بەداخەوە جەمیل بایەک پێی وایە گەلی باشور مشکی تاقیگایە
Sunday, 03/10/2021, 0:47
جەمیل بایک یان چاکرە بڵێین "هەڤاڵ جومعە " دیسان خەڵکی هاندەدات، کە بچنەوە سەر سندوقەکانی دەنگدان و پشتگیری بۆ یەکێتی نیشتمانی دووپات بکەنەوە.
ئەم لێدوانەی "هەڤاڵ جومعە" لەم کاتەدا زۆر ئازاربەخشە و بێڕێزییە بە کوردی باشوور و بەو شەهیدە گەریلایەی کە بەر لە چەند ڕۆژێک بە بەرچاوی ئاسایش و دەزگای زانیاری یەکێتییەوە لەگەڵ کوردێکی تری باکوردا تیرۆرکرا، کە دەزگا بەدناوەکەی میت هەوڵی تیرۆرکردنی دا و زاماریان کرد....
گەلێ ئێمە لە باشوور لە دوای زیاتر لە٧٠ساڵ گیرۆدەی دەستی چەند بنەماڵەیەکی خائین و نیشتمانفرۆش بووە، کە سەرمان لێ شێواوە نازانین چۆن لەگەڵ ئەم بنەماڵە بەدانەدا بەرخورد بکەین کە بوونەتە بەڵا بەسەرمانەوە!
لە سەرو هەمووشیانەوە ماڵباتی تاڵەبانی و بارزانی، کە ترسناکترین ماڵباتن، خۆفرۆشیان کردۆتە گاڵتە و بە ناوی کوردایەتی وەک حەبی گولاج ڕۆژانە دەرخواردمان دەدەن.
هەڤاڵ جومعە لە کەشێکی تەم و مژاویدا دێت و کۆمەڵێک قسەمان بۆ دەکات، کە من دڵنیام خۆشی باوەڕی بەقسەکانی خۆی نییە، بەڵام دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم قسانەوە کوردی باشوور بخاتە بەر کەڵبەی ئەم خائینانە و گوایا سەنگەر لە مەسعود بارزانی و پارتی دەگرێت..
هەڤاڵ جومعە زۆر چاک ئاگادارە، کە ماڵباتی بلەی ئەحەڕەش و تاڵەبانی چۆن بوونەتە غوڵامی ماڵی بارزانی و چارەنووسیان بەوانەوە گرێداوە... بەهیوام سەرکردایەتی پەکەکە لە ڤیدیۆکەی خوارەوەدا گوێ لەو قسانەی تاڵەبانی بگرن کە لە رابردوودا دژی پەکەکە وتوویەتی بزانن.. مەسعودی کۆیلەی تورک لە تەمەنیدا توانیوێتی یان غیرەتی ئەوەی هەبووە قسەگەلێکی وا بە پارتی کرێکاران بڵێت..!؟
پارتی کرێکاران ئەمە چەندەمین جارە لە ڕێگەی ئەم هەڵوێستانەیانەوە ئازاری گەلەکەمان دەدەن لەباشور، ئەگەر سەیری مێژووی ئەم سێ دەیەیە بکەین چەندین فاوڵی وا دەدۆزینەوە، کە زۆر چاوەڕوان نەکرابووە بۆ گەلی کورد لە باشوور....!
هەڤاڵ جومعە دەڵێت: بچن دەنگ بدەن بە یەکێتی، یان پشتیوانی لە یەکێتی بکەن...
هەڵبژاردن کە ناشرینترین پڕۆسەیە لەو هەرێمەدا، چونکە نەک ناتوانێت هیچ بگۆڕێت، بەڵکو قوڕبەسەری و بێهیوایی زیاتر دەکات! پارتی کرێکاران بەم هەڵوێستانەیان، کە دەینوێنن، هەرچەندە چەند جارێک خۆشیان چوونەتە پڕۆسەی دەنگدانەوە... کە دەشڵێم خۆشیان مەبەستم لەو حیزب و ڕێخراوانەیە کە پەکەکە دروستیان کردوون...لە نمونەی تەڤگەری ئازادیی، بەڵام تاکە جارێک چییە نەیانتوانیوە کورسیەکی تەختەش بۆ ناو پەرلەمان بهێنن... داخۆ بۆ جارێک لە خۆیان پرسیوە بۆچی وا بووە...!؟ بەدڵنیاییەوە (نا)، چونکە ئەوان بۆ ئێمەیان سەلماندوە، کە بەڕاستی مانەوەی ئەو سیستەمە فاشل و خاکفرۆشە لەباشوردا ئەوان ئاسودە دەکات... بۆچی؟ ئەوەش وەڵامەکەی لای خۆیانە.
هەڤاڵ جومعە چاک دەزانێت: کە لە زۆنی سەوزدا چی دەگوزەرێت... لە داگیرکاری و پێشێلی یاسا و شکاندنی شکۆ و کەرامەتی گەل، هەروەها کوشتن و فراندنی گەنجان و سەدان تاوانی تر و مانۆڕی فشەیی سەربازی و دەیان داگیرکاریتر، بەڵام دەلێت: یەکێتی ڕزگاربکەن و بچنەوە سەر سندوقی دەنگدان...
تۆ بڵێیت هەڤاڵ جەمعە لە بەر خاتری ئەم وێنەیە بێت، کە لەگەڵ ئەم ژنە بەدفەساڵ و خائینەدا گرتوویەتیی، خۆی بە قەرزارباری میواندارییەکەی بزانێت!؟
نا ئێمە زیاتر ڕۆدەچینە ناو کەسایەتی تاڵەبانی و ئەم خێزانە دووسەرە فاسیدەی کە دەستیان لە بینەقاقای گەلێک توند کردوە.
بۆناسینی تاڵەبانی بۆ کەیسی باکور و هەڵوێستی بەرامبەر تورکیا، کتێبەکەی" ڕێبوار ڕەشید" کە پەکەکە بۆیان چاپکرد و ئەودەم ڕێبوار کاری لەگەڵ دەکردن، کتێبەکەش "فرۆشتنی کوردستان و گرەو لەسەر ئەسپی تۆپیو" بوو لەناو ئەم کتێبەدا هەموو ئەو چاو پێکەوتنانەی تێدایە، کە تاڵەبانی لە ڕۆژنامەی حوریەت دەڕشێتەوە تێدا ڕۆژنامەکە ناوی بە تورکی "هوریەت گازێتە " دڵنیام هەڤاڵ جومعە ئاگاداری ئەم لێدوانانەی تاڵەبانی بووە. (
بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە کلیکی ئێرە بکە)
تاڵەبانی یەکەمین و سوکترین کورد بوو، کە دەستی تورکمانێک و بازرگانێکی میتی تورکی لای کۆیە ماچ دەکات و ووتی: با کاک مەسعود دڵی بتەقێت، هەروەها تاڵەبانی لەسلێمانی فشەی کرد و ووتی: من پشیلەیەکیش تەسلیمی تورک ناکەم، کە چووە تورکیا ئەمەندە سوکایەتیان پێکرد ووتی: من عێراقیم وام نەووتوە بەخێرایی چووە سەر گۆڕی ئەتاتورکی بە ئەخلاق و تاجاگوڵینەی داناو لە وتەوەیەکی مێژوویدا ووتی : "دروستبوونی دەوڵەتی کوردی خەونی شاعیرانەیە ". پیاوە نەوسنەکە ئەو ئێوارەیەش ماسی خوارد....
تاڵەبانی ووتی: قەندیل چۆڵکەن و سەردەمی گیڤارا بەسەر چووە بڕۆنەوە بۆ تورکیا بۆ ناو دیموکراسیە مێخۆشەکەی ئەوێ خەباتی پەرلەمانی بکەن.... ئەو یەکەمین کەس بوو بڕیاری شەڕی پەکەکەی دا و هیرشی کردەسەر قەندیل و پارەی لەتورک وەرگرت، هاوکارمان :"نەژادی حاجی برایم " ئاگادارە چۆن لە کۆپتەرەکە لەهەولێر جانتا پارەکە دادەگرێت....! (
کلیکی ئەم لینکە بکە)
پاشان بەچکەکەی تاڵەبانی یەکەمین کاری ئەوەبوو کە سەرکردایەتی پەکەکە ڕادەستی میت بکات و لە ڕانیەوە بتان فڕێنن بۆ گەڤەڕ بە کۆپتەرێکی تورکی کە "کوردستانپۆست " قسەی لەگەڵ قوباد کرد دەپاڕایەوە و بەدەمی خۆی ووتی: من لەگەڵ ئەمەریکییەکان و تورکەکان حاڵی نەبووم چی دەڵێن و قەوارەی ئەو کارە هێندە ترسناکە.... ئێستاش هەڤاڵ جومعە پێمان دەڵێیت: بڕۆن یەکێتی هەستێننەوە... ئەمە کۆمێدیترین لێدوانە لە قەندیلەوە بگاتە لامان...
ئێوە دوورن لە ئازار و قەیرانەکانی زۆنی سەوز، چونکە ئێوە لە مێژە گەلی باشورتان لە لاهیچە..سی ساڵە ئەم دوو بنەماڵە بەدڕەوشت و خائینە سوکایەتی دنیا نەماوە بەگەلی ئێمەی نەکەن ئێوە بە وشيیەک چییە سەرکونەتان نەکردوون، تەنانەت رەخنەیەکیشتان لە پارتیی و یەکێتیی نەگرتووە. کاتێکیش کە دەنگدان دێتە پێشەوە ئێوە دێن و خوێ دەکەنە سەر برینەکانمان... ئەم لێدوانەی تۆ ڕێک پێچەوانەی هەردوو کتێبەکەتە کە من خوێنومەتەوە مێژووی پارتی کرێکاران و مێژوویەک لەئاگر کە "حەسەن جودی " پرسیارت لێدەکات.....
ئێمە گەریلاکانمان خۆش دەوێت، من بۆخۆم کەسایەتی تۆم هێندە بە مەزن پێناسەکردوە، کەچی ئێستا لەجیاتی تۆ من هەست بەئارەقکردنەوە دەکەم لەم لێدوانەی دوایت، چونکە هەست دەکەم ئەمە ئەو قەندیل و پەکەکەیە نییە، کە من ناسیومن، لاشم سەیر نییە، کاتێک سەیری رۆژنیوز دەکەم چۆن ستایشی شاناز دەکەن و قسە پوچەکانی بڵاو دەکەنەوە، یان واژۆی پیرێژنە هێرۆ بە فریادڕەسی ئازادبوونی ئاپۆ دەزانن... ئیتر ئێوەش دەکەونە ژێر پرسیارەوە.
لەم وتارەدا ئەگەر توانای گۆڕینی بۆچونی پەکەکەم نەبێت بەرامبەر بەگەلی باشور، بەڵام دەبمە شایەتێکی ڕاستەقینەی هەڵوێستەکانتان بۆ پاشەڕۆژ. ئەم لێدوانەی هەڤاڵ جومعە ڕێک لەخەوێکی نەزۆک دەچێت...
لە کۆتاییدا دەڵێم:
ئەوەی بچێتە سەر سندوقی دەنگدان لە شانازی برایم ئەحمەد سوکترە.
ئەوەی بچێت دەنگ بدات، لە لاکی پیسی تالەبانی و لە مەلا مستەفا بۆگەنترە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست