کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نزم بەرەوە

Tuesday, 16/11/2021, 0:40


 نزم بەرەوە  هێندەی نزمی باڵای سەرۆک و سەرکردەکانت ئەو کاتەی خۆیان بۆ ئەردۆگانی تورکی ئیرانیەکان نزم ئەکرد
نزمتر لەو کاتەی سەرۆک و سەرکردەکانت خۆیان بۆ وڵاتانی بێگانە نزم ئەکردو شانیان ماچ ئەکرد
نزمتر لە بەهای پەڕلەمانی بێ نرخ
 نزمتر لە مێژوی شۆڕشی فشەی کوردایەتی
 نزمتر لە داهاتووی میللەتی بێ دەنگ
نزمتر لە بارەگای حیزب و سەرۆک و سەرکردە نزمەکان
 نزمتر لە باڵای حکومەتی چەتەو دزو جەردەو پیاو کوژەکان، نزمتر لە کۆیی گشتی ئەوانەی بوون بە هۆیی ڕاکردنت لە زێدی خۆت  نزمتر لە سەدای مەلا بێدەنگەکان
نزمتر لە نزمی نوسەرو ڕۆژنامەنوس و چالاکوان و شیکەرەوە بێ نرخەکان
  نزمتر لە رەوشتی کچە مۆدێل و فاشیۆنەکان
نزمتر لەوانەی سی ساڵی ڕەبەقە تاکی کورد بێ نرخ ئەکەن ئیهانەی ئەکەن
نزم ببەوە ڕۆڵە هێندەی نزمی ئەقڵی جوتە وەشێن و خۆچەمێنەکانی بێگانەو شێرەکانی ناوخۆ
نزم ببەوە با ئەوان ئاوا شاهانە بژین بەس دڵنیام ڕۆژێک دێت ئەوانیش دوو قاچ قەرز ئەکەن بۆ ئەوەی  دەستی میللەت نەیانگاتێ تا ڕا ئەکەن
ڕۆڵە گەرچی تۆ ئێستا ماندووی ڕۆژگاری بەڵام ئایندەت ڕونە
بەڵام ئایندەی ئەوان وەک سەدام و حوسنی موبارەک و قەزافیە

مەریوان محمد ڕۆستەم


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە