کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەسکەوتەکانی بنەماڵەی بارزانی

Saturday, 20/11/2021, 20:17


بێ گومان کاتێک باس لە بنەماڵەی بارزانی دەکەم،تەنیا مەبەستم پیاوەکانی ئەو بنەماڵەیە.بەتایبەت ئەو بەرواڵەت پیاوانەی کە بۆ ماوەی سی ساڵ دەبێ بەشیک لە باشووری کوردستانیان داگیرکردوە.ژنەکانی ئەو بنەماڵەیە سنووری کۆیلایەتیان بەزاندوە.تەنیا چواروەرزیی ئاسمانی سەریڕەش دەبینن.وەک سێبەر لە نێوان خۆیاندا دێن ودەچن.وک ئەوەدەچێ کە هەردەڵێی لە رەچەیەکی دیکەی بنی ئادەم بن.ئەوەش یەکێکە لە تایبەتمەندیەکان خێڵایەتی وعەشیرەگەریی لە ناو ئەو بنەماڵەیەدا.
بەرهەمیی رێفڕاندۆمی شوومی سەر هیشکێکی وەک مەسعود بارزانی بەوزووانە ئاسەواریی پاک نابێتەوە.رۆژ لە رۆژ زیاترکاریگەریی خراپی ئەو کارە دەردەکەوێ!ئەوەی کە کرا بۆ سەربەخۆیی نەبوو وفڕیشی بە سیاسەتەوە نەبووە.بارزانی باش دەیزانی هێدی هێدی خۆری سیاسیی ئەو بنەماڵەیە بەرەو ئاوابون دەچێ،بۆئەوەی بۆ ماوەیەکی کورت سەردەربێنێتەوە وکەچە مێژوویەک بۆخۆی تۆمار بکا،سەری نایە سەر سەری رێفڕآندۆم،کوردیش ئاسەوارەکەی بینی،ئەوانیش بە ریشی خەڵک پێکەنین!
دەسکەوتەکانی بنەماڵەی بارزانی:
ئەوەی تۆزێک دۆستی کورد بێ،ئەو بنەماڵەیە وەک دووژمن چاوی لێدەکەن.ئەوانەی کە تابینەقاقا دووژمنی قەستەسەری کورد بن،ئەو بنەماڵەیە دەیکەنە دۆستی خۆیان.ئەوەیە رەمزوڕآزی مانەوەی ئەو بنەماڵەیە لەسەردرێژە پێدان بی ژیاننامەی خۆیان.ئەو بنەماڵەیە هیچکات خاوەنی مێژوونەبون،بەڵام خاوەنی ژیاننامەیەکن پڕ لە شەرمەزاریی.
هەرمرۆڤێک ئازادە چۆن بژی،چۆن بیر بکاتەوە،لە کوێ بژی.زۆر کەس بە مەیلی خۆیان لە کوردستان کۆچ دەکەن وشێوەی ژیان لە ووڵاتێكی دیکە تاقی دەکەنەوە.ئەوەش مافی خۆیانە.بەڵام گرفت لێڕەدایە کە پاشی سی ساڵ لە دەسەڵاتی دووبنەماڵە لە باشووری کوردستان خەڵکانێک هەبن کە لە رووی بێ هیوایی ونەبونی داهاتوویەکی روون وڵاتی بابوباپیری خۆیان جێ دێڵن ناخواستە روولە هەندەران بکەن.
دیتنی کورتەفیلم ووێنەی کۆچ بەرەکانی سەر سنوورەکانی بێلارووس وپۆلەندا لە دەستپێکی هەزارەی سێدا ئەوەمان پێدەڵێ کە باشووری کوردستان بەزەبریی چەک وکۆیلەی چەکدار لە لایان ئەو دووبنەماڵەیە داگیرکراوە!دونیای بێویژدان وبەناو دێمۆکڕاسیش دەستی داوەتە دەستی ئەو چەتانە وتەنانەت وڵاتێكی زلهێزیی وەک ئاڵـمانیش دەڵێ،ئێمە ئەوپەنابەرانە وەرناگرین چون پەیوەندیەکی باشمان دەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە!
ئەو پەنابەرانەی کە بە ناچاری گەڕێندرانەوە بۆ باشووری کوردستان بۆتە دەسکەوتێکی قڕێژ بۆ دەسەڵاتدارانی زۆنی زەرد وبە خۆشحاڵییەوە لێ دەڕوانن،کە بڵێن،هیچ کەس لەسەر سیاسەت ونەبونی کارکۆچیان نەکردوە.لە مێدیایەکانیاندابۆ فریودانی ڕای گشتی زۆرترین قسەی ناڕآست وبوختانیان ئاڕاستەی ئەو کەسانە کرد کە نەیانتوانی لە سەر سنوورەکانی بێلارووسیە بمێننەوە.سیستمی کوردکوژودژە کوردی ئەو بنەماڵەیە شکستی ئەو پەنابەرانە بۆ خۆی بە دەسکەوت هەڵدەسەنگێنێ وحەولدەدا بیکاتە رێكارێک وهەڕەشەیەک بۆ داهاتوو کەکەس بیر لە ژیانی پەنابەریی نەکاتەوە.
مەغرووربارزانی،کۆچی بە کۆمەڵی خەڵكی بێزارلە دەسەڵاتداریەتی باب وباپیروکەسانی نزیک لە خۆی دەخاتە ئەستۆی قاچاغ چی وچەندلایەنێکی دیکە!ئەوەش خۆ گێل کردنە وخۆ دزینەیەوە لە دەسەتەواژەی قاچاغ وقاچاغچیەتی.هەرکەسەدەزانێ بۆ ماوەی دوو دەیە زیاترە بؤخۆیان قاچاغچین وبەلێشاوخەریکی پارەکۆکردنەوەن.
دەسکەوتەکانی بنەماڵەی بارزانی لە کۆڕەووکۆچی بە کۆمەڵ وزیندان وشکەنجەوئازاریی نەتەوەی کوردوئاشبەتاڵ وسیخۆریی بۆ بیانین کە بۆ خۆیان تۆمار کردوە.ئەوانە ئەوجار بە گەڕآنەوەی زۆرەملێی بەشیک لەو کۆچبەرانە لە خۆشیان دە پێستی خۆیاندا جێگایان نابێتەوە.ئەو بنەماڵەیە بەشکستەکانی گەلی کورد شآد دەبنەوە وبەسەرکەوتنەکانی نەتەوەی کوردیش پەرۆشیی دەیانگرێ.ئەوەندە ئەردۆغآن دژی دەسەکەوتەکانی رۆژئاوای کوردستانە،بنەماڵەی بارزانی دووهیندە دژایەتی ئەو بەشە لە وڵاتیان کردوە!ئەوانەن بەشێک لە ئاکارەکانی دەسەڵاتی سی ساڵەی پاشماوەکانی مەلای باپیریان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە