دەرماڵە بیانوویە
Wednesday, 24/11/2021, 11:29
لە کۆنەوە گووتویانە،کاتێک ددان کرمۆڵ بوووریشەی رزی دەبێ بکێشرێ وفڕێ درێ.ئەودەسەڵاتەی باشووری کوردستان وەک ددانی کرمۆڵی بەسەرهاتووە.رووداوەکانی چەند رۆژی رابوردوولە باشووری کوردستان پەیامی مەزنیی پێیە.ئەو رووداوانە بە کورد دەڵێ لە نێوان دەسەڵات وکۆمەڵگای ناڕآزی لەو بەشە لەوڵات ئاشتبوونەوەی نیشتمانی وەک خەون وخەیاڵ دەچێ.ئیتر کار لە کار ترازاوە.ئەوەی لەماوەی ئەو سی ساڵەدا چەتەکانی سەردەست لەسەردەسەڵات نەیانکردوە،بە پێدانی بڕێک پارە لەسەرناوی دەرماڵە نەتەنیا بەرەو چارەسەریی ناچن بەرەوخراپتریش هەنگاو دەنێن.
سەرمایەی مێژوویی هەروڵاتێک ژێرخان وسامانی ئەو وڵاتە نییە.سەرمایە ئەوگەنجانەن کە ژێرخان وسەرخانی ئابووری ئەو خاکە بەرێوەدەبەن وبۆ داهاتوانی ئامادەدەکەن.لە وڵاتێک کە گەنجی خوێندکارشەقی لە دەمی بدرێ وکۆیلەی دەسەڵاتیش بڵێ بۆیە مووچەوەردەگرم تاشەق لە تۆبدەم.
لەوەها وڵاتێکدا داروبەردی سیاسەتی ئەووڵاتە لەرزۆکە بەرەووێرانی ئەڕوا.دیمەنی خۆنیشآندانەکانی شاروشآرۆچکەکانی باشووری کوردستان بە باشی نیشآنیداکە ئەو دەسەڵاتە هیچ سنوورێکی بۆ ئەخلاق وهیچ رێزێکی بۆ شەهید وکەرامەتی نەتەوەیی دانەناوە.
پەلەقاژەی تاقمێک وەزیروگزیر بۆ کۆبوونەوەی بە پەلە بۆ دابینکردنی دەرماڵەی مانگانە تەنیا ترسێکی گرانە لەو خۆنیشآندانەی ئەو چەندرۆژە.هەرچۆنێک بێ دەخوازن ئاو بەسەر ئەوئاگرەدابکەن وکلآوی سیاسی وفێڵاوی لەسەر خوێندکارەکان دابنێن.تا بتوانن بۆ ماوەیەکی کورد ئەو بارودۆخە کۆنترۆڵ بکەن.
هیچ گومانم لەوەدانییە ئەو نابێتە ڕێچار.چون دوای هێور بوونەوی ئەو بارودۆخە ئاڵؤزە چەکدارەکۆیلەکانیان ووێڕآی ئاسایشیی حیزبیان دەست دەکەن بە گرتن وڕفاندنی ئەو خوێندکارانەی کە لەو چەند ڕۆژەداهەمیسان رووی دزێوی ئەو چەتانەیان ئاشکراکرد.
دەسەڵاتێک کە دوای سی ساڵ ئەوە حاڵورۆژی بێ کە خۆنیشآندەربڵێ،سەری سەرۆکەکان دەخینە ژێرپێمان ولێیان خۆش نابین،ئەو دەسەڵاتە هیچ پێگەیەکی یاسایی ونیشتمانی نەماوە.تەنیا دەبێتە دەسەڵاتێک کەوەک فەرمانبەرئەرکی پێدرابێ تا رۆلو سیاسەتەکانی داگیرکار بەڕێوە بەرێ.
ئەوەی کە شآیانی باسە ئەوەیە رەنگە لە زۆنی زەرد کە ژێر چەپۆکەی بنەماڵەی بارزانییە،دڵیان بەوە خۆش بێ کە لە ژێر حوکمی ئەواندا خەڵكی تەواو رازیە وخۆنیشاندان بەرێوە ناچێ.ددانی هەری بەهێش وکرمۆڵ بنەماڵەی بارزانین.زۆری نەماوە گەل ئەو سنورە ببەزێنێ وبەروونی داوای رووخانی دەسەڵاتداریەتی ئەو بنەماڵە گەندەڵە بکەن.
هەڵپەرکێ وشآییولۆغانی تاقمێك لە شآرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کاتی رێفڕآندۆمی سەرک خێڵێکی وەک مەسعود بارزانی، ئەوەمان بیر دەخاتەوە کە،کۆمەڵگا لەو بەشە لە وڵات تووشی ئالزایمێری سیاسی بووە.نەتەوەیەک دووژمنی قەستەسەری خۆش بوێ ورابوردوولە بیر بکا،درنگ دەگاتە ئاواتەکانی.ئالۆزیی سیاسی وکۆمەڵایەتی وئابووی وزانکۆکان وژیانی دژواری خوێند کارەکانی ئەو بەشە لە وڵات دەبێ ئەزموونێکی پڕ بایخ بێ بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان کە خۆیانی تێدا بەدی بکەن رێخواری ئەو سیاسەتە هەمیسان لەوێ دووپات نەکەنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست