کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەدەنگداندا خەڵکەکە ووتیان ئێمە ئیتر مشکی ناو تاقیگانین.!

Thursday, 14/10/2021, 19:49


سوقرات  ووتی :"کاتێ بینیتان سێبەری مرۆڤە بچوکەکان لەحاڵی درێژبوندایە ، بزانە خۆری ووڵاتەکەتان لەکاتی ئاوابوندایە" 
 هەڵبژاردن لەعێراقی تاوان و هەرێمی ژێر چەپۆکی بنەماڵە خائینزادەکان کۆتایی هات ، ئەوەی جێگەی دڵخۆشیە لەهەموو عێراقدا کە دەبوو ٢٥ملێۆن مرۆڤ کەمافی دەنگدانیان هەبوو، زیاتریان کە وەک ئاماژەی پێکراوە  لە ١٧ ملیۆن مرۆڤ بایکۆتی دەنگدانی کردوە.. لە باشوری کوردانیشدا خەڵکی جوامێرانە  بایکۆتیان کرد .. گەرچی هەندێک مرۆڤی ڕاڕا  بۆ ئەوەی خۆیان و خەڵکیش بقەپێنن دەڵێین: چوین بەس دەنگمان نەداوەو کارتەکەمان سوتاندوە بەلێدانی زەڕبێک ... بەڵام من کەمتر باوەڕم بەمرۆڤی ڕاڕاو شکۆ لەزیوهەیە ...  کەباس یەتە سەر هەڵبژاردن، واتا مومارەکردنی دیمکراسی ... لەوێدا ژمارە دەبێتە پێوری ئەنجامەکان ، بەڵام عێراق  ووڵاتێکی قەشمەرە ، ئەوەی حسابی بۆنەکرێت ژمارەیە ، لەم هەڵبژاردنەدا کەمتر لە ٥٠% ی خەڵکەکە چونەتە  ناو پرۆسەی هەڵبژاردنەوە ، بەڵام کەس باسی ژمارە ناکات.  چونکە  ئێرە ووڵاتی  پینەو پەڕۆیە ... ئێمە واز لەعێراقی تاوان دەهێنین و دێین باسی ئەو لەتە هەرێمەدەکەین کە  لەم پڕۆسەیەدا خەڵکی تاڕادەیەکی باش  هەستیان کرد ، شکۆمەندی  پێویستی بەبیرکردنەوە و هاندان و مرۆڤی کاریزمانییە ، بەڵکو تەنها  تاکەکان دەتوانن بڵێن ئیتر بەسە  لەوە زیاتر توانای گوێگرتنمان نییە لە درۆ و فیشاڵەکانتان.  ئەم گاڵتە جاڕیە هەرچەند ساڵێک جارێک دووبارەدەبێتەوە، ئەگەر  قەدەر سەرکەوتنت بۆدەستەبەربکات ، مافی ئەوەت نیییە شانازی بەو سەرکەوتنەوە بکەیت ، دەوڵەتێک چەند چەتەیەک بەڕێوەی دەبەن ئێوەش دەچن دەنگ دەدەن  بەو چەتانەی لەواری قومارەکەشیاندا  هیچتان پێنادەن .... نیازم نەبوو هیچ لەسەر ئەنجامی دوایی هەڵبژاردن بنوسم ، بەڵام ویستم بەبیر بەڕێز "هەڤاڵ جومعە " بێنمەوە  کە بەداخەوەم  لەسەروبەندی هەڵبژاردندا پەیامێکی  زۆر داماوت ئاراستەی  خەڵکی باشورکرد ، بەتایبەت لە قەلەم ڕەوی ژێر یەنەکەدا .. لەکاتێکدا ئێوە دەزانن خەڵکی چەنێک  بێزارە لەبنەماڵەی تاڵەبانی و برایم ئەحمەد کە سلێمانی و گەرمیانیان دۆشیوە و ئەو بنەماڵەیە ڕاستەو خۆ بونەتە غوڵامی کۆماری ئیسلامی ئێران و لەژێر قەڵەم ڕەوی ئەواندا  هەرێمی سەوز بەڕێوە دەبەن ... من ئێستا هیچ گومانم نییە کە  ئێرانێکان  داوایان کردوە ئێوەش بێنە سەر خەت و  بەخەڵک بڵێن  بچن بۆ دەنگدان  تا  جارێکی تر  بنەماڵەی خائینزادەی  تاڵەبانی  باڵادەستبنەوە  .. تۆچاک دەزانی کە خەڵکی چونە ناو پرۆسەی دەنگدانەوە، ئیتر گرنگ نیییە دەنگ بەکێ دەدەن؟ ئەوە ماشێنی  حاکمێتی  هەردوو بنەماڵەی مەلامستەفاو تاڵەبانی  ڕەوڕەوەی  دەسوڕێت و درێژە بەتاوان و خاکفرۆشی  نیشتمان دۆشین دەدەن ... بایکۆتی خەڵک  بەئێوەی ووت: گەل گرنگە  نەک بنەماڵە...!  چونکە ئەمڕۆ لەباشوری نیشتماندا  شتێک نەماوە ناوی  ئایدۆلۆژیا یان نیشتمان  یان باوەڕ بێت .. ئەوان کۆمەڵی بازرگانی خوێنن،  سەد حەیف ئێوە بەرگریتان لەو سیستەمەکرد کە گەڵێکی بردۆتە لێواری مردن .. ئێوە نابینن بەدەست ئەم دووخێڵەوە گەلێک چۆن لەسەر ئەژنۆکانی ڕێدەکات و  هەموو تەمەنی بووە بەکڕوزانەوەو گلەی و نزو دوعاکردنلەو خێڵەبەدانە  ؟
ئێستاش دوایی دووسێ ڕۆژ چاوەڕێم کرد بێیت و داوای لێبوردن بکەیت لەگەلی باشور ، بەڵام پێدەچێت  سیاسێکانمان لێبوردن  بەدۆڕانی شەڕ بزانن ... من لەجیاتی تۆ  داوایی لێبوردن دەکەم لەگەلی باشور .. تا خۆشەویستی گەریلاو گەل  لەکەدارنەبێت و گەل گومانی لەدڵسۆزی و خۆشەویستی گەریلا نەبێت ...
 
بەڕاستی بەرەی بایکۆت  شایستەی ڕێزن  ، کەهەموو سیاسێکانی داماوکرد . بۆیە  هێندەی نەماوە گەلی باشور هێرش بکەنەسەر ماڵی بەرپرسە بەدەکان و نیشتمانو شاخ و داخ  پاکەنەوە لەتەلبەندو  کامێرای چاودێرێکانیان .... ئەودەم  ڕێگەیەکی کورتکراوەمان دەبێت بۆ کاروانەکەمان کە بگاتە مەنزل ... گەلی باشوور گەیشتە یەک ڕاستی ڕووبەروووبونەوەی مەترسی گرنگترە لەوەی هەمووژیانمان بەترسنۆکی بەرنەسەر ..
کۆرێکان دەڵێن : "پێویست ناکات بەردەوام بیت لەخواردن پێدانی سەگێک ، کەگاز لەدەستت دەگرێت ". بۆیە گەلی باشور ئیتر ئەو دەسەڵاتەی ناوێت .. نابینی خەڵکی ئەسەف بۆ سەردەمی سەدام  دەخۆن . ئەوە لەبەر ئەوەنا سەدام شەریف بوو ؟ نا لەبەر ئەوەی سەدام شکۆی  خەڵکی نەدەشکان و گەلی برسی نەدەکرد ...  پاشانیش  مێژوو وەڵامی داینەوە هەموو ئەو کۆشکانەی سەدام دروستی کردوون  میلاکو تاپۆکەی لەسەر ووڵاتی عێراقە .. ئەم بەدانەی ئەم دووبنەماڵەیە  دارو بەردیان لەسەر خۆیان تاپۆکردوە . کەدەشقەومێت  هەمووی جێدەهێڵن ..وەک مەلامستەفای ئازا لەئاشبەتاڵەکەدا ..چ کەلتورێکی ناشرینە  ئەمانە  بەمیرات بۆیان جێهێشتووین ترسنۆکی و خاکفرۆشتن و هێنانی سوپای داگیرکەر .........!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە