قەدیمیان کوتویانە دوژمنی زانا لە دۆستی نادان باشترە
Friday, 19/11/2021, 0:43
مۆنا قاوەچی کەسێکی زۆر ژیرە، قەدیمیان کوتویانە دوژمنی زانا لە دۆستی نادان باشترە.
ئەو بە نوێنەرایەتی بارزانی و ئەردۆغان و دارودەستەکەیان دەڵێت پ ک ک نەک ھەر بۆ کوردستان خەتەرێکی گەورەیە بۆ جیھانیش.
بریا خەڵکی ڕەنجدەرو ھەژارو ئازادیخوازو چەپی کوردیش بە ئەندازەی مۆنا خان لە پ ک ک تێگەشتبان، ئەوکات ئیتر کوردستان ومەنتیقە جۆرێکیتر دەبو.
ئەو خەتەرەی ئێستا مۆنا خان باسی دەکات، بیست و پێنج ساڵ لەمەوپێش زلھێزەکان و دەوڵەتانی دەوروبەر ھەستیان پێکرد، ھەر بۆیەشە بە گەلەکۆمەی نێو دەوڵەتی بەڕێز ئەوجەلانیان دەستبەسەر کرد.
خەتەری پ ک ک ئەوەیە، لە ھەر شوێنێک کە بۆی ھەڵکەوێت، ھەمو ئیمکاناتی تەبیعی، چ سەر زەوی و چ ژێر زەوی لە دەست چەتەو دزو مافیای دەردێنێت و تەسلیمی خەڵکێکی دەکات کە خاوەنی ئەسڵی خۆیەتی و بەسەریدا زاڵ دەبێت، لەوێدا چیتر بنەماڵەو خان و ئاغا بۆیان ناگونجێت سەروەت و سامانی نیشتیمان وەک پێشو بە ئیشتیای خۆیان حەیف و مەیل بکەن.
کێشەکە لێرەدا ئەوەیە ئەوەندەی کە دەوڵەمەند وشیارە، بەرژەوەندی خۆی چاک دەناسێت، کرێکارو ھەژار قازانج و بەرژەوەندی خۆی ناناسێت و نازانێت دۆست و دوژمنی ئەو کێیە، بۆیە چاو لێدەکەی زۆرتر خەڵکی فەقیرو ھەژار لە جەبھەی دەوڵەمندن تا دۆستی واقعی خۆیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست