كێ له كۆچی كوردان به‌رپرسه؟ هۆكارو چاره‌سه‌ر
Thursday, 25/11/2021, 7:59
كۆچڕه‌و یان كۆچكردن دیارده‌و شتێكى تازه‌و نوێ نیه‌و مێژوویه‌كى كۆن و دێرینى هه‌یه، له‌م ڕوانگه‌وه پێگه‌ى جوگرافی و هه‌لومه‌رجی ژینكرده‌ى مرۆڤ دوو فاكته‌ری سه‌ره‌كى ئه‌و كۆچه بووه.
كۆچكردن وه‌كو تاك سه‌ره‌تاییترین و ئه‌و سوننه‌ته ساده‌و ساكاره‌ى مه‌ردمه، به‌جۆرێ به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ڕێی كردووه، ئه‌مڕۆ له كۆڵان و گه‌ڕه‌ك و شارێكه، سبه‌ى ده‌ڕواته كۆڵان و گه‌ڕه‌ك و شارێكى تر‌و پرۆسه‌یه‌كى به‌رده‌وامى سه‌رتۆپی مرۆڤایه‌تیه.
وه‌لێ كۆچی به‌كۆمه‌ڵ له‌دیدگایه‌كی زانستى و سیاسی‌و سه‌رده‌میه‌وه خوێندنه‌وه‌یه‌كى دیكه‌و جیاوازى له‌هه‌مبه‌ر ده‌كرێ، ئه‌ویش هه‌ڵوێسته‌كردنه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ماو هۆكارانه‌ى بوونه‌ته پاڵنه‌ر تا په‌نا بباته به‌ر چاره‌نووسێك كه نازانێ ده‌ره‌نجامه‌كانى كۆتایی به‌كوێی ده‌گات.
ئه‌گه‌ر ژیربێژانه باس له‌هۆكاره‌كانی كۆچكردن بكه‌ین، ئه‌وه هۆكارگه‌لێكى زۆر هه‌ن، لێره ته‌نها ئاماژه به‌چه‌ند خاڵێكى جه‌وهه‌ری ده‌كه‌ین، ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م/ كۆچی ناچاری و زۆره‌ملێ:
ئه‌و كۆچه‌یه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته ده‌ستڕۆیشتوه دیكتاتۆر‌و سه‌ركوتكاره‌كانه‌وه له‌پێناو پاكتاوى نه‌ژادی و ئایینى و نه‌هێشتنى ئایدۆلۆژیایه‌كى تایبه‌ت به‌رامبه‌ر نه‌یارانی په‌یڕه‌و ده‌كرێ و نموونه‌ی له‌م جۆره زۆره‌و تا ئه‌مڕۆ ناوه ناوه لێره‌و له‌وێ په‌یڕه‌و ده‌كرێ.
دووه‌م/ كۆچی لاسایی و چاولێكه‌ری:
له‌م كۆچه‌دا خه‌ڵكانێكی زۆر، به‌لێشاو بیری ده‌رچوون له‌بازنه‌یه‌كى دیاریكراو ده‌كه‌ن ئه‌ویش خه‌وبینینه به ئایدیا‌و ژیانێكی له‌وه چاكتر كه هه‌یه‌تى، له‌كاتێكدا ده‌زانن حه‌زه‌كانیان مت و كپ كراوه‌و كلتوور رێگره له‌به‌رده‌م تێركردنى، یاخود ده‌زانن ئازادیه‌كانیان كۆت و به‌ندكراوه یا ده‌بێ بێده‌نگى هه‌ڵبژێرن یان ئه‌وه‌ته كه قسه بكه‌ن ئه‌وه ژیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسی، یان خه‌ون به‌به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ی به‌رزه‌وه ده‌بینن، بۆیه به‌سه‌رهه‌ڵگرتن و كۆچكردن له‌و شوێنه بۆشوێنێكى تر به‌حه‌زوهیواكانیان ، ئاماده‌سازى بۆ ڕه‌وه ده‌كه‌ن و له‌و پێناوه كۆچ ده‌كه‌ن.
سێیه‌م/ كۆچی ناڕه‌زایی و بێزاری:
له‌م كۆچه‌دا خه‌ڵكه‌كه به‌هۆی بێزاری و بێ ئیشیو نه‌بوونى هه‌لی كار‌و نادادپه‌روه‌ری به‌رپرسان و جۆرێ له بێسه‌ره‌و به‌ره‌یی بازاڕی كار‌و بێ ئیشی و,,,هتد، هاوڵاتى له‌ناخه‌وه نكۆڵی له هاونیشتمانبوون و ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بۆ خاك و وڵات ناكه‌ن، به‌ڵام كه ده‌بینن حوكمڕانان ده‌یانچه‌وسێننه‌وه، شه‌ڕی ده‌روونیان ده‌رهه‌ق ئه‌نجام ده‌ده‌ن و یاسا‌و ڕێساكان بووه‌ته ده‌ستكه‌لای ده‌ستڕۆیشتوان و ته‌نها خه‌ڵكه ڕه‌ش و ڕووته‌كه باجی تاوانه‌كان ده‌دات و جوانیه‌كان له‌بازنه‌ى دادگه‌ری ده‌رچوونه‌و ده‌سه‌ڵاتداران بوونه‌ته مشه‌خۆر له‌سه‌ر زگى برسی هاوڵاتیان و جیاوازیه‌كى زۆر ده‌كرێ، به‌مه‌یش بیروڕایان جه‌م ده‌بێ كه بڵێن: مادام زه‌ویه‌كه‌مان رێزمان ناگرێ ئه‌وه ئێمه غه‌واره‌و نامۆین به‌وڵاتى خۆمان بۆیه ده‌چینه زه‌ویه‌ك ئه‌گه‌ر رێزی گرتین ئه‌وه خاك و وڵاتمانه با ئه‌و شوێنه هاوزوبان و خاك و مه‌فته‌ن و نه‌ته‌وه‌و نیشتیمانیشمان نه‌بێت.
ئه‌وه‌ى له‌و ماوانه‌ى ڕابردوو بینیمان له‌كۆچی كوردان بۆ سه‌ر خاڵه سنوورییه‌كانى بیلاروسیا كه تا ئێستایش به‌رده‌وامى هه‌یه‌و وابه‌ئاسانى دانامركێته‌وه، ئه‌وه خۆی له كۆچی سێیه‌م ده‌دۆزێته‌وه له‌كاتێكدا خه‌ڵك هه‌ست ده‌كه‌ن ژیان له‌م مه‌مله‌كه‌ته به‌ر زه‌حمه‌تی كه‌وتووه، حكومه‌ت له‌جیاتى كارئاسانى به‌ناوى باجه‌وه باری قورسی هاوڵاتیانی قورس كردووه، دادگاری كه‌م بۆته‌وه‌و نایه‌كسانیه‌كى زۆر له‌به‌ڕێوه‌بردن ده‌بیندرێ و بازاڕ قۆرخكاریه‌كى زۆری پێوه دیاره، ئه‌وه‌ش كه سه‌رده‌كێشێ بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى بێكاری و نه‌بوونى ده‌ستى كار و قۆستنه‌وه‌ى ئه‌و بارودۆخه له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كی حزبیه‌وه، ئه‌و شتانه هێنده‌ى دیكه ڕق و تووڕه‌یی له‌ناخى تاك چه‌ندووه كه بیر له‌سه‌رهه‌ڵگرتنى خۆی بكاته‌وه، ڕێی هات و نه‌هات بگرێته به‌رو له‌به‌رده‌م شه‌پۆڵه بێزه‌ییه‌كانى ده‌ریادا نه‌سڵه‌مێته‌وه، به‌س هێنده له‌و مه‌مله‌كه‌ته ڕزگاریبێ و پێ بنێته نێو ژیانێكى جیاواز له‌وه‌ى هه‌یه‌تى، ئه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتداران نیشانه‌ى سه‌رسوڕمان دروست ده‌كات كه وڵاتان به‌چاوێكى تر سه‌یری بكه‌ن، له‌وه‌شدا هه‌موو ئه‌و قسانه هیچ به‌هایه‌كیان نابێ ئه‌گه‌ر پاساو بۆ ئه‌و كۆچه بهێندرێته‌وه كه كێ و كێیان له‌پشته له‌كاتێكدا خه‌ڵك له‌هه‌مووكاتێك زیاتره هۆشیاره به ڕووداوه‌كان و ده‌زانێت چۆن هه‌نگاو بۆ ئاینده‌ى خۆی ده‌نێت.
له‌و سۆنگه‌وه ئه‌وه پێویسته كاری له‌سه‌ر بكرێ ئه‌وه‌یه په‌رله‌مان ئه‌و پرسه به‌هه‌ند هه‌ڵبگرێ و جه‌خت له‌سه‌ر پێشنیاره‌كانى بكاته‌وه كه له‌ئاڕاسته‌كردنى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار، به‌دواداچوونی جددى بۆ بكات.
ئه‌وه‌ى لایه‌نى به‌رپرس له‌سه‌ریه‌تى:
یه‌كه‌م: به‌كرده‌وه بیروبۆچوونى كۆچكردوان به‌هه‌ند هه‌ڵبگیرێ و له‌وه تێ بگات خه‌ڵك بۆ كۆچ ده‌كات؟ ئامانج له‌و كۆچه چیه؟ چی بكرێ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ر به‌و لێشاوه بگیرێ هه‌رنا هه‌وڵ بۆكه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌ودیارده‌یه بده‌ن؟
دووه‌م: ڕه‌خساندنى هه‌لی كار‌و به‌گه‌ڕخستنى ده‌یه‌ها پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان و هاندانى كۆمپانیا بیانیه‌كان تا له له‌م هه‌رێمه وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و رێژی بێكاری له‌هه‌ڵكشان دابگرن.
سێیه‌م: كۆنتڕۆلكردنى بازاڕ‌و كه‌مكردنه‌وه‌ى باج و سوككردنى سه‌رشانى هاوڵاتیان له‌و گرانیه‌ى هه‌موو كایه‌كانى ژیانى گرتۆته‌وه له‌وه‌شدا ده‌كرێ حكومه‌ت ده‌ستپێشخه‌ری بكات.
چواره‌م: هه‌رێمى كوردستان به‌و ڕێژه كه‌مه‌ی دانیشتوان و ئه‌و داهات و ده‌رماته زۆر‌و له‌بن نه‌هاتووه‌ى هه‌یه‌تى، خه‌ڵك ده‌زانن نادادگه‌ری هه‌یه‌و ده‌زانن ئه‌گه‌ر ده‌ستێكى پاك هه‌بێ ئه‌وه خه‌ڵك تووشی ئه‌و ڕۆژه ڕه‌شه نابێت به‌و سه‌رماو سۆڵه ژیان له‌بن خێمه‌و به‌ر به‌فرو باران به‌سه‌ر ببات، له‌وه‌شدا حكومه‌ت پێویستى به‌بڕیاری بوێر‌و جددى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ خه‌ڵك وحكومه‌ت ئاش بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش كارێكه ئه‌وه‌ن ده‌زه‌حمه‌ت نیه ئه‌نجامنه‌دانى ئه‌سته‌م بێت له‌كاتێكدا بۆ ساڵی داهاتوو حكومه‌تى عێراق بڕیاری سه‌رژمێری گشتى داوه، ئه‌وه‌ش ئه‌نجام بدرێ ئه‌وجا ده‌زانین هاوڵاتیانی هه‌رێم چۆن له‌كه‌مى داوه‌و هه‌ر به‌و سه‌رژمێرییه هیچ پاساوێك بۆكه‌مكردنه‌وه‌ى بودجه‌ى هه‌رێم نامێنێته‌وه بڵێین: به‌غدا سته‌م له‌هه‌رێم ده‌كات و وه‌كوپێویست شایسته داراییه‌كانى نانێرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست