من په‌كه‌كه‌م من تیرۆریستم
Wednesday, 17/11/2021, 18:29
له‌و شاخانه به ده‌نگی به‌رز گۆرانی ده‌ڵێم
مۆسیقام هاژه‌ی ئاوه‌و
ده‌فم حیله‌ی ئه‌و ئه‌سپانه‌ی كه‌وی نابن
كۆتره‌كان له سه‌ر له‌پی ده‌ستم ده‌نیشنه‌وه‌و
ئاسكه‌كان له گه‌ڵما ئاو ده‌خۆنه‌وه
به دوای ئازادی‌دا وێڵم و پارێزگاری له زمان و بون ده‌كه‌م
بیره‌وه‌ریه‌كانم له سه‌ر گه‌ڵای داره‌كان ده‌نووسمه‌وه
به دیلانێ سروشت ده‌خه‌مه سه‌ماو
له نێو قه‌دی هه‌ر دارێك ناوی شه‌هیدێكم ده‌نووسم
من په‌كه‌كه‌م من تیرۆریستم
به كوردی شیعره‌كانی یوسف خه‌یاڵ ئۆغڵو ده‌خوێنمه‌وه
به كوردی له ته‌ك ئارام تیگرانا ده‌ڵێم شیرین و وه‌شه زمانێ كوردی
به كوردی گوێ له دواپه‌یامی گۆنه‌ی ده‌گرم
به كوردی بیره‌وه‌ریه‌كانی ئاپێ مو‌سا ده‌خوێنمه‌وه
به كوردی به‌یانی باش له‌و نێرگزه چاڕانه ده‌كه‌م هێشتا پۆستاڵی ژاندارمی پێنه‌گه‌یون
من په‌كه‌كه‌م من تیرۆریستم
له‌و په‌ڕی نه‌هامه‌تیدا ئومێد ده‌چێنم
برینه‌كانی جه‌سته‌م ده‌ده‌مه به‌ر خۆره‌تاو
شه‌هیده‌كانم له نه‌مریدا دۆن ده‌كه‌م
له سه‌ر كێله‌كه‌ی گۆڕی ئۆلف پاڵمه ده‌نووسم براده‌ر مه‌رگی تۆیان كرده بیانوی كوشتنی من
له‌و كه‌مه نانه‌ی پێمه به‌شی ئه‌و ئاژه‌ڵانه ده‌ده‌م ناپاڵم و هاوه‌ن ترساندونی
من په‌كه‌كه‌م من تیرۆریستم
له دوای ته‌واو كردنی زانكۆ چیاكان پڕ ده‌كه‌م له ژیان
له نامه‌یه‌كدا بۆ دایكم ده‌نووسم چی تر به توركی شه‌ق و شڕ مه‌دوێ
به یه‌شار كه‌مال ده‌ڵێم كه‌ی برینی ده‌رسیم ده‌نووسیته‌وه
گوڵ ده‌ده‌م به هه‌موو ئه‌و سه‌ربازه دیلانه‌ی بۆ كوشتنی من هاتبوون
یارمه‌تی پیاوێكی پیری نابینای تورك ده‌ده‌م ده ده‌چێته‌وه ماڵه‌وه
من په‌كه‌كه‌م من تیرۆریستم
زیندان پڕ ده‌كه‌م له سرودی ئاشتی
به ده‌نگی به‌رز گۆرانیه‌كانی كایه ده‌ڵێمه‌وه
له سه‌ر دیواری زیندانه‌كان ده‌نووسم "بمرێ شه‌ڕ"
شیعر بۆ پێكه‌وه ژیانی گه‌لان ده‌خوێنمه‌وه
من په‌كه‌كه‌م من تیرۆریستم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست