سەددام زێڕە؟!
Friday, 19/11/2021, 0:50
بنەماڵەی بارزانی ئەوەندەی خێروبێریان بۆ دووژمنی کورد هەیە،سەت ئەوەندە زەرەریان بۆ نەتەوەی کورد هەیە.ئەو بێ بەختیەش تەنیا باڵی بەسەر باشووری کوردستاندا نەکێشاوە.ئەو بنەماڵەیە پەلیان هاویشتۆتە سەرهەرچوار بەشی وڵات.لە هەر کوێیەک کوردێکی تێکۆشەر بۆ چارەسەریی کورد تێبکۆشێ،یان بۆ خۆیان تڕۆری دەکەن ودەیکوژن یان زۆی بێویژدانانە رادەستی داگیرکاریی کوردستانی دەکەن.ئەوەیە بەرهەمەی ژیاننامەی ئەو نیگریسانە.
سی ساڵە تاکی کورد هێدی هێدی وڵات جێ دێڵێ.سی ساڵە بە عەڕەب کردنی خاکی وڵات لە لایان ئەو بنەماڵەیە بەرێوە دەچێ!ئیدی کار گەیشتە ئاستێك کە بە ئاشکراعەڕەبی هاوردە خەریکی کڕێنی دوکان وخاکن تا لە باشووری کوردستانی جێ خۆش بکەن!ئەو ڕیکارە لە ناوچەی داگیرکراوی دەستی بنەماڵەی کوردفرۆشی بارزانی زیاتر دەکەوێتە بەرچاو!
لە کافەتریایەکدا لە شآری هەولێر،بەئاشکرا گۆرانیی/ سەددام زێڕە / کە داهێنەرەکەی کوردێکی گەل فرۆشە لە لایان بەرپرسیی کافەتریاکە لە بڵندگۆی بڵاوکردنەوەکەی دەبیسرا!دانانی ئەو سروودە لە شآری هەولێردەگەڕێتەوە بۆ بەشێکی دژە کوردیی ئەو بنەماڵەیە وبێڕێزییەکی مەزنە بە بنەماڵەی شەهیدان وکۆڕەوهەڵەبچە وئەنفال.
جا ئەوی ئەوکەسەی ناوی خۆت ناوە / پێشمەرگە / وچەکت بۆ ئەو بنەماڵەیە دەشآن کردوە ئەو پەیامە ببیسە دوای نەمانی حیزبی بەعس وسەددام گوێت لەو سروودەبێ!؟هەڵبەزی ودابەزی تۆ پێشمەرگە نی.چون ئەگەر بوایەی شتی ئاوات قەبوڵ نەدەکرد.
دووبەدناو!
ئۆمێد خۆشناو/ بەدناو / پارێزگاری شاری هەولێرونۆچەی مەسعود بارزانی،دوای ئەوە بیستوویە گۆرانیی سەددام زێڕە لە یەکێک لە کافەتریایەکانی شآری هەولێرلێدراوە / کورتەیەک لەو سروودە لەسەر فەیسبوک بڵاوبۆتەوە / .دەستوردەفەرموێ ئەو کافە تریایە دەبێ دابخرێ چون خەڵکی ئازار داوە!لە حالێکدا ئەوەی سی ساڵە خەڵك ئازار دەدا هەربۆخۆیانن.
خالید خۆشناو/ بەدناو / دانەریی گۆرانی سەددام زێڕەش لە شآری هەولێڕ دەژی ومانگانەش مووچەی خۆی لە سەر حیسابی ئەنفال وکۆڕەوهەڵەبچە وکۆچیی ئەورۆژانە خەڵكی هەژاریی باشووری کوردستان وەردەگرێ.!هەولێڕ بۆتە مۆڵگەی کۆنەبەعسی وسیخۆرو وکوردکوژی نەتەوەی کورد.چون جەوهەریی بنەماڵەی بارزانی ئەوە هەڵدەگرێ.بۆ مانەوەی خۆیان جگە لە کورد خزمەتی شەیتانیش دەکەن!
بنەماڵەی بارزانی بە هەمووتوانیای خۆیان حەولدەدەن،کۆچبەرانی کوردکە لەسەرسنووری بێلارووس گیریان خواردوە ئاوا بە دونیا نیشآن بدەن کە ئەوانە کەسانی خوارووی کۆمەڵگان وشآیانی ئەوە نین وەک پەنابەری سیاسیی لە ئورووپا وەربگێرێن.کەچی کەسایەتیەکە وەک خالید خۆشناو / بەدناو / کە دانەریی گۆرانی سەددام زێڕەیە دەئامێزی خۆیان گرتووە ومانگانەش زیاترلە یەک میلیون دینارمووچەیان بۆ دابین کردوە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست