کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن ناوه‌ندێك بۆ ره‌وه‌ندی كورد لە ئەوروپا داده‌مه‌زرێنیت

Sunday, 17/10/2021, 23:21


به‌پێی ژێده‌رێك له‌ هه‌ردی جه‌مال فه‌تاح كادیری پارتی له‌ له‌نده‌ن ئاشكرای كردووه‌، كه‌ ده‌زگای پاراستن به‌ راسپارده‌ی مه‌سعود بارزانی( ناوه‌ندی ره‌ونه‌دی كوردی) له‌ ئه‌ڵمانیا دامه‌زراندووه‌ كه‌ ( تاهیر هه‌ورامی) برای سه‌رباز هه‌ورامی راویژكاری  نیچیره‌ڤان بارزانی كردۆته‌ سه‌رۆكی ئه‌و ناوه‌نده‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌  هه‌ورامان عه‌لی تۆفیق و عیرڤان عه‌زیز بارزانی و ستیڤان شه‌مزینی و رزگار سیوه‌یلی و دكتۆر هادی چاوشین و شوان خوارزای عوسمان قادر منه‌وه‌ر و دارا یاره‌ و چه‌ند كه‌سێكی تری پارتی  بوونه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌و ناوه‌نده‌.
مه‌به‌ست له‌ دامه‌زراندنی ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ ره‌وه‌ندی كورد ئه‌وه‌یه‌ تا هه‌وڵ بده‌ن ، ئه‌و هیرشانه‌ی بۆ سه‌ر بارزانی و كوڕانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌ كاتی سه‌ردانه‌كانیان رابگرن، كه‌ له‌لایه‌ن چالاكوانانی مه‌ده‌نی و گه‌نجانی ره‌وه‌ندی كوردی ئازادیخوازه‌وه‌ شكست پێبهێنن، كه‌ چه‌ند جاره‌كه‌ به‌رپرسانی بنه‌ماله‌ی بارزانی و پیاو كۆیله‌كانیان تووشی هاتوون له‌ ئه‌لمانیا و به‌ریتانیا و به‌لژیكا و چه‌ند ولاتێكی تری ئه‌وروپی.
مه‌سعود بارزانی یه‌ك ملیۆن دۆلاری بۆ ئه‌و ناوه‌نده‌ سه‌رف كردووه‌، تا زۆرترین كه‌سانی دیاری ناو ئه‌وروپای  پێبكرن، ئیستا فۆرم دابه‌ش ده‌كه‌ن به‌سه‌ر كه‌سه‌ نزیكه‌كانی خۆیان و به‌ریگه‌ی خۆیان و ده‌لاڵه‌كانیان ده‌یانه‌ویت كاریگه‌ریان له‌سه‌ر روناكبیران و مامۆستایانی زانكۆ و كه‌سه‌ دیاره‌كانی ره‌وه‌ندی كوردی هه‌بیت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هیمن هه‌ورامی په‌یوه‌ندی به‌ چه‌ندین كه‌سه‌وه‌ كردووه‌، به‌لام له‌م هه‌نگاوه‌یان فه‌شه‌لیان هیناوه‌ تا ئه‌وه‌ی پارتییه‌كانیش نزیك نابنه‌وه‌، له‌به‌ر بوونی تاهیر نادر هه‌ورامی. سەرچاوەکە دەڵێت جه‌مال فه‌تاح كادیری پارتییە له‌ له‌نده‌ن ده‌ژی و ئیستا گه‌راوه‌ته‌وه‌ بۆ كوردستان ئاشكرای كردووه‌، كه‌ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك ماڵی نادر هه‌ورامی ده‌ستیان دابیتێ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ به‌ مردوویی له‌ دایك بووه‌.
جه‌مال فه‌تاح ئاشكرای كر، کە تاریقی برای تاهیر هه‌ورامی له‌ شه‌ری ناو خۆ به‌ نهینی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پارتی به‌ یه‌كیتی فرۆشتبوه‌وه‌ و له‌گه‌ل كامه‌ران هه‌ورانی ناسراوه‌ ئیستا له‌ناو زیره‌ڤانییه‌ و ، ئه‌وكات هه‌ردوكیان ده‌ستگیر كران و ماكسی ژنانه‌یان له‌به‌ر كردن.
ئیمه‌ وه‌ك ستافی كوردستانپۆست ئاگاداری ره‌وه‌ندی كورد له‌ ئه‌وروپا ده‌كه‌ین ، وریابن و تێنه‌كه‌ون و نزیك نه‌بنه‌وه‌ له‌و رێكخراوه‌ی ده‌زگای پاراستن

هێمن هه‌ولێری



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە