قەسابخانەی حیزبیی!
Thursday, 28/10/2021, 20:08
دەرکەوان وکلیل داری قەسسابخانە:کەسی یەکەمی حیزب!
فەرمانبەری قەسسابخانە: بەرێوەبەرانی حیزبیی!
پاسەوانی قەسسابخانە:ئەندام ولایەنگروسەمپاتی حیزبیی!
سادق هیدایەت دەلێ:
کاتیك دیتم کالیسکە / درۆشکە / ئەسپ رایدەکێشێ وپارەی ئەو راکێشآنەش خاوەنی کالیسکەکە دەیبا بۆخۆی ولەهەمان حاڵداچاوبەست لە سەر چاوی ئەسپەکەی دەبەستێ ودەمبەند لە دەموزاروی دەداتاکەم بخوا ودەنگی لێوە نەیە.لە هەمووشتێك تێگەیشتم ووەبیرم هاتەوە،تڕآژیدیای خەم هێنەری ژیانی پڕ لە نەهامەتی خەڵكانێکی بێچارە وبێ بەختە کە لەسەر زەوی دانیشتون،بەڵام بە هۆی نەزانی وهەژاریی ونەهامەتی رەنجێکی زۆر دەکێشن!
بۆ دروستکرنی خانوویەکی بناغە قاییم وخۆش کەرەستەی سەردەمیانە ورێكوپێك پێویستە تا ئەو خانوویە بتوانێ لە سەر/ پێی / خۆی رابوەستێ وساڵهای ساڵ مرۆڤەکانی ژینی تێدابکەن.بێ گومان بۆ پاراستنی ئەو خانوویەش نوێ بوونەوە وچاک کاری لە پلەی یەکەمدایە.دەنا باوباهۆز وبەفروباران وسێڵاو… هێدی هێدی لەرزۆکی دەکا،تاررؤژێک کە لە خەو رادەبین یەکسەر خانووەکەمان بەسەردادادەپێ وتووشی خەساری گیانیش دەبین.
حیزب ورێکخراوەش هەر بەو شێوەیە دەبێ لە سەر بناغەیەکی قاییم وسەردەمیانە بە هزروڕآمانی کەسانی شآرەزاولێهاتووبونیاد بنرێ.حیزب وەک شەڕآب نییە تاکۆنتربێ مەستی هێنەرترە.حیزب پێویستیی بە نوێ بونەوە وئاڵۆگوڕی ئەرێنی بە پێی رێگوزەری زەمان هەیە.جڵەوداریی حیزبیی بە سیستمی عەشیرەگەری ودەرەبەگی وشێخ ومەلاوگوێ لەمستی حیزبیی ودیکتاتۆڕیی ناوخۆی حیزبی ورێکاری بنەماڵەیی ناگاتە ئامانج.
لە باشوورورۆژهەڵاتی کوردستانی حیزب حیزبێنی هەرکامیان بۆ خۆیان کاروانێکیان پێک هێناوە وناویان ناوە کاروانی شەهیدان.ئەو کاروانەش بریتیەلە چەکداروئەندامی ولایەنگریی دڵسۆزی حیزبیی کە لەسەر رێبازی ئەوحیزبە گیانی خۆیان فیدای بەرنامەوئەساسنامەی ئەو حیزبە کردوە کە تێیدا بەشداربون.ئەوکاروانە هەردرێأەی هەیە وکەسیش حەول نادا تا بزانێ بۆ ناگاتە ئامانج.
پرسیاری مێژوویی ئەوەیە:ئایا سەرقافڵەکان ورێ نیشآندەران وبەرپرسانی باڵای ئەوحیزبانە چەندە توانیویانە ئەمەگداری خوێنی ئەو شەهیدانە بن کە بۆ ئامانجی حیزبیی تێکۆشآون؟ئایا رادەی تێکۆشانی بەرپرسانی حیزبیی بە بارتەقای کاروانی خوێنی ئەو شەهیدانە بووە؟ ئایا سەرکردەورێنشاندەریی حیزبیی ئەو لێهاتووییە هەبووە کە گەل چاوەڕوانیی لێدەکا؟
جوابی ئەوپرسیارانە زۆر هاسانە.بە باوەڕی من هیچ حیزب ورێکخراوەیەکی کوردیی لە باشوورورۆژهەڵاتی کوردستان نەیتوانیوە ئەوئەرکە بە پێی پێویست بگەیەنێتە ڕێبازی ئەو کاروانەی کە ناویان ناوە کاروانی شەهیدان.ئەگەر تاقە شەهیدێك لە مەزارگەی ناوگۆڕدا هەمیسان زیندوو ببێتەوە بۆ ژیانێکی پێشووی سەر دونیاوپرسیارلەو حیزبانە بکا،بۆ نەتانتوانیوە ئامانجی شەهیدان بەرز رابگرن وبیکەنە ئەزموونێک بۆ نەوەکانی داهاتوومان، ئەوحیزبانەهیچ جوابێکیان پێ نییە.
سەرکردە لە سەر،سەرکردە،حیزب لە دوای حیزب، بە ئیدئۆلۆژیای جیاوازوبریقەدارهاتوون تا کێشەی گەلەکەمان چارەسەربکەن.کە چی دوای بە کوشتدانی هەزاران مرۆڤی بێتاوان،یان خۆیان رادەست کردوە ویان فریوی دووژمنیان خواردوە ،یان لە ساتوسەودای سیاسیدا دۆڕآندوویانە ودەست لە قاچ درێژترگەڕآونەتەوە سەرخاڵی سفڕی جەغزێک کە دەستیان پێكردبوو!رەنجی سەفەری ئەوکاروانە وهەرچی نەهامەتیی سەرخاکی کوردستانە وەئەستۆی کوڕە هەژاروزەحمەت کێشی رۆڵەی ئەو نیشتمانەیە.زۆرینەی بەرپرسەباڵاکانی حیزبیش بۆ خۆیان وبنەماڵەیان دوورن لە هەموو ئەو نەهامەتیانە کە ئەو حیزبە بەسەریاندا دەسەپێنێ!
خۆزگە کوردستان خاوەنی ناوەندێکی لێهاتووی شارەزاونیشتمانپەروەربوایە کە لێکۆڵینەوەوتوێژینەوەی لە سەررێژەی ئەوکەسانە کردبایە کە لە سەر بەئەنجام گەیاندنی ئەرکی حیزبیی گیانی خۆیان لە دەست داوە.تۆبڵیی ئەو کاروانەی کە بە کاروانی شەهیدانی سەربە حیزبەکان ناونراوە، کەمترە یان زیاترە لە ڕێژەی ئەوکەسانەی کە داگیرکاری وڵات گیانی لێ ساندون؟
ئەوقەسسابخانەیە دوودەروازەی هەیە!
دەرازەیەک پەیوەندیدارە بە دیکتاتۆڕی خۆماڵی کە لەناوخۆی وڵات شێرن ولە دەرەوەی وڵاتیش ترسنۆک و داییم کلکەسووتەیانە لە ئاست بکوژیی کورد.
دەروازەی دووهەمیش هی داگیرکاری کوردستانە کە دەگەڵ کلیل داری یەکەم بە نۆرە جێگادەگۆڕن ودەست دەکەن بە وێڕانکردنی کوردستان وکوشتنی بێ تاوانی کورد!
هەردووک دەرگاوانی ئەو قسسابخانەیە،لە ڕێگای بزواندنی هەستی بەشێکی بەرچآو لە کۆمەڵگای ناهوشیار پاسەوانی بکوژەکانی کورد، بۆ درێژە پێدان بە سیاسەتەکانیان کۆیلە بۆ خۆیان دروست دەکەن.
نەتەوەکەمان لە باشوورورۆژهەڵاتی کوردستان وەک بەرداشی رۆژگاری بەسەرهاتووە.روولە هەر لایەک دەکا جگە لە نەهامەتی وشکاندنی شکۆی نەتەوەیی هیچی دیکەی دەست ناکەوێ! قەسابخانەی حیزبیی وقەسابخانەی داگیرکارپێکەوە سوێندیی حیزبی وئیدۆلۆژیایان خواردوە کە ئیزن نەدەن نەتەوەی کورد وێنەی وڵاتانی ئازاد،بە سەر بەستی بژین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست