Friday, 08/10/2021, 0:37
رستی پێنجەم
( من هەم یا نیم )
گرنگ نييه لاى تۆ هه بم
يا خود نه بم
گرنگ ئەوەیە
كه من هه م
به كويرايي
چاوى دوزمن و
به خوشنودى
دۆستانم
ئەگەر خاوه
نى دوژمن، بم.
( کات )
ئەوەندە کاتم هەیە بۆ ئاشقبوون
کاتم نییە بۆ مردن،
دەسا مەرگ چاوەڕوان بە ..
ئەودەمەی، نەمتوانی ئاشق بم
گیان چییە !! پێشکەش بەتۆ بێت
کات بەفیڕۆمەدە..
تازووە، وەرە بیبە.
( تاوان )
چ تاوانێکی گەورەیە
لە گەرمەی جەنگدا
خۆشەویستی و
لە ئاشتیدا،
مەینۆشینت، لێ یاساغ بکەن.
( شای جوانان )
ئەتۆ، جوان نیت
لەدیدی منەوە نا ..
دڵساردان
لەبەر دڵی ئەمن
ئەتۆ، نەك هەر جوانی
بەڵکو شای جوانانی .. ئەتۆ .
( سێبەر )
من، ناتوانم .
تۆ لەبیرکەم .. نا
خۆت دەزانی
لەدووت دەخشێم وەکو سایە
گەر تۆ توانیت
من لەبیرکەی
لە سایەی بێکەسی خۆتدا
نەك هەر خۆت ..
سێبەرەکەشت ون دەکەی .
( قەفەی گۆچان )
کە تۆ بارکەی بڕۆی
بەتەنها جێمهبێڵی
کەی بەزمانما دێت بڵێم
خواکەی بانی سەر
ئاگادارت بێت
بارکە و برۆ
خوا بکات .. تەنهایی
کۆڵیکی هێندە
قورس بێ
پشتت لەژێریا بچەمێ
هەروەکوو، قەفەی گۆچان.
فەتاح
حەسەن
دانیمارك/
ڤالبی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست