دادپەروەری تەکیە و تەریقەتی بارزان
Thursday, 21/10/2021, 20:24
دوای ئەوەی مامۆستا بەدەل بەرواری بێتاوان دەرچوو ،سەرباری بێتاوان بوون ماوەی راگیرانەکەیشی لە حوکمەکەی زیاتر بووە! بەڵامسوپاس بۆ خودا گرنگ ئەوەیە ئازادی کۆت و بەند ناکرێت و بە بۆنەی ئازادبوونی مامۆستا بەدەل بەرواری پیرۆزبایی لە کەسوکاروخانەوادەی هاوڕێ و دلسۆزانی ئازادیخواز دەکەم ئەمەش ئەو دادپەروەرییەیە کە پارتی و خێڵی بەرزانی شانازی پێوە دەکەن ! پێم خۆشەبەم بۆنەیەوە ئاوڕدانەوەیەکی مێژووی لە خێڵ و تەریقەتی بارزان بدەینەوە بزانین ئەم خێڵ و تەریقەتە لەکوێی ئەو ئازادی و دادپەروەرییەدایەکە بانگەشەی بۆ دەکەن .
بە دریژای مێژوو خێڵی بەرزانی لە شێخ تاجەدینەوە لەو سەردەمەی کە ناوچەی بارزان گوندێکی زێبارییەکان بووە ، شێخەکانی بارزان بەپێچەوانەی شێخەکانی نەهری و قادرییەکان بە چاوی سوکەوە لە ژیانی خەلکی هەژارو لە جوتیارو گوندنشینەکانیان روانیووە ، بەشێکیبیروباوەڕی شێخەکانی بارزان لە سەر بنەچەی شیعەی ئیسماعیلی داڕێژراوە کە گروپێکی توندرەوی مەزهەبی بوون و ئایین و سیاسەتیانتێکەڵ بە یەکتر کردووە ، ئەم بیرو باوەڕە درێژەی کێشا تاساڵی ١٩٦٩ لەبەریەک هەڵوەشانەوە ، لەسەردەمی شێخ عەبدولسەلامی دووەم دابۆ پتەوکردنی جێ پێی بارزانییەکان کۆنفرانسی خێڵایەتی دەبەستێت و پەلاماری زێباری و ڕێکانی و برادۆستیبو سورچییەکان دەدات وبەشێکی زۆر هۆزو عەشیرەتەکانی تر ناچار بە هەڵهاتن دەکەن و ئەوانەیشی کە هەڵنەهاتن لە ناو بۆتەی خێڵایەتی بارزاندا توانەوە .
تەکیەی بارزان بە درێژایی مێژوو لە ململانێدا بووە لەگەڵ دەوروبەردا هیچ کات شێخ و موریدو دەروێشەکانی بارزان نەیانتوانیووە نوێنەریڕاستەقینەی شەریعەت بن و تەریقەتی بارزان لەبەردەم ڕەخنەی جدیدا بووە و هیچکات تەریقەتی بارزان توانای گۆرانکاری و خۆنوێکردنەوەینەبووە و مونەوەرانی کوردیش ڕەخنەی توندیان لەم مۆدێلی تەریقەت و ئایندارییە گرتووە ، تەریقەتی بارزان مۆرکی دەرەبەگایەتی بەسەریدازاڵ بووەو خەبات و تێکۆشانی گوندنشین و جوتیارەکانیان دژ بە دەرەبەگ سەرکوتکردووە و دژی هەموو پێکهاتەو کەمینەیەکی ئاینی و ئیتنیبوون ، کاتێکیش تەنگەتاو بوون هانایان بۆ مەسیحییەکان بردووە .
خێڵی بارزان خێڵێکی گۆشەگیرن لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە ، ژن و ژنخوازی لەدەرەوەی خێڵەکە ئەنجام نادەن ، هاوسەرگیری دەرەکیهەڕەشەیە بۆ سەر خێڵی بارزان و ڕێگە نادەن کچەکانیان لە دەرەوەی خێڵەکە هاوسەرگیری پێک بهێنێت ، بەڵام پیاوانی خێڵی بەرزان بۆیانهەیە لە دەرەوەی خێڵەکە هاوسەرگیری ئەنجام بدەن ، لەسەردەمی شێخ عەبدولسەلام بەرزانیدا جامانەی سور وەک رەمزێک بۆخۆجیاکردنەوەی خێڵی بارزان لە خێڵەکانی تر و لە مەسیحی و ئێزیدییەکان داهێنرا و پەلاماری زێباری و سورچییەکان و شێخەکانی نەهریو لۆلانییەکان درا ، سەردەمی شێخ ئەحمەدی بارزان کە نازناوی (خودان) پێبەخشرابوو لەڕێی بەکارهێنانی هێزەوە زۆرینەی هۆزوعەشیرەتەکانی تری ناچار بە خۆساغکردنەوە کرد کە یان دلسۆزو ملکەچی تەکیەی بارزان بن یانیش ناوچەی بارزان بەجێ بهێڵن ! تەکیەیبارزان لەو سەردەمەدا هەڵگری بانگەشەی درۆزنانەی ئاینی بوون .
تەکیەی بارزان بە درێژایی سەد ساڵ ئەوەندەی خۆیان بەناشتنی شێخەکانی بارزان و بە مەرقەدکردن و پیرۆزکردن و بەیعەتدانەوە سەرقاڵبوون ئەوەندە لە ئاست ئەرک و بەرپرسیارەتی ئاینی و رۆحانیەتدا نەبوون ، نە شێخەکان توانیویانە مەرجەع و کاریزما بن نە تەریقەتیبارزانیش نەیتوانیوە خۆی بسەلمێنێ و بە شیوەیەکی سروشتی دوور لە زەبرو زەنگ پەل دابوکوتێت ، بەردەوام تەریقەتی بارزان بەشێکیگرنگ بووە لە سیاسەت و لە جموجۆڵی هەواڵگری نێوخۆی و دەرەکی هیچکات ئەم تەکیەیەو شیخ و موردو دەروێشەکانی نەیانتوانیووەئاوڕێکی ڕەخنەگرانە لەو ڕەگ و ڕیشە ئاینی و کۆمەڵایەتی و کلتورییە بدەنەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست