لێدووانی کەرێك
Friday, 15/10/2021, 11:32
کەرێکم بینی بۆ کەران ئەدوا
ئەیوت ئێمەی کەر ، کەرنین لەمەو دووا
ناویشمان لە نێو ناواندا دزرا
بۆ هەندێك خاوەن شەهادە و بڕوا
ئیتر لەمەودووا بە هۆش و هەچە
خۆیان لێ ئەخوڕێن بە گەورە و بەچە
لە زەڕینیشا خۆیان پێشەنگن
کاتێ ئەزەڕن بەو دەم و لچە
ناڵ و بزمار و خانەش بۆ شەوێ
لە بەر ئەو تاقمە دەستمان ناکەوێ
باسی ئالیک و ئاخوڕ هەر مەکەن
کورتانی پشتی ئێمەشیان ئەوێ
قووتی ئێمەیان لە بەهار بڕی
بە نووکی خامە ، یا بەدەمشڕی
بە کۆیلایەتی و بەناوی ئێمەش!
باخ و باخات و ڤیلایان کڕی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست