كۆسره‌ت ره‌سول گهیندرایهوه ئه‌ڵمانیا
Friday, 22/10/2021, 20:29
دوینێ كۆسره‌ت ره‌سول بار‌و دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیر بوو بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لمانیا به فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت بەڕێکرا.
به پێ سه‌رچاوه‌یه‌ك كۆسره‌ت ره‌سول سامانه‌كانی له نێوان مندالهكانیدا به‌ش كردووه‌و، كه ته‌واوی سامانه‌كه‌ی 3 ملیار دۆلارە، بە تەنیا و 100 ملیۆن دۆلاری خستۆته سه‌ر حسابی ئەمیرهی هاوسەرییەوە ، باقیاتی به‌ش كردووه له نیوان منداله‌كان، بۆ ئەمەش لە ئیستاوە كیشه كه‌وتۆته نیوان شالاو ده‌رباز و شاكێو و ریناسی كچی.شایانی باسە كێشه‌ی گه‌وره‌یان ئه‌و هه‌زاران شوقه‌یه كه له ئه‌لمانیا هه‌یه‌تی، شاكێۆ داوای نیوه‌ی كردووه و، ریناسیش داوای نه‌خۆشخانه‌ی پاری كردووه له هه‌ولێر.
پزیشكه‌كانی ته‌نها دوو هه‌فته‌یان بۆ کۆسرەت داناوە و مردار دەبێتەوە، سەرچاوەیەک وای راگەیاند، کە بار‌و دۆخی ته‌ندروستی ئیجگار خراپ بووه، بەردەوام خۆی پیس دەکات، تا ئاستیك رۆژانه 6 دایبی (حەفازە)ی پیدهگۆڕن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسیگه‌ی رۆژنامه‌وانی كۆسره‌ت رهسولهوه ئاشكرای كردووه، كه کەلوپەلی كۆچكردنی كۆسره‌ت ره‌سول ئاماده كراوه، دەنگۆی ئەوە هەیە له هه‌ولێر بیخەنە ژێر گڵەوە، لە لایەن زۆربەی هاوڵاتیانی کوردستانەوە هەر لە ئیستاوە نەفرەت بۆ گۆڕەکەی دەنێرن، کە ئەم خائینەش خۆی خستە ناو لاپەرەیەکی رەشی مێژووەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست