دەسەڵاتی باشوور وەکو دەسەڵاتێکی چەتە
Monday, 22/11/2021, 15:29
کورد دەڵێ یاخوا فەقیر زوو دەوڵەمەند نەبێت، چونکە سەر لە خۆی دەشێوێنێ نازانێ چۆن خەرجی بکات، یا دەڵێت پیاو ئەگەر دەوڵەمەند بو یا ژنی پێ دێنێت یا پیاو دەکوژێت، ئەوانە ڕێک ئێستا لە باشوری کوردستان دەقەومن، باشترین وشەش بۆ پارتی و یەکیەتی بەس وشەی چەتەیە، بەڕاستی ئەوانە چەتەن.
ئاسایش ئەم ھەمۆ قسەیەی کرد ھەر مەعلوم نەبو باسی چی دەکات؟ دەڵێ سلێمانی شارێکی ئارامە، ھەر کەسێک بیھەوێ کارێکی خراپ بکات، فەوری دەیدۆزینەوەو ئاشکرای دەکەین،
ئەی بڵێ کاکی درۆزن، شەھید شوکری ئەوە زیاتر لە چەن مانگە لە نزیک مەقەڕی ئاسایش تیرۆرکراوە، بۆ تاوانبارەکەی نابیننەوەو ئاشکرای بکەن؟
سێ کەسو ھێناوە بە لیباسی زەردەوە پشتیان لە خەڵکە کێ دەزانێ ئەوانە چ کارەن؟
یا نوێنەری پارتی لە ھەولێر درۆیەکی گەورە دەکات دەڵێت، بە ھیمەت و حەولدانی سەرۆک بارزانی لە گەڵ وڵاتانی ئوروپاو پۆڵەن و بلاڕوس توانی زیاتر لە چوارسەد پەنابەر بگێڕیتەوە
بڵێ ئێوە تەریق نابنەوە ئەم ھەمۆ درۆیە دەکەن، ئەخە خەڵک بە بێ عەقڵ زانینیش حەدی ھەیە! حوکومەتی پۆڵەن بڕیاریداوە، ھەمو ئەم پەنابەرانە لەوێ سەرما بیانبات ناھێڵن بچنە ژورێ، ئەوانە لە ناچاری گەڕانەوە، ئەو درۆیەش ھەر وەک ھی ڕیفڕاندۆمەکەی سەرۆک بارزانی دەچو.
پارتی و یەکیەتی ئەزمونی باشیان ھەیە لە درۆ کردن، کاتی ئەوە ھاتووە بیانبەن بۆ مسابیقە!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست