کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەنجى کوردو جەنگەڵە کانى بیلا ڕوسیا

Friday, 12/11/2021, 0:17


کاتێک گەنجێک دەگاتە کەنارى بێ هیوایی پەنادەبات بۆزۆر کارو کردەوە کەکەمترینیان کۆچە وە بەجێ هێشتنى زێدو نشینگەى خۆیەتى خۆئەگەر ئەو ڕێگەیەشی لێ بگریت ئەوا پەنا دەباتە بەر خۆکوژى و خۆلەناو بردن چونکە وابیر دەکاتەوە کە گەیشتوەتە لوتکەى بێ هیوایی هیچى نەماوە لەدەستى بدات بۆیە هەمیشە خودى خۆى دەکاتە سوتەمەنى کاتێک پارلەمان تارێکیش لەو پەڕى ڕەفاهیەتو موچەى زەبەلاح و ئیمتیازو شتە کانى تریدا دێت و خۆى دەکاتە محامى ئەو توێژە لە بنەڕە تیشدا حیزبەکەى ئەو سەرچاوەى ئەو هەموو نهامەتیەیە کە ژیانى لەو گەنجە کردوەتە دۆزەخ ڕۆژانە دادگاکانى حیزبەکەى ئەو حوکمى گەنجان دەدەن لە سەر کۆمێنتێک یان ڕاپۆرتێک ،هەر حیزبەکەى ئەو گرێ بەستى 50 ساڵەى لەگەڵ تورکان دەکات هەر حیزبەکەى ئەو دەیان خۆپیشاندەر توندى نێو زیندانە کان دەکات .هەر حیزبەکەى ئەو هاو ئاوازەکانى دەچن دەستى داگیر کەرانى کوردستان دەگرن و 31ئابو 16 ئۆکتۆبەرو دەیانو سەدان تاوانى تر بەناوى کوردایەتیەوە ئەنجام دەدات کەچى زۆر بێ شەرمانە دێت و قسەلەسەر کۆچ بەران دەکات شاعیر جوانى بۆنوسیى ون کەدەلێت چەرمى ڕویان هێند ئەستورە شمشێرى میسرى نایبڕێت گەر بەپێڵاوى بکەیت تا قیامەت نادڕیت ئەوە حکوموت و حیزبە فاشیەکەى ئێوەیە گەنج ناچار دەکەن سەرى خۆى هەڵگرێت هەڤاڵى پارلەمان تار ئێوە دەستان سورە بەکوشتنى دەیان گەنجى خێر لەخۆنەدیوى ئەم نیشتمانە لەبەردەم بارەگاکانتاندالەجیاتى شوشەى شکاوجەستەى گەنجى ئەو نیشتمانەتان خەڵتانى خوێن کرد بەس نیە لەبیلا ڕوس جەستەى گەنجى کورد خەڵتانى خوێن ناکرێت لەسەر شوشەى شکاو کاکى پارلەمان تار ئەوە هەر مەسئولە کانى ئێوەن هەرچى لەش فرۆشى وڵاتان هەیە کردونتان بەملیۆن لێر دەفتەرە دۆلار دەبەخشنە لەش فرۆشەیان دەیدەنە ڤیاگراو تەعەدالە کچانى ئەم نیشتمانە دەکەن  بۆیە گەنج لێتان عاجزە سەرى خۆى هەڵدەگرێت . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە