کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گرنگ ڕۆشنبیری تاكی ده‌نگده‌ره‌

Friday, 15/10/2021, 12:49


پرۆسه‌ی ده‌نگدان جه‌ند گرنگه‌ ڕۆشنبیری تاكی ده‌نگده‌ریش هێنده‌ گرنگه‌، كاتێك له‌ پرۆسه‌یه‌كی ئاوا چاره‌نوسسازدا ده‌نگده‌ر نه‌یزانی ده‌نگ به‌كێ بدات، یان له‌ژێر فشاردا ده‌نگیدا ئیتر هه‌موو پرۆسه‌كه‌ بێ ئه‌رزش و ناكاریگه‌رده‌بێت.
ئایا ڕه‌وای حه‌قه‌ به‌ربژێرێك زۆرترین ده‌نگی شارێك بهێنێت و ببێته‌ په‌رله‌مانتار، به‌ڵام خۆی به‌ ئاشكرا و بێ شه‌مركردن بڵێت (من فڕ له‌سیاسه‌ت و په‌ڕله‌مانتاری نازانم!)، به‌ربژێرێكیتر دوومانگ پێش پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن  كۆچی دوایی كردبێت له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا هێنده‌ ده‌نگی پێویست بهێنێت بۆ بونه‌ په‌ڕله‌مانتار!، هه‌روه‌ها به‌ربژێرێكیتر كه‌ ئه‌ویش ده‌نگێكی زۆری هێناوه‌ به‌پێی هه‌واڵی سایت و په‌یجه‌كان بێت ئه‌وكه‌سه‌ زمانی عه‌ره‌بی نه‌بۆ قسه‌كردن و نه‌خۆێندنه‌وه‌ نازانێت! یان په‌رله‌مانتار هه‌بێت له‌خولێكی چوارساڵی په‌ڕله‌ماندا هیچ به‌شداری و ڕه‌خنه‌ و چالاكی و پێشنیارێكی نه‌بوبێت!
ئه‌مانه‌ به‌ڵگه‌ن بۆ دووشت:
یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌س و لایه‌نه‌ی ئه‌وانی به‌ربژێركردووه‌ ته‌نیا بیری لای كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی هاوڵاتیانه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و هیچیتر.
دوه‌م: ناڕۆشنبیری تاكی ده‌نگده‌ره‌.
ئه‌و دوو هه‌ڵه‌یه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پێكه‌وه‌ ده‌بنه‌ هۆی بێ نرخكردنی پرۆسه‌كه‌ و دانانی كه‌سی نه‌شیاو و له‌شوێنی شیاو، ئیتر له‌وێوه‌ كۆی پرۆسه‌كه‌ و داموده‌زگا و یاساوڕێساكانی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ونه‌ ژێرپرسیاره‌وه‌.
ده‌مه‌وێت بڵێم كۆی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن چه‌ندگرنگه‌ ڕۆشنبیری تاكی ده‌نگده‌ر له‌وگرنگتره‌، خۆزگه‌ تاكی ئێمه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هێنده‌ ڕۆشنبیریان ده‌بوو بۆ هه‌ڵبژاردنی به‌ربژێره‌كان پێوه‌ریان به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌ل و نیشتمان ده‌بوو نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و كه‌سی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە