو میللەتە ببنەوە .
ناونیشان.
2 Hobart place
Belgravia
SW1W0HU
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست