کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوانەی تەقلەیان بە بارزانی لێدا

Sunday, 24/10/2021, 3:03


بارزانی،  چونكە نەشارەزایەو،  سیاسەت و زمانی جیاواز نازانێ، ئەمەش وایكردوە، بێ ئاگابێ لەسیاسەت و دامەزراوەی ووڵاتانی زل هێزو، خاوەن بڕیاری جیهان. 
بەو هۆكارەش، زوو بەزوو، كڵاوی  لەسەر دەنێن.
ئەو كۆمەڵە بێگانەی بۆ دۆلاری سەوز دەوریانداوە، كەسانی خانەنشینن، كەسەرنج و قسەو بڕیارەكانیان پولێكی قەڵب لەسەر ئاستی بڕیارە نێودەوڵەتیەكان ناهێنن.
ووڵاتانی  ئەورپی و  ئەمەریكی، خاوەن دامەزراوەی نیشتیمانی و یاسایین، بۆیە لەوێ بڕیارو  كردارەكان بەیاساو ڕێسا ڕێك خراون، نەك بڕیاڕی كەسەكان. 
تۆنی بلێرو دەیڤید كامیرۆن لەبەریتانیا، كەسەرۆك وەزیران بوون، بۆش و ئۆباما، كەسەرۆكی ئەمەریكا بوون، چونكە ئێستا خانەنشین بوون و لەدەسەڵاتدا نەماون،  هیچ نرخێك بۆ سەرنج وبڕیارەكانیان داناندرێت. لێرە دوای ژیانی سیاسی سەرۆك و سەركردەكان، تەنانەت  ڕاگەیاندنەكانیش، لەكولەكەی تەڕدا باسیان ناكەن، چ جای كوردەكانی خۆمان  باڵوێزو كارمەندە خانەنشینەكان، بكەن بەدەم سپی خۆیان و یاری بەچارەنوسی میللەتەوە بكەن، لەسەر قسەی ئەوان.
بارزانی، ژیانی سیاسی ووڵاتان، بەدیوەخانی خێڵ و عێل تێگەیشتوە، هەرئەوەش  وای غروركردبو، كەبەبینینی سەردكردەو سەرۆكی بەشێك لەووڵاتان، خۆی لێ بگوڕێ. 
ڕەنگە بارزانی، هاوشێوەی  دەنگە ناڕازییەكانی ناوخۆ، ئێستا بەووڵاتانی جیهان بڵێ ، بابۆخۆیان هەر هەڵپەڕن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە