ئه‌ندامێكی بالای كۆمه‌لی دادگه‌ری له ماڵه‌كه‌ی ده‌ركرا
Saturday, 13/11/2021, 23:02
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ژنی دووه‌می هینا ، محه‌مه‌د حه‌كیم ئه‌ندامی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌لایه‌ن ژنی یه‌كه‌وه ده‌ركرا!.
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كۆمه‌ڵی دادگه‌رییه‌وه، محه‌مه‌د حه‌كیم په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنێكی نێو كۆمه‌لی دادگه‌ری دروست ده‌كات و پاش ئاشكرابوون به‌ناچاری، بۆ ئه‌وه‌ی ئابرووی نه‌چێت به نهێنی ژنه‌كه ماره ده‌كات و، دوای ئه‌وه‌ی كادیرێكی بواری خانمانی نێو كۆمه‌لی دادگه‌ری زانیاریه‌كان دهگهیهنێتە ژنی یەکەمی محه‌مه‌د حه‌كیم، ده‌بیته شه‌ڕیان و له ماڵه‌كه‌ی ده‌ریده‌كات.
محه‌مه‌د حه‌كیم وه‌ك یه‌كیك له به‌رده‌سته‌كانی عه‌لی باپیر هه‌ژمار كراوه‌و، له ئاست عه‌لی بایپردا وه‌ك نه‌بوو وایه و، هه‌روه‌ها بۆته به‌شێك له پرۆژه وهبهرهینانهكانی عه‌لی باپیر كه له دوو ساڵی رابردوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵویستیان دژ به رووداوی 16 ئۆكتۆبه‌ر دهرنهبریی بوو، له‌لایەن لاهۆر شێخ جه‌نگی یه‌وه 20 پارچه زه‌وی به كۆمه‌ڵی دادگه‌ری دابوو، بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك مه‌لاو عهمامهبهسهری مت‌و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری زانیاریان هه‌بوو بیت و، هه‌ر به خشكه‌یی و نهینی فرۆشتویانه‌ته‌وه به عه‌قاراتی به‌كره‌جۆ چونكه زه‌ویه‌كان له‌و سنووره پیان درابوو.
محه‌مه‌د حه‌كیم خاوه‌نی كۆمپانیا و به‌نزینخانه‌و سۆپهرماركیتیكه له گه‌ره‌كی زه‌رگه‌ته‌ی سلیمانی و،هه‌ر بۆ زانیاری خۆینه‌ران له‌به‌رامبه‌ر بێ ده‌نگ بوونیان بۆ تیرۆر كردنی مه‌لا عه‌بدوڵڵا قه‌سرێی عه‌لی باپیر‌و محه‌مه‌د حه‌كیم چه‌ند جارێك له‌گه‌ل پاڤێل تاله‌بانی كۆبوونه‌وه‌و، له ئه‌نجامدا به‌رامبه‌ربه دوو ملیۆن دۆلار بێ ده‌نگیان هه‌لبژاردبوو.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌و گروپه تیرۆرسته‌ی كه مه‌لا عه‌بدوڵا قه‌سریان له بازگه‌ی نزیك پیره مه‌گرون تیرۆر كردبوو، به سه‌رپه‌رشتی پاڤێل تاله‌بانی و وه‌ستا حه‌سه‌ن و سه‌ركه‌وتی كۆبهو ده‌یان چه‌كداری ئاسایش و زانیاری و دژه تیرۆر بووه.
سیروان چوارباخی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست