کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆچی گەنجان و کاوێژی بەرپرسان

Thursday, 11/11/2021, 23:40


ماویەکە بەشێکی ئەوروپا سەرقاڵی کێشەی کۆچبەرانە ، وەک میدیاکانی جیهانو لۆکاڵیەکانی کاولستانەکەی جوت بنەماڵە باسی ئەکەن ژمارەیەکی بەرچاوی ئەو کۆچبەرانە کوردنو ، خەڵکی هەرێمی کوردستانن  ، ئەوەی مایەی هەڵوێستەیە نە لایەنێک نە پسپۆرێک  نە ئەم بەناو زانکۆیانە بیر لەوە ئەکەنەوە بەدواداچونو لێکۆلینەوەیەکی زانستی بکەنو ئەنجامەکەی بخەنە بەردەم ڕای گشتی ، هۆکارەکان ئاشکرا بکەن،  ڕونی بکەنەوە هۆکارەکانی کۆچی گەنجان چیە و بۆ؟ 
سەرەڕای ئەو نەهامەتیە ، هەرچی لە بەرپرسو نابەر پرسی حیزبیو حکومی دەست ئەکات بە کاوێژ کردنو هەریەکەیان لە ئاشێک ئەکەن هەرێممان لێئەکەن بە سویسراو ئەمریکا ، گەنجانی سەرهەڵگرتو لەدەست نا عەدالەتیو نا یەکسانی ئەوانو حوکمڕانیەکەیان بە شێتو نا فامیدە ناوزەد ئەکەن ، هەر چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا گێلە پێاوێکی سەربە حیزبی یەکگرتوی ئیسلامی بە ناوی(  دیندار دۆسکی ) کە خۆزگە لەبری دیندار دایکی  ناوی بنایە بێدین  یا شەوە هەڵی بگوشیایە،  لە قەوچەقەوچێکدا بۆ ماڵپەڕی ئاوێنە ئەڵێت ، خەڵکانێک هەن لە هیچیان کەم نیەو ژیانیان لە کوردستان خۆشە،نابێت ئۆپۆزسێون بیخاتە ملی حکومەت ؟ من تەنها یەک دو پرسیاری بچوکو سادە لەم پیاوە پچوکە ئەکەم ، کام حکومەت ؟ کام ئۆپزسێون  ؟ تۆو یەک گرتوەکەت کە بون بە دو بەش بەشێکتان زونای پارتی ئەژەنێ و بەشێکیشتان سەما بۆ یەکێتی و گۆڕان ئەکات بونەتە کەری ناو جۆگا لە هەردو دیو ئەلەوەڕن ، هەرچەندە ئەو قەوچەقەوچە نامۆ نیە بۆ ئێوە ئێوە ئەو حیزبەن کە جاشی ئەردغانو ئیخوانن ، دڵنیام تۆو خانەوادەکەت ژیانتان خۆشە بە پارەی جاسوسی سعودیە و میرنشینەکانی کەنداو ، جا کورد واتەنی لە بێعەقڵان دۆینە سڵاوات ، یان سەفینی موحسینە دزە و جوتیار ناعادڵ ، لە پژمین کۆنفرانسێکدا کاوێژ ئەکەنو ئەڵێن ئەم کۆچبەرانە سومعەی هەرێم ناشیرین ئەکەن ، زۆر تەواوە ، سومعەتان  کامەیە ؟ ئاشبەتاڵ یا سیویەکی ئاب یا ڕیفراندۆمە حەیابەرەکاتان ، ئەو سومعەیەی کە مەسعودی وڵات فرۆشو خائینزادە لە پێشدا ئەی وت چی ئەبێ باببێت لە دوای دۆڕاندنوم ئامدەبو بچێتە خاکوپای حکومەتی عێراق ،  ئەو سومعەیەی کە مەسروی مەسعودی مەلای خائین سەردەشت عوسمانی تیا تیرۆر کرد ؟ ئەو سومعەیەی کە لوسکەکەی نێچیری کوڕی نازداری حەمە حەماڵ خاوەنی زانکۆیە و مناڵی خەڵکیش ئەبێت هەناسە هەڵکێشێت .کۆمپانیای سکیوریتی بۆ ئێوەیە بەڵێندەرایەتی بۆ ئێوەیە هاوردەی مەشروبو جگەرە بۆ ئێوەیە ، نەخۆشخانەی تایبەت بۆ ئێوەیە لە سەرو ئەمانەشەوە ئێستا بونەتە مافیای تلیاکو مادەی هۆشبەر،
بەڕاستی شەرمە ئێوە پێتان ئەڵێن کورد ، خۆتانو کوڕەکانتانو کچەکانتان وەک میرەکانی کەنداو ژیان ئەکەن بە زەبری پارەی دزراوی ئەو خەڵکە ، واز لە سومعە بهێنن و لێفەیەکی پیادەن خۆ ئەگەر بۆتان بژمێرین ئەوا لە نوسینێکی وا کورتدا جێگای نابێتەوە بەڵکو قاموسی ئەوێت ، ئەگەر ئێوە گێلو کاڵ فامن ئەوا خەڵکانێک هەن باش ئەزانن گەنجی وڵاتەکە بۆچی سەری خۆیان هەڵئەگرن و ڕێگەی هاتو نەهات ئەگرنە بەر ، مناڵی فەقیرو هەژار ڕازیە بە چوارسەدو پەنجا دینار کە ڕۆژانە ئەکاتە دە دۆلاو پاسەوانی و دەرگاوانی بکات ، بەڵام لوسکەیەکی وە ک هەتیوەکەی عوسمان دو شیوانی ، بەرپرسی مۆڵگایەکی یەکێتی نا نیشتمانی زۆر بێپەروا ئەی کوژێت  وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرئەچێت، یاخود هەتیوی خولەی دەروێش سمایلی وەزیری جاشمەرگە لەسەر داوکردنی هەویە لێی بەزمێکی نایەوە ، یا مەفرەزەیەکی فەرمی سۆزانیەکی کچی شێخ ناوگەڵ بە سەرخۆشی ڕا ئەگرن ئەبێتە داستانو یانزەکەسی تیا  بریندار ئەبێت ،  جا ئەمە مشتێکە لە خەرواری ئەو ناعەدالەتیانەی لە زۆنی شەستو شەشی مام جەلالی عەلوەچیو بلەی ئەحە ڕەشی کۆپاندرودا ئەگوزەرێ ، خۆ کە ڕو لە زۆنی ماڵی مەڵای ئاشبەتاڵ چیو کورەکەی سیویەکی ئابو دۆڕاندۆم ئەکەیت لەم لا خراپترە، گیراوەکانی بادینان چێان وتوە ؟ وا لەژێر چەتری ناعەدالەییدا بەو جۆرە لە دیوەخانی کوڕەزاکەی مەلا مستەفاوە بەو جۆرە حوکمی زیندانیان بەسەردا ئەسەپێ ، خۆ سەردەشتی جوانە مەرگ کچەکەی مەسعودی خاین زادەی هەڵنەگرتبو ، تەنها خەوێکی دیبو ، ئەمانە خۆشیەکانی کوردستانە ، یاخود تیرۆرکردنی ویدات لە ئامێدی ، یاخود ئەو شەقەی لە مامۆستاتان هەڵدا ، جا ئەمانە بە هەر سورەت ئەی پەلکێش کردنی سوپای تورک ، یا ئەوەی کە ناتوانن لە قسەی چاوش ئۆغلۆۆ قائانی دەرچن ، چونکە بە مو لە قسەیان لابدەن کلکتان ئەبڕن ، ڕەنگە هەندێک لەو گەنجانە پێیان عەیب بێت بڵێن لە میلەتێکین سەر کردەکانمان نیشتمان هەڕاج ئەکەن ، جێی خۆیەتی پێش فڵتەفڵتو کاوێژ کردن ، لە خۆتان بپرسن کێ لە ئێوە خەرجی ڕٶژانەتان لە سێ هەزار دۆلار کەم ترە ،  بۆ ئێوە ڕەوایە مناڵەکانتان ساڵانە ئۆتۆبیلەکانیان بگۆڕن مناڵی هەژارانیاش بە بڕوانامەی زانکۆوە شاگردی دەست نەکەوێت ، توتکە سەگەکانی خۆشتان پێش تەواو کردنی خوێندن ، یاخود هەربێ بڕوانامە بە وەزیروو مودیر عام دا ئەمەزرێن ، سۆزانیو عەشیقەکانتان ئۆتۆبیلو شوقەو پارەی زۆریان ئەدرێتێ مامۆستاش لە بری موچە شەقی پێشکەش ئەکەن ، هەر لەو فلقەفلقەی سەفینو جوتیاردا ئەڵێن گوایە وتوایە بۆیە کوردستان جیدەهێلین پارتی بەزۆر ئەمان نێرێت بۆ شەڕی پەکەکە ، من نازانم تەریق نابنەوە  یاخود  قەترەی حەیات تکاوە ، ئەی پەکە نەبو دیفاعی لە هەولێر کرد بۆ ئەوەی داعش شاربەدرتان نەکات .
جا من هەر ئەوەندە ئەڵێم گەنج مافی خۆیەتی چی هەڵ ئەبژێرێت ، بەڵام ئەگەر گەنجەکانمان بیر لەوەش بکەنەوە ئەم مێردەزمانە ڕاماڵن ، ڕەنگە بژارەدەیەک بێت  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە