جرجەکانی نیشتیمان دەرمانخوارد کراون
Tuesday, 02/11/2021, 23:25
بەختەوەرترین کەس ئەوانەبوون، کە لەشەڕەکاندا گیانیان بەخشی و لە کۆمەڵگای کوردیدا ناویان نرا شەهیدەکان. ئەوان لەڕێگەی گیانبەختی خۆیانەوە بوونە مێژوویەکی پرشنگدار ، لایەنی کەم بۆ کەسوکاریان و شۆڕبونەوە بۆناو کۆمەڵگا و خەڵکی بەتامەزرۆوە هەم ڕێزیان دەگرتن ،هەم چیرۆکەکانیان جێگەی خۆی لەناوماندا کردبووەوە، ماوەیەکی زۆر بەزیندووی لەهزری زۆرماندا مابوونەوە و جێگەی ڕێز و خۆشەویستی بوون. ئەوان ناویان پێشمەرگەبوو .. هەر ئەوەنا، بەڵکو کەسوکاریشیان شێوەیەک لە حورمەتیان لە ڕێگەی رۆڵەکانیانەوە چنیبۆوە ....
لەم سێ دەیەدا واتە لە٣٠ساڵی حوکمڕانی کورد لەو هەرێمەدا سەدان چیرۆک و نمایش و درامایی کۆمێدیا و تراژیدای ئازارمان بە چاوی خۆمان بیست و بەگوێکانمان گوێداریمان کرد ... شەڕی ناوخۆ و هێنانی لەشکری داگیرکەر و سیخوڕی و یەکتر سوککردن و گەل سوککردن و خاک فرۆشتن و خزمەتکاری داگیرکەران و بچوکبونەوەی کەسایەتییەکان تا بونە هەڵم و داگیرکردنی خاک و گرد و شاخ و بەخشینەوەی زەوی ماڵ بەداگیرکەر و دوژمنان و لەسەرو هەمووشیانەوە ترسنۆکی و بێدەنگی لەئاستی داگیرکەران و شێر لەئاستی گەل و مرۆڤی بێ چەکدا ئەوەش نا کردنەوەی دەیان زیندانی ئاشکرا و نهێنی بۆ گەل و لێبوردەیی لەبەرامبەر داگیرکەران و خۆفرۆشاندا ...
پیاوانی شاخ کە لەشاخیش ئێمە لە نزیکەوە ناوسیاومانن، کە چ مەعدەنێکی سوک و سەلیم بوون ...! بەڵام خەڵکی بەگشتی نەیان دەزانی ئەمانە کێن ...! جگە لەوەش ئێمە هێندە جاش و جاسوس و خۆفرۆشمان هەبوو ، ئەوانە بوونە ژمارەی گەورە لەسەر دروستکردنی ئەم پیاوە نابوتانە، کە خەریک بوون ناو و ئاساریان کوێر دەبۆوە .... ئەم تۆپەڵە مرۆڤە گرگنانە لەدوایی خۆیانەوە هەرچی بە خوێی چێشت بپێیان دەگات هێناویانەو کردویانە بەمیراتگری خۆیان .. دەیان جاش و جاسوسیان کردۆتە پێشمەرگەی شەهید و هەزاران جاش و جاسوس و فایلداریشیان لەگەڵ پێشمەرگە قەدیمەکاندا خانەنشین کردووە.
ئەوان هەموو شتێکیان دۆڕاندوە دووا جار هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق دای بەگوێی کەڕیاندا کە ئێوە هیچ نین، جگە لە خزمەتکار و غوڵامی بەردەم داگیرکەرانی تورک و فارس و عەرەب ... لەناو گەڕەلاوژێی ئەم هەموو مەینەتیەدا ئێستا بەرپرسەکان کە سیاسەت نمایش دەکەن و نەخۆیان خانەنشین دەکەن لەکۆڵ ئەم گەلە ببنەوە نە لەچەنەبازی و درۆکردن و فرمێسک ڕشتنی تیمساحی بۆ شەهیدەکان واز دەهێنن ... ئەوە یاد و بیرەوەرێکانیش لەوێ بوەستێت کە جگە لەگێڕانەوەی لەبەردەم مایکرۆفۆن و کۆڕ و سمینارو کەناڵەکانی تەلەفیزۆندا ... هەرچی لەم بەشەرە تێکشکاو درۆزن و ترسنۆکانە هەیە ، هەموویان یەک دووکتێبیان بۆ نووسراوە یان نووسیویانەتەوە، دەشزانن کە کەس نایان خوێنێتەوە و دەشزانن ژینگەی ئەم هەرێمە داماوە پیستر دەکات، بەڵام ئەوان بەردەوامن لەو پیشەیە و یەکی چەند ئەکاونی قولاپیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کردۆتەوە، بە شان و باڵی خۆیاندا هەڵدەدەن، و کەناڵی تریشیان هەیە و بەردەوام ژەهر بڵاو دەکەنەوە ...
زەهرخواردن یان زەهرپێدراوان چیرۆکێکی تری ئەم شانۆ بێتامەی ئەم ڕۆژانەمانە کە لەکەسایەتی تێکشکاوی سیاسیدا نمایشی دەکەن ... دیارە چەند کەسێک لەناو حیزبەکاندا دەرمانخوارد کراوون . لەسەرو هەموویانەوە کە تەنها کوردستانپۆست توانی پشتڕاستی بکاتەوە "جەوهەر نامیق" بوو پاڵەوانەکەی قیادەمۆقەتە ئەوەی کە بەئاڕبیجی بڕیاری کوشتنی دیلەکانی واژۆکردبوو ئەو پیاوەی غوڵامی پارتی بوو دواجار خۆشی زەهرخواردکرا ، بەڵام لەبەر بێدەنگی کەس و کارەکەی ئەوکەیسەش لەگۆڕنرا .
ئێستا کۆمەڵێک لەمرۆڤی تێک شکاو ڕسوای ناو کایەی سیاسی لەنمایشێکدا دەڵێن : ئێمە دەرمانخوارکراوین .... بەڵام گەر ئەوانە ڕاست دەکەن فەرموو لەئەڵمانیاوە هەموو دیکۆمێنتەکان بخەرە ناو ئەو هەموو تۆڕە مێدیایەوە کە مێشکتان بردبووین پێێ. گەر وانەکەن ئەوە تەنها سواڵی بەزەیە کە خەڵک پێتان بببەخشێت و لێتان ببورن ، چونکە دەمێکە لەکوشتنی قەزافیدا ترسی ئەوەتان لێهاتوە کە تۆش و نمونەکانی وەک تۆ کەنیشتمانتان کردۆتە زبڵخانە دار لەعەورەتان ببڕن ...
دەمێکە وازم لەم بەشەرە پیسانە هێناوە هەرچی دەکەن و دەڵێن و نمایشی چ شانۆیەک دەکەن ... هەمووی بەفێڵ و تەڵەکەو قسەی پوچ و داماو ئیفلاسی تێیان دەڕوانم ... هەمیشە لەگەڵ هاوڕێکانما باس لەوەدەکەین بەڕاستی ئێمە لەناو چ مێژوویەکی قێزەوندا ژیان دەکەین ؟ دوا تیری ئەم بەشيرە داماوە ئەوەیە باسی شەهید ئارام دەکات و دەڵێت ئەگەر بچمە تەنگی سەر چی بەئارام بڵێم ؟ باوەڕم وایە ئارام تفێکت لێدەکات و دەڵێ ئەرستۆکراتی ترسنۆک تۆ چی باسی من دەکەیت و ناوی منو تاڵەبانی بەیەکەوە دەهێنی .. لەکاتێکدا ئارام ئەوەی حسابی بۆ نەکردبوو تاڵەبانی خائین زادەبوو .... ئەم مێژووە کە تۆ هێندە شانازی پێوەدەکەیت ... لەساڵی ١٩٨٣وە تۆ هیچ نەبوویت تەنها زیندانێکی داماو بووی کە وویستت لە هەڵەدن "ئیعتساب غزا " بکەیت داوای کەمپوتت کرد ... دێتەوە بیرت ؟ مێژوویەکی هێندە تۆز لەسەر نیشتوونیە .... دواجار کەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکەت خستە بازاڕەوە دەڵێین ئەم جارەحیکمەت درۆی نەکرد ..... باسی مێژوومەکە هێندەی تر سوکایەتی بەشەهیدەکان و مێژووی قوربانی ئێمەمەکەن چونکە دڵنیابن وای ناخۆن .....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست