ئاوات بۆكانی مه‌دالیای بارزانی پێده‌درێت
Sunday, 31/10/2021, 14:03
سه‌رچاوه‌یه‌ك له باره‌گای بارزانی ئاشكرای كردووه، له‌به‌ر هۆكاری رۆڵی گرنگی هونه‌رمه‌ند ئاوات بۆكانی له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه مه‌دالیای بارزانی پێده‌درێت ، له‌گه‌ڵ پارچه زه‌ویه‌كی 600 مه‌تری له گه‌ڕه‌كی وه‌زیرانی هه‌ولێر و 100 هه‌زار دۆلاریش له لایه‌ن ئارین مه‌سرور بارزانییه‌وه پیدراوه، كه له هه‌ڵبژاردنه‌كان و بۆنه و یاده‌كانی پارتییدا، زۆر به گرنگییه‌وه بایه‌خی به مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم داوه، له تیكتۆك و سناپچاد و سۆشیال میدیا گه‌وره‌ترین ئاستی بڵاو بوونه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێناوه.
هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌كه له‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ش دیاری مه‌سرور بارزانی یان پێدراوه، كه له پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بۆ كاندیدانی پارتی گۆرانی و سرودیان وتووە.
هه‌موو ئه‌م هه‌نگاوانه له ڕێگه‌ی ئارین مه‌سرور بارزانی و ئومێد خۆشناو پاریزگاری هه‌ولێر پێشنیاز كراوه و، مه‌سعود بارزانی و مه‌سرور بارزانی جی به‌جێیان كردووه.
ناوی هونه‌رمه‌نده‌كان
ئاوات بۆكانی
كه‌ریم گوڵانی
حازم بندیان
جه‌لال په‌ریشان
جاسم بندیان
رۆمیۆ هه‌ركی
حسام ره‌سام
دینا
حمكۆ
هه‌لكه‌وت زاهیر
دلێر گه‌رمیانی
دارا هه‌ورامی
سه‌ردار كه‌ركوكی
ناز عه‌بدوللا پیشكه‌شكاری ئاهه‌نگه‌كانی پارتی، له‌لایه‌ن فازیل میرانی پیشنیاز كرابوو.
هه‌ریه‌كه له‌مانه 30000 هه‌زار دۆلاریان پێدراوه، جگه له ئاوات بۆكانی كه خه‌لات و دیاریه‌كانی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پییدراوه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست