کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیلیكۆن دەبارێ! وەڵامێك بۆ بەڕێز توانا عوسمان

Monday, 22/02/2021, 23:23


كاك توانای بەڕێز:

من لە جیاتی دایكت ، وەڵام دەدەمەوە.
كۆنە پارێز نیم، مێشكم چەقبەستوو نییە، لە رابردوودا ناژیم، باوەڕم بە ئازادی تەواوی تاك هەیە، ژن بێت یان پیاو.
جوانی لای من، سروشتییە، نەك دروستكراو!
باوەڕم بە پێشكەوتنی كۆمەڵگای كوردی هەیە، ئەمانەو زۆری تریش.

لێ، دەمەوێت بڵێم: 

بەكاڵاكردنی كچان و ژنان ، رەتدەكەمەوە، بە هەموو شێوەیەك.
نمایشكردنی كچان (مۆدێل)، تەنانەت لە وڵاتە پێشكەوتووەكانیش، رەتدەكرێتەوە  و وەك بەكاڵاكردنی ژن سەیر دەكرێت.
ژن پێویستی بە خوێندن و زانست هەیە، دەبێت بزانێت لەكوێ قەدری دەگیرێت، روو لەوێ بكات.
كچەتازە پێگەیشتووەكانمان، پێویستیان بەم مۆدێلانە نییە!
دەبێت سەیری كەسانی بە نموونە، وەك: د. ئەختەر نجم الدین، د. لاڤا محمد سعید، د. چۆمان هەردی و دەیەها نموونەی گەشی تری ژنی كورد بكەین كە جێگای رێز و سەربەرزین.
بێزاربوین، لە نمایشكردنی فیلەر و بۆتۆكس و سیلیكۆن!
هەندێك لە كچە گەنجەكانمان، لە تەمەنی 18 ساڵییەوە، دەیانەوێت لاسایی مۆدێلی جانتا پڕ لە دۆلار بكەنەوە! هەمان گۆڕانكاری بكەن لە جەستەیاندا.
پێشكەوتن ، لەسەر (رحلە)ی خوێندنگا ، دەستپێدەكات، نەك لە تاتوو دانان!
توێكلی پێشكەوتن ، گەیشتووە بە ئێمە، توێكڵەكەش نازانین  بۆكوێمان دەبات.
لە كۆتاییدا،  كاك توانا ، دەڵێم:
سەد خۆزگە  بە راوەستانی بەر تەباخی نەوت!
سەد خۆزگە بە شوشتنی كراسە سپییەكانتان بە (  فاست)!
سەد خۆزگە بە جوانكاری بە كل و سپیاوی قەڵایی!
سەد خۆزگە بەو كوڕەی رێز لە ماندوبونی دایكی دەگرێت!
رێز و سڵاو بۆتان

پرۆفایل:

د. پەروین نوری عارف
پسپۆڕی پلەیەك لە كولتور و مێژووی زارەكی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە