به‌ردی بناغه‌ی باڵه‌خانه‌كه‌ی گۆڕان ده‌گۆڕن؟
Thursday, 21/10/2021, 21:06
دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له زۆر لاوه جیاوازیه‌كی ریشه‌یی هه‌بوو له‌گه‌ل سه‌رجه‌م حزبه‌كانی تردا. ئه‌گه‌ر ڕیكخه‌ره گشتیه‌كه‌ی و هاوه‌ڵانی له هه‌ناوی یه‌كێتیه‌وه ده‌رچوون، به‌ڵام به‌قسه و ره‌فتار و ئدیعا و له زۆر كرداریشدا شێوه و جۆری دروستبونی له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و سه‌رده‌میانه‌ی تێكه‌ڵ به بۆچون وعه‌قڵیه‌تی پاسه‌وانه كۆنه‌كان جه‌بله‌ی بۆ گیرابووه‌وه.
به‌ڵێ دامه‌زراندنی باڵاخانه‌ی بزوتنه‌وه‌كه له‌سه‌ر كورسی په‌رله‌مانی بوو، هه‌ر خه‌ڵكیش به چاوی مه‌ده‌نیانه‌ی دوور له چه‌كداری و به شێوه‌یه‌كی تێۆری له‌سه‌ر بناغه‌ی شارستانی له‌سه‌ر رووبه‌ری سیاسه‌تی سه‌رده‌م و له چوارچێوه‌ی عه‌قڵیه‌تی باوه‌ڕبه‌خۆبونبنیاتنراو، به‌دوور له ژماره و حساباتی كۆنی سه‌ر ساحه‌ی سیاسی چه‌كه‌ره‌ی كرد و، چاوی خه‌ڵكی كرده‌وه و ترسی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌ده‌سه‌ڵات ره‌وانده‌وه و ئۆپۆزسیۆنێكی راسته‌قینه‌ی چاوكراوه‌ی كوردیانه‌ی له‌سه‌ر زه‌مینه و شه‌پۆڵی ناڕه‌زایی مه‌نگ وپه‌نگخواردووی دڵ وده‌رونی خه‌ڵك دروستكرد.
ئه‌وه‌ی زۆر تایبه‌ت بوو، كه له یه‌كه‌م پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌م حزبه، خۆی له‌قه‌ره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی دا و ئه‌و ژماره زۆره چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌ی كورسیه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستانی هێنا و بووه به‌ردی بناغه‌ی پته‌وی پۆڵایین بۆ روانینی خه‌ڵك بۆ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه و له زۆر لاوه دیدگای خه‌ڵكی بۆ بزوتنه‌وه‌كه جێگیركرد ، بۆیه:
- ئاستی جه‌ماوه‌ری و چه‌ندایه‌تی حزبێكی نوێی خاوه‌ن كاریزما به‌و ژماره كورسیانه‌وه له مێشكی خه‌ڵك چه‌سپی و بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی دواتر چاوه‌ڕوانی پێشكه‌وتن و له‌وه‌زیاتریان ده‌كرد، به‌ڵام كه‌مبونه‌وه‌ی كورسیه‌كان شۆكێكی گه‌وره بوو بۆ جه‌ماوه‌ركه‌یان.
- له ده‌رئه‌نجامدا ئه‌و ژماره زۆره‌ی كورسیه‌كانی گۆڕان ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌دا سودێكی زۆری هه‌بوو بۆیان به‌ڵام له‌دواجاردا زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی لێدان و ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه بوایه( واته پله به پله ژماره‌ی كورسیه‌كانی زیاتر بوایه) به كه‌مبونه‌وه و زیاتر بوونی هیچ كتوپڕی و شۆكێكی دروست نه‌ده‌كرد و خه‌ڵك ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی به ئاسایی وه‌رده‌گرت، به‌ڵام ژماره زۆره‌ی كورسه‌كانیان له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌یان وای له‌خه‌ڵك كرد چاوه‌ڕێی زۆرتر بكه‌ن، بۆیه كه‌مبونه‌وه‌كه توشی نائومێدیه‌كی زۆر گه‌وره‌ی كردن.
ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستیش نه‌بێت و روونتر بڵێین له‌ده‌رخستنی یه‌كه‌مین شه‌پۆڵی ناڕه‌زایی له لایه‌ن گه‌ڵی مات و گرێكوێره‌ی ترس له ده‌سه‌ڵات له مێژوویدا، وارێكه‌وت كه له‌گه‌ل دامه‌زراندن و جموجوڵی بزوتنه‌وه‌كه‌دا یه‌كبگرێته‌وه، به واتایه‌كی تر بارودۆخی بابه‌تی و خودی و ده‌ردانه‌كانی مێژووی گه‌لی كوردستانبه‌و شێوه‌یه له قازانجی بزوتنه‌وه‌كه كه‌وتنه‌وه، كه ئه‌مه‌ش له هه‌موو شوێن و كاتێكدا شتێكی كاتیه و مه‌رج نیه به‌رده‌وامیی هه‌بێت له سودبه‌خشیندا.
ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی عیراق و ده‌رئه‌نجامه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ركه‌وت، ئه‌و به‌ردی بناغه‌یه‌ی ئه‌م ته‌لاره‌ی له‌سه‌ر دامه‌زرابوو به یه‌كجارو له‌پڕێكدا داڕما و رووخا، واته‌چۆن به خێرایی و شێوه‌یه‌كی نائاسایی و چاوه‌ڕواننه‌كراو و له پڕدا ئه‌و كێرڤه به‌رزه‌ی له ژماره‌كانی كورسیه‌كانی به‌ده‌ستهێنا ئاواش به كێرڤی زۆر نزم و كتوپر گه‌یشته سه‌ر سفر و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌سئاسا خه‌ڵكه گۆڕانه‌كه‌ی توشی شۆك و نا‌ئومێد كرد. خه‌ڵكیش كه ئه‌و ژماره زۆره‌ی كورسیه‌كانی له یه‌كه‌م به‌شداری له هه‌لبژاردن له یادگه‌ی سیاسی خۆیدا جێگیركردووه، ئه‌م ده‌ئه‌نجامه‌ش خۆی له یادگه‌یه‌ی دان و توشی بڕوانه‌كردن و سه‌رئێشه‌ی كردن. بۆیه، لێره‌وه ده‌كرێت بڵێین، ده‌بێت خه‌ڵكانی دلسۆزی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌وباره‌وه به وردی و قووڵی بیر بكه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕیاریك به سۆز و به‌رژه‌وه‌ندیی كاتی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك به بێ لیكۆلینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی زانستیانه‌ی ورد بد رێت، جا ئه‌وانه هه‌ر كه‌سێك بن ده‌رئه‌نجامی باشتر نابێت له‌م ره‌وشه‌ی ئێستا تێیدان. ده‌بێت ئه‌و سه‌ره‌تا و بارودۆخه خودی و بابه‌تیه‌ی كوردستان و چۆنێتی دروستبونی گۆران و بۆچونی خه‌ڵك و گۆرانكاری هه‌مه‌شنه‌كه‌ی ئه‌م ماوه‌یه‌ی ژیانی گۆڕان و ئاینده‌ش له‌به‌رچاو بگرن و بڕیاڕی راست بده‌ن، ئه‌گه‌ر ئازاربه‌خشیش بێت . له‌وانه‌ش چه‌ند ئه‌گه‌رێك له‌به‌رچاو بگرن و مه‌به‌ست و ئامانجی دروستبونی بزوتنه‌وه‌كه بخوێننه‌وه و ئه‌وجا ده‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌مری واقیع و یه‌كلایی ده‌بنه‌وه كه بژارده‌ی چه‌ند بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له به‌رده‌مدایه، وه‌كو به‌خۆداچونه‌وه‌ی بنه‌ره‌تی و تازه‌كردنه‌وه‌ی ره‌هایی و گۆڕینی رێباز و دووركه‌وتنه‌وه له سیاسه‌تی كلاسیكیانه و تاوتوێكردنی ئه‌گه‌ره‌كان و چاكسازیه‌كان و بواری هه‌ڵسانه‌وه و له‌دواجاردا به ئاسانی له ده‌رچه‌یه‌كه‌وه دێنه ده‌ره‌وه وبه ده‌رئه‌نجامێك و بڕیارێكی راست و دروست ده‌رده‌چن، ئه‌گه‌ر بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه بزوتنه‌وه‌كه‌ش بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست