کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەند پیاوکوژێکی یەکێتیی نیشتیمانی بناسە!

Wednesday, 17/11/2021, 23:27


مامۆستا رەمەزان ئیمام و خەتیبی مزگەوتێک بوو لە کەرکووک لە نێوان کەرکوک و چەمچەماڵ لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا لە رۆژی 29/1/2013 تیرۆرکرا . بۆ لە کەرکوک تیرۆرنەکرا ؟ ئەو پرسیارە گومانی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا. واتە لە دەورو بەری قەرەهەنجیر ئەو مەلا یە تیرۆر کرا،  کە یەکێتی هیچ کێشەیەکی لەگەڵ مەلا رەمەزاندا نەبووە، بەڵام تاوانەکە لەژێر دەسەڵاتی یەکێتیدا کرا لە قەرە هەنجیر  وەکو گومانی ئەوە هەبوو کە پێ دەچوو شیعەکانی عیراق و دەوڵەتی ئێران ئەم کارەی کردبێت لەرێی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە! پاآ ماوەیەک ئاشکرا بوو، کە ئەوەی بەو کارە هەڵسا کەسێکی پیاوکوژی ناو یەکێتیی بوو بە ناوی (حەمە حاسڵی)، کە پلەی لە ناو یەکێتییدا موقەدەمە، یەکێکە لە مرۆڤکوژەکانی یەکێتی، کە خەڵک و گەنجی بێتاوانی وەک مەلا رەمەزان وەکو بەکرێگیراوێک لە پێناو  چەند دەفتەر دۆلارێک تیرۆر دەکات.
(حەمە حاسڵی) یەکێکە لەمرۆڤە پیاوکوژ و قیزەونەکانی یەکێتی، کە یەکێتی رایهێناوە لەسەر پیاوکوشتن و تا ئیستاش بەردەوامە، خەڵکێکی زۆریان پێکوشت و پاشان ناردیانە دەرەوەی وڵات بۆ ئەوروپا و وڵاتی هۆڵندا، بەڵام لەبەر چەند هۆکارێک لەو وڵاتە قبوڵ نەکرا و پاشان دیپۆرت کرایەوە بۆ کوردستان، ئیستا حەمە حاسڵی بەردەوامە لەسەر تیرۆرکردن و پیاوکوشتن، کە هەر بەرپرسێکی یەکێتی فەرمانی پێ بدات، ئەو کارە دەکات. شایانی باسە ئێستا بەرپرسی ئاسایشی قەرەهەنجیرە بەپلەی عەقید. لەبەر ئەوە ئەو مرۆڤانەی (حەمە حاسڵی) بە دەستی خۆی تیرۆری کردوون کەسانی مەدەنی، یان بێچەک بوون، لە پڕدا پەلامری داون، نەیانتوانیوە بێنە دەست و بەرگری لە خۆیان بکەن، لە پشتەوە کوشتوونی، ئەمەش نیشانەی ترسنۆکیی و ناپیاوی ئەم پیاوکوژە پیشاندەدات، تا ئێستا هیچ کەسێکی چەکداری بۆ تیرۆر نەکراوە .
هەروەها یەکێکی دیکە کە حەمە حاسڵی ئەندازیار محمد یونس یاریدەدەری بەڕێوەبەری کۆمپانیای گازی باکور لەلایەن حەمە حاسڵی و شێرە کوێر تیرۆریان کرد، جگە لە بارزان ناوێک، کە ئەو گەنجە بوو تاتۆی بارزانی لەسەر پشت بوو لەلایەن حەمە حاسڵی و غێدان ساڵەیی لە ژێر ئەشکەنجەدا تیرۆر کرا.

یەکێتی نیشتیمانی لەم نمونانەی زۆر وەبەر هەم هێناوە کە کەسێکی تر لەم مرۆڤ کوژانە کە هاوشێوە و هاوپیشە و هاورێی (حەمەحاسڵی)ـە بەناوی (X) ئەم (X) وەک (حەمەحاسڵی) دانیشتوی وڵاتی سویدە (کوردستانپۆست ناوەکەی نادیار کرد). ئەم کەسە لە خێزانەکەی لێی جیابۆتەوە . لەبەر هەندێ ئیعتیبارات کۆمەڵایەتی نامەوێت باسی چەند کارێکی قیزەونی (x) بکەم. یەکێتی فێرە بۆ مرۆڤ کوشتن لەگەڵ ئەمانەشدا فێرە نەندام وکادێری خۆیشی دەکوژێت. دوایش فرمێسکی تیمساحی بۆ ئەرێژێت جوانترین نمونە (زاناحەمەساڵح) قایمقامی سلێمانی و (جەلال حاجی حسەین) ناسراو بە (جەلالی حسەکەلۆش) کە کادێری یەکێتی بوو لە نزیک بینای حەسیب ساڵحی جاران و هۆتێل سلێمانی پاڵاسی ئێستا تیرۆر کرا .. یەکێتی لەم مرۆڤکوژ و تیرۆرستانەی زۆرە لەسەرەتاوە زۆریشی بەرهەم هێنا کە یەکێکی تریان (دلێری سالەی میرزا)ە کە بە دەیان کادێر و پەرپرسی یەکیتی خۆی و سۆسیالستیان پێ تیرۆرکرد (دلێری سالەی میرزا) پیاوی دەزگای زانیاری و سەرکردایەتی یەکێتی بوو راستەوخۆ پیوەندی بە (نەوشیروان مستەفاوە ) هەبووە، واتە یەکێک بووە لەو تیرۆرستانەی کە کاری تیرۆری بۆ یەکێتی نێشتیمانی و نەوشیروان دەکرد (دلێری سالەی میرزا) بکوژی شەهید (سەلامە سوور) شەهید (خاڵەحاجی) شەهید (جەمالی حەلاو) چەند کەسێکی ترە، کە ئەمانە هەمویان سەر بەسۆسیالیست و (حەمەی حاجی مەحمود)ـەوە دەبێت حەمەی حاجی مەحمود زۆر بەزوویی درکی پێدەکات کە کادێرە پێشکەوتوەکانی بەدوای یەکدا تیرۆر دەکرێن بۆی دەر دەکەوێت کە دەستی یەکێتی لە پشت ئەم کارەوەیە . بۆیە رۆژێک (تایەر گرێزەیی) و (عەتا سەراوی) دەنێرێت بۆ دەست گیرکردنی (دلێری سالەی میرزا) لە چایخانەیەکی شەقامی پیرە مێردی شاری سلێمانی دەیگرن و چەکی دەکەن و بە شەش بازگەی یەکێتی دا دەیبەن بۆ گوندی گوڵە خانە و سەرکردایەتی سۆسیالیست لە شارەزوور . بەڵێ (دلێری سالەی میرزا) زۆر بەزویی دان بە هەموو تاوانەکان دەنێت کە کردوێتی دەڵێت من هەموو کارە تیرۆرستیەکانم بۆ یەکێتی کردووە دوای ئەوەی کە دانی نا بە تاوانەکاندا هەمووی ئاشکرا کرد . لەدوای ئەشکەنجەدان و ئازاردانێکی زۆر بەکامێرەی ڤیدێۆ وێنەی دەگێرێت پاشان دەستڕێژی لێدەکەن و دەیکوژن.
 یەکێتی نامەیەکی هەرەشە ئامێز بۆ (حەمەی حاجی مەحمود) دەنێرێت کە بەئیمزای (جەبەر فەرمان) و (شەێخ جەعفەر) و (نەوشیروان مستەفا) لەسەر دەبێت دەڵێت پەنجەیەکی (دلێر) خوێنی لێبێت لە کوردستان ناتانهێڵین دەتان کەین بەدیوی ئێراندا وەک پارتی و بزوتنەوەی ئیسلامی شەری ئێوەش دەکەین. کە ئەم رووداوە لە 
سەردەمی شەری براکوژی رویدا (حەمەی حاجی مەحمود) لەباتی وەڵامی نامەکەی یەکێتی بنێرێتەوە مەیتەکەی دلێر و گرتە ڤیدوکەی چۆن رەمیان کردووە بە ئەشکەنجەدانەوە دەنێرێتەوە بۆ یەکێتی. ...  بەم هۆیەوە یەکێتی نەیتوانی بەرامبەر (حەمەی حاجی مەحمود) هیچ بکات.
تێبینی: ئەم مرۆڤکوژانە بەس لەئاستی خەڵکی باش و ئەمین دەوەستن ئەوەتا (دلێر) دوای ئەو هەموو تاوانە نەیتوانی و نەیوێرا بەرامبەر (تایەر گرێزەیی) و (عەتا سەراوی) دەنگ بکات زۆر بە ئاسانی بردیانە گوڵە خانەو بە سزای خۆیان گەیاند.

هەوراز پێنجوێنی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە