نهێنییه‌كی شه‌ماڵ پاراستنی سلیمانی ئاشکرا دەکەین
Saturday, 30/10/2021, 0:39
دوای ئه‌وه‌ی گروپێكی سه‌ربه پاراستنی پارتی له سیناریۆیه‌كی گاڵته‌جاریدا په‌لاماری دكتۆر غالب محمه‌د په‌رله‌مانتاری عیراقیان دا ، دواتر هه‌ر ئه‌وشه‌وه ده‌سته‌كه‌یان كه‌شف بوو، ئه‌و گروپه سه‌رتاپایان ده‌ستگیر كران و دواجار به هه‌ره‌شه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌لایه‌ن قوباد تاله‌بانی ده‌لاڵه‌كه‌ی پارتی و مه‌سرور بارزانی ئازاد كران .
ئیستا كه‌شف بووه كه (ئاری عارف) یه‌کێک له كادیرانی پاراستنی سلیمانی ، یه‌كێك له تاوانبارانی ئه‌و په‌لاماردانه ماوه‌ی دوو مانگه نیردراوه‌ته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی !
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ختیار شیخ سالح و سامانی ئه‌حه‌ده‌مانچه و كه‌مالی ئه‌حه‌ی ئینزیبات، ئه‌و تاوانه به بریاری شه‌ماڵ عه‌لی ناسراوه به‌شه‌مالة كۆنه جاشی لای عه‌لی سه‌لمای جاش موسته‌شار كه جه‌بار فه‌رمان به سزای گه‌ڵی گه‌یاند، ئه‌و شه‌ماله دوای ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی كه‌شف ده‌بیت و له‌لای پاراستن و وه‌یسی بارزانی به ته‌له‌فون ریسوا ده‌كریت، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ده‌رباز بكات له‌و تاوانه ئاگاداری ئاری عارف ده‌كات، كه هه‌موو تاوانه‌كه بگریته ئه‌ستۆو له پاره‌و هه‌ر شتیكی بویت بۆ ئه‌نجام ده‌دات، بالای بنه‌ماله‌ی بارزانی ئه‌و ریسوا نه‌بیت و، كاتیك ئاری عارفه كویری كۆنه دزی كانئیسكان رازی ده‌بیت ده‌ینرینه ماله‌وه‌و، تا ئیستا ناویریت یه‌ك هه‌نگاو بیته ده‌ره‌وه.
به‌لام ته‌واوی تاوانباره‌كانی تر له سلیمانی ده‌سورینه‌وه‌و، وه‌ك خوله‌ی ده‌لالك به قسه‌ی به‌ختیاری شیخ سالح باسی كردووه، هێلكه‌كه له‌سه‌ری ئاری مام عارف شكاو، ده‌نا ده‌بوو وه‌یسی بارزانی سزای شه‌مالی گومرگی بدایه، كه له هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی له سلیمانی كردوویه‌تی ده‌سته‌كه‌ی كه‌شف بووه‌و، ئابرووی چووه بۆته هه‌رشه بۆ سه‌ر كۆركه‌ی خۆی به‌ناوی( راسپیر ) به‌ناچاره دوو پاسه‌وانی بۆ دانراوه.
دواین كه‌شف بوونی تاوانیك ویستی له سلیمانی ئه‌نجامی بدات، به‌ڕێگه‌ی چه‌ند كه‌سێكی نزیك له پاراستن و زیره‌ڤانی و ئاسایش هه‌ولی ئه‌وه‌یان دابوو ئاربی جی یه‌ك بنین به‌مالی لاهور شیخ جه‌نگی بۆ تیكدان دۆخی ناوخۆی یه‌كیتی.
شه‌ماڵه كۆنه جاش به پی سه‌رچاوه‌یه‌ك براكانی عه‌لی سه‌لمای به پله‌ی ئه‌فسه‌ری پیشمه‌گه خانه‌نشین كردووه، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی له سالی 1988 كردویانه‌ته جاش و واجبیان پی نه‌گرتووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست