کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوەی مەلا بەختیار ناناسێت، با لێرەوە بناسێت!

Monday, 15/11/2021, 23:51


وه‌ختێ له ‌یه‌کێتی جیابوه‌وه ‌و ئاڵای شۆڕشی پێک هێنا، کاردانه‌وه‌یه‌ک بو بۆ کڕینه‌وه‌ی ئه‌و "خود" نه‌بونه‌، وه‌لێ که ‌له ‌یاخسه‌مه‌ر ڕایکرد و له‌ چه‌مه‌که‌ی قزله‌ر گیرایه‌وه‌، ئه‌و شه‌وه ‌له‌ماڵی "حه‌مه‌جه‌زا"ی گۆرانی بێژ وتی " من کابرایه‌کی دۆڕاوی سیاسیم، ئه‌خلاقم تیا بێت له ‌ژیانما سیاسه‌ت ناکه‌م".
دوای ڕاپه‌ڕینیش ‌له‌ کۆڕێکدا له‌ شه‌قڵاوا، له‌وه‌ڵامی پرسیاری "ئایا ‌ناگه‌ڕێیته‌وه ‌ناو یه‌کێتی" به‌ زمانێکی بازاڕییانه‌ ده‌ڵێت " بچمه‌وه ‌ناو یه‌کێتی قه‌حبه‌کانی کوردستان ناچمه‌وه ‌ناو یه‌کێتی".
جوانترین قسه‌یه‌ک له‌ سه‌ر مه‌لا به‌ختیار کرابێت ئه‌و قسه‌یه‌ی مام جه‌لاله‌، که ‌له ‌نامه‌یه‌کدا بۆ"محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود" ی ناردوه ‌و تێدا ده‌ڵێت " مه‌لا به‌ختیار هیچ نییه‌، ئه‌و وه‌ک میزه‌ڵدان وایه ‌که‌ی بمه‌وێت ده‌رزیه‌کی پێدا ده‌که‌م و فشی ده‌که‌مه‌وه‌". 
حه‌مه ‌ئاوات" ده‌ڵێت (دوای کۆنفرانسی سێ ئه‌گه‌ر مه‌لا به‌ختیار بکرایه‌ به ‌ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و ئه‌ندامی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ هه‌رگیز بڕیاری جیابونه‌وه‌ی نه‌ده‌دا)
دیسان ده‌ڵێت: (دوای ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار ئاڵای شۆڕشی کرده ‌که‌سک و له‌گه‌ڵ زه‌حمه‌تکێشان یه‌کی گرت، جارێک له‌ سوید ته‌له‌فۆنی کرد بۆ من وتی"ئه‌وه‌ قادر عه‌زیز و عه‌بدولخالق زه‌نگه‌نه ‌له‌گه‌ڵ یه‌کێتی یه‌ک ده‌گرن، ده‌بێت ئێمه ‌ڕێگه‌بگرین و نه‌هێڵێن ئه‌و یه‌کگرتنه ‌ڕووبدا، چونکه‌ من ده‌مه‌وێ ئه‌ندام په‌ڕله‌مانیش بم له‌جێی سالار عه‌زیز که ‌زه‌حمه‌تکێشان دایان نابو، وتمان کاکه‌ فه‌رقی تۆو کاک سالار چییه‌ بۆچی تۆ بچیته‌ جێی ئه‌و؟ ، وتی نا کاکه‌ من ده‌مه‌وێ بچمه‌ په‌ڕله‌مان و شه‌خسی جه‌لال تاڵه‌بانی و یه‌کێتی بده‌مه ‌دادگا، چونکه ‌دژ به‌ ئافاقی دیموکراسی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ته‌عامولیان کردوه ‌و ئێمه‌یان زیندانی کردوه‌)،
(مه‌لا به‌ختیار ڕۆیشته‌وه ‌بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێت ئه‌و ڕێکه‌وتن و یه‌کگرتنه ‌سه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌م زانی له ‌دیمه‌شق له‌ ماڵی مام جه‌لاله‌وه ‌ته‌له‌فۆنی بۆ من کرد، وتی ئه‌وه ‌مام جه‌لال سڵاوی هه‌یه‌ ئێمه ‌ئیعلانی یه‌کگرتنمان کرد تۆیش ئیعلانی بکه‌).
جا که‌سایه‌تیه‌ک ئه‌مه ئوسلوبی بێت، بۆ گه‌یشتن به ‌ده‌سه‌ڵات، نابێت به‌لامانه‌وه‌ سه‌یر بێت،کە بۆ مانەوە هەرچی ڕێگای پۆخڵە بیگرێتە بەر،ڕۆژێ بێژی هەوڵی تیرۆریان داوم،گاهێ بێژێ ژەهرخواردو کراوم.
تەواوی سکرتێروئەندامانی سەرکردایەتی هەمو حیزبەکانی کوردوستان، به‌قه‌د ئه‌م پیاوه‌ ئیدعای بۆ خۆی نه‌کردوه‌ که ‌هه‌وڵی تیرۆریان داوه ، چه‌ندین جار گوێبیستی وروژاندنی ئه‌م بابه‌ته‌ بوین و نه‌شمان دی و نه‌شمان بیست یه‌ک جار وه‌ک مێش گوله‌یه‌ک به‌لایدا ویزە بکات، له ‌به‌ختی گه‌شی ئه‌م مه‌لایە به‌ر له‌وه‌ی ڕوبدات هه‌وڵی تیرۆره‌که‌ی که‌شف کراوه ‌و هه‌ڵ وه‌شاوه‌ته‌وه‌.
کاتی هاتوه‌ باسێک له‌هه‌وڵێکی درۆینه ‌بکه‌ین که ‌پێش خیانه‌تی 31 ی ئاب ، به ‌قه‌ولی مه‌لا به‌ختیار که ‌له‌ تیڤی ئه‌و کاته‌ی یه‌کێتییه‌وه ‌بڵاوی کرده‌وه‌، گوایه ‌یه‌کێک له‌ حیمایه‌کانی پاراستن کڕیویانه ‌و ویستویانه ‌تیرۆری بکه‌ن، ‌لی با بزانین ئه‌م ڕوداوه‌چۆن بو.                               
ئه‌و کاته‌ی مه‌لا به‌ختیار لای یه‌کێتی زیندان بو، پێشمه‌رگه‌یه‌ک به‌ناوی"خه‌باتی عوسمانی حەمەی گوڵ"که‌خه‌ڵکی گەرەکی " باخی شێخ له‌تیف"ی سلێمانی بو یارمه‌تی ڕاکردنه‌که‌ی ده‌دات، به‌داخه‌وه ‌پاش ئه‌و ڕوداوه ‌مام جەلال خه‌بات ده‌کوژێت و مه‌لایش ده‌سگیر ده‌کرێته‌وه .
دوای ڕاپەڕین ودوای  ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار بو به‌ شت، "ئاسۆی عوسمانی حه‌مه‌گوڵ" که‌برای "خه‌بات"بو ‌برایه‌کی تریشیان به‌ناوی "سه‌لاح" به‌ده‌ستی به‌عسییه‌کان له ‌سلێمانی شه‌هید کرابو، خۆی و هاوسه‌ره‌که‌ی به‌ناوی" ته‌لار" ده‌چنه‌ لای مه‌لا به‌ختیار و پێشنیاری پێده‌کات که ‌ئیشێکیان بۆ بدۆزێته‌وه،‌ که‌ براکه‌ی واته ‌"خه‌بات" به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌وه ‌شه‌هید کراوه‌، مەلایش ده‌ڵێت زۆر باشه‌ تۆ ببه‌ حیمایه‌م با " ته‌لار" ی هاوسه‌ریشت له ‌نووسینگه‌که‌م سکرتێرەم بێت ، هه‌ردو ئه‌م ژن و مێرده‌ له‌ هه‌ولێر چونه‌ لای مه‌لا به‌ختیار و له‌ به‌ر نه‌بونی و گرانی ئه‌و سه‌رده‌مه ‌قبوڵیان کرد، ته‌لار له‌جوانیدا تاک بو، مه‌لا به‌ختیار خیانه‌تی به ‌ئاسۆ کردو ، ئاسۆیش ئه‌وه‌ی پێقبوڵ نه‌کراو، هه‌وڵی دا، ده‌ست له‌مه‌لا به‌ختیار بوه‌شێنێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چونکه‌" ته‌لار" تێگه‌یشت که ‌مه‌لا به‌ختیار به‌ کاری هێناوه ‌و خیانەتی پێکردوە، یارمه‌تی هاوسه‌ره‌که‌ی دا، که‌ ده‌ستێک له‌مه‌لا به‌ختیار بوه‌شێنن و تۆڵه‌ی خۆیان بکه‌نه‌وه،‌ وه‌لێ سه‌رکه‌وتو نه‌بون و پێش 31 ی ئاب هه‌ردوکیان گیران و مه‌لا به‌ختیاریش هاته‌ سه‌ر شاشه‌ی تیڤیه‌که‌ی خۆیان و خۆی ئاسا ده‌ستی کرد به‌ده‌ماندن گوایه ‌پاراستنی پارتی له ‌ڕێگای ئه‌م ژن و پیاوه‌وه‌ هه‌وڵی تیرۆرکردنیان داوه‌.
دوای 31 ی ئابیش که‌ یه‌کێتی ڕای کرد، مه‌لا به‌ختیار هه‌ردو ئه‌و ژن و ‌مێرده‌"ئاسۆو تەلاری" کوشت و تا ئێستایش نە تەرمەکانیان و نە گۆڕەکانیان دیار نیە، مه‌لا به‌ختیاریش وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رچو، ته‌واوی ئه‌و چیرۆکه‌یش که ‌پاراستنی تێکه‌ڵکرابو ده‌سکردی خه‌یاڵی نه‌خۆشانه‌ی خۆی بو، مه‌لا به‌ختیار به‌تیرێک دو نیشانه‌ی شکاند:
گوایە کەسێکی گرنگەو پارتی و پاراستن هەوڵیان داوە تیرۆری بکەن
لێفه‌یه‌ک بدات به‌سه‌ر ئه‌وهەوڵی دەست درێژی و په‌یوه‌ندیەی له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه ‌و له ‌ڕێگای دۆستایه‌تیه‌وه ‌دروستی کردبو.
به ‌داخه‌وه‌ له‌ بێ یاسای و پاشاگه‌ردانی کوردستان و له‌بێکه‌سی ئه‌و ژن و مێرده‌، مه‌لا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، وه‌لێ ئه‌ی ویژدانی که‌لاوه ‌و بۆگه‌ن کردوی بۆ کوێ ده‌بات؟ له‌ ده‌ست ئه‌وه‌چۆن ده‌ربازی ده‌بێت؟         
ئاخرین چیرۆکی تیرۆرکردنی ئەم ماندێلا کارتۆنیە، بابەتی ژەهرخواردوکردنیەتی بە سپۆنسەری بنەمالەی بارزانی،جا مەلا بەختیارێک بۆ خۆ بە قارەمانکردن ژن وپیاوێکی بێگوناهی بەوشێوەیە کوشتبێت،دەبێت بۆ   ئەم سیناریۆیەی ژەهرخواردنە چی بکات و چ فیتنەیەک بگێڕێت بە قازانجی بنەمالەی بارزانی؟.
یاریەکانی میتو پاراستن تەواو ڕونە، هەر ئەمڕۆ مەلا بەختیار ڕایگەیاند کە"دو تا سێ مانگ بەرلە ڕوداوەکانی 8 ی تەموز ژەهرخواردوکراوەو کاتی گەڕانەوەی دوو شەو لە تورکیا ماوەتەوەو ناوی کەس نابات و دەزگای زانیاری پێی وتوە ژەهرخواردو کراوە" واتە پاڤڵ تالەبانی،وەک ئەوەی ژەهرخوارونکردنەکەی خودی پاڤڵ  زۆر سەلمابێت!

وەرگیراوە لە فەیسبوک



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە