یەکێتی و کۆنگرە - ژەهرەکەو ململانێی ئامۆزاکان
Wednesday, 10/11/2021, 1:58
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دوای وەفاتی جەلال تالەبانی پێی نایە ناو قۆناغێکی سەختی ململانێی جەمسەرگیری و پرسی ساغکردنەوەیخاوەندارییەتی یەکێتی بووە بابەتی سەر مێزی گفتوگۆ ، پرۆژەو نەخشەڕێگای هەریەکێک لەو جەمسەرانەی ناو یەکێتی لە ڕوانگەیمەسڵەحەت و بەرژەوەندییەکانی خۆیانەوە قسەیان لەسەر یەکێتی و گەرانەوەی هاوسەنگی بۆ یەکێتی دەکرد ، دواجار هیچکام لەجەمسەرەکانی ناو یەکێتی نەیانتوانی بگەنە ڕێکەوتن و ئاستی ململانێ و ناکۆکی و توندبوونەوەی باڵەکانی ناو یەکێتی بەھۆی ڕوانینیجیاواز و پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان بەرەو ھەڵکشان و بەریەککەوتنی زیاتر دەڕۆیشت ، بۆیە بەناچاری پەنایان بۆ بەستنی کۆنگرە برد ،یەکێتی لە ژینگەیەکی لەرزۆکدا کۆنگرەی چوارەمی خۆی ئەنجام دا ، بەڵام دیسانەوە کۆنگرە نەیتوانی تیماری دەردی یەکێتی بکات .
کۆنگرە هەوڵێک بوو بۆ دەستبەسەرداگرتنی یەکێتی لەلایەن جەمسەرێکەوە کە خۆیان بە خاوەنی یەکێتی دەبینن بەڵام لە کۆنگرەدا روونترناکۆکی باڵ و ململانێی جەمسەرەکان وەدیار کەوتن، جەلال تالەبانی دوای خۆی کەسێکی جێنەهێشت کە بەبێ مشتومڕ جێگەی بگرێتەوە ، دوای جەلال تالەبانی سێ جەمسەر یان زیاتر لەناو یەکێتی بە ڕوونی دەرکەوتن کە ئەوانیش جەمسەری کوڕانی جەلال تالەبانی و جەمسەری بنەماڵەی ئیبراهیمئەحمەد و جەمسەری کوڕانی شێخ جەنگی و دواتریش جەمسەری کۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح ، لەکۆنگرەدا زۆرێک لە کێشەناوخۆییەکانی یەکێتی خرانە ژێر بەڕەوە ، دوای کۆنگرە کوڕانی تالەبانی لەکاردانەوەیەکی توند و خێرادا تەواوی دەسەڵاتی سیاسی، ئابوری وئیداریی یەکێتیان خستە ژێر دەستی خۆیان ، تەنها دەسەڵاتی ئەمنی و هەواڵگری لەدەستی ئامۆزاکەیاندا مایەوە ، دوای کۆنگرەهاوسەرۆکەکان بانگەشەی هەڵسانەوەو نوێبوونەوە و بانگەشەی بارمتەگیری و دەرهێنانی یەکێتی لە ژێر سێبەر و هەژموونی پارتی یان دەکرد، بەڵام بەهۆی ململانێی هاوسەرۆکەکان بانگەشەکان نەبوونە کردار تەنها وەک دروشم مایەوە .
یەکێتی لەسەردەمی جەلال تالەبانی دا لەدەستی کەسانێکدا بوو کە بەناوی خەباتی شاخەوە گەندەڵکار بوون ،بەڵام یەکێتی دوای وەفاتی تالەبانی وکۆنگرەی چوارەم کەوتە دەستی کەسانێک رێگاو دەرفەتی زیاتریان ڕەخساند بۆ گەندەڵیی سیاسی و ئابووری و ئەمنی ، ئیستاش یەکێتیدوای کودەتاکەی ٨ی تەمموز لەو شارە جوانەی شێخی مەزن و حەزرەتی نالی هەرچی ناشرینی و بەدبەختیە ناشتوویانە و ژیانی خەلکیانلە قالب داوەو ئازادی ئینسانەکان لەژیر پۆستاڵی کۆمەڵێک مافیا و خەڵکی هەرچی پەرچیدایە! کودەتاکەی ٨ی تەمموز داشی کوڕانی تالەبانی سوار کرد بەسەر کوڕانی شێخ جەنگی و توانیان ئامۆزاکانیان ئاوت بکەن و دەسەڵاتی ئەمنی و هەوالگری بگەرێننەوە ژێر دەستی خۆیان ،لە ئێستادا تەواوی دەسەڵاتەکانی سیاسی و ئابوری و ئەمنی لای کوڕانی تالەبانییە و بەشێک لە سەرکردەکانی ناو یەکێتی کە لەبەرەی کوڕانیشێخ جەنگی بوون بایاندایەوە بۆ بەرەی کورانی تالەبانیبە مەبەستی خۆگونجاندن لەگەڵ نەوەکانی تالەبانیبۆ ئەوەی بە نرخی رۆژ نانی سیاسیانزامن بکەن، بەشێکیشی پەیوەندی بەو فەزا پڕ لە ترس و تۆقاندنەوە هەبوو کە هەردوو هاوسەرۆکەکان هەرچی خراپە دژ بەبەرەی یەکتر لێیانچاوەڕوان دەکرێت!
ئەوەی ئێستا ناکۆکییەکانی ناو یەکێتی تۆختر کردۆتەوە دەستێوەردانی پارتی دیموکراتی کوردستانە و دۆخی ئێستای یەکێتیش بە دڵیپارتییە، پارتی یەکێتییەکی دەوێ دەستەمۆی خۆی بێت ، یەکێتییەک کە ماڵەگەورەکەی بێ گەورە بێت ! پارتی لەلایەک دەیەوێت ماڵەکەییەکێتی سەرگەردان و کارەکتەرەکانی خەریکی سەنگەر گواستنەوەو یەکترشکاندن بن ، لەلایەکی تر یەکێتی بە ئاراستەو پاڵنەری تەسلیمبوونبەرێت ، سەرباری ئەوەی یەکێتی ئێستا سەرانە لە پنت بە پنتی قەڵەمڕەوییەکەی خۆت وەرگریت و دۆخی بازرگانیی و بازاڕ و کەسابەتیخەڵك لەخراپترین قۆناغی بێ پێشینەدایە، یەکێتی شار ناتوانێت خۆی لەگەڵ سەردەم و ھەلومەرجەکاندا بگونجێنێت و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دۆخییەکێتی خراپتر دەبێت ، یەکێتی دوای ژەهرەکە پێویستی بە پشکنینە و نازانین کێ لەم گەمەیەدا براوە دەبێت ! هەربۆیە قسەکردن دەربارەیژەهرەکە ئاسان نییە ، لەوانەیە گڕ لە شوێنێک و دوکەڵ لە شوێنێکی تر بێت ، لەژەهرەکەدا هەموو چاویان لە دوکەڵەکەیە ،بەڵام بێخەبەر لەوەیکێ ژەهرخواردی کردوون ! مەبەست لە بێخەبەری نەبوونی بەڵگەو زانیاری و ئەرگۆمێنتە بۆ ساغکردنەوەی دۆسیەی ژەهرەکە ،نەک کوێرانەتفەنگ بە تاریکییەوە ،دۆخی یەکێتی دوای ژەهرەکە زیاتر پەرتەوازەیە و یەکێتییەکان بە گومانەوە لەگەڵ یەکتر کار دەکەن و لەسەنگەردان بۆیەکتر تێکشکاندن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست