ڕیفراندۆم
Saturday, 02/10/2021, 23:37
دەنگدانی (بەڵێ) ی ڕیفراندۆم (تڕ) بوو
چون بە فەرمانی (سەرۆک خێڵ) (سڕ) بوو
کاتێ کە بەغدا (کاو جۆ) ی لێ بڕین
هەڵٶی (ئەی ڕەقیب) وەکو (قاقڕ) بوو
ئەو (مەلعەب گەڕ)ە ی هەڕەشەی دەکرد
وەکو (مریشکی هێلکەدار) (کڕ) بوو
هەر بۆ کورد کوژی و چەتەو دزێتی
وەکو (سەگی هار) یان (هەوشار) (دڕ) بوو
خەڵکی بەهیچ و کورد نەدەزانی
بەرامبەر دوژمن وەک (ڕێوی گەڕ) بوو
بەخشینی (کچ و ژنی ) یەزیدی
(شەنگال و کەرکوک) کورد لە یەک (بڕ) بوو
کاتێ کەسوپای (بەعسی ) دەهێنا
خەوی (سەربەخۆی ) کورد وەها (قڕ) بوو
بەدز و خائین بە چەتە و بەخێڵ
(کیسە) و (باخەڵ) و (ورگ)تان (مڕ) بوو
بە(لامەرکەزی و بەحوکمی زاتی )
تا(فیدراڵی)تان هەمووی (ناوبڕ ) بوو
دەبێ تێبگات گەڵی ژیری کورد
چی خەسارەی دا زانی کە (وڕ) بوو
ئەوە (عەرز و گەز) دەوڵەت دروست کەن
گوێی دوژمنانمان بەدرۆتان ( کەڕ) بوو
تاودانی ، ئەسپی ، خەباتی گەلێ
(چوارناڵە) ی دەکرد ڕێی (هەورازبڕ) بوو
بە(قومار)ی (عەشرەت جەردە) و (پساندن)
کورد ئەسپی (گلا) و دەمتان زۆر (شڕ) بوو
زۆرمان دی دەوڵەت پێکهات بە خەبات
کە (ڕەمز) ی ئاڵای (ئەستێرە و گڕ ) بوو
کوڕ و کچانی نیشتیمانی کورد
ئەگەر باوەڕ و ئیرادە و (گوڕ) بوو
هەرچەندە لەدوا و وڵات شێوابێ
یا ڕێگاو بانی هەربەرد و (قوڕ) بوو
(ئاڵای سەرخۆ بوون عەدالەت دەیکات
کاسەی دەوڵەت بوون سە یر کە(پڕ )بوو
کەدژی (خێڵ) و (جەردە) و (چەتە) بێ
بەڕێفراندۆمی خائین، کورد(گەڕ )بوو
دەوڵەت پێکێکە ، وەکو پیاڵەی مەی
کاتێ نۆش دەکرێ ، خەباتت (چڕ) بوو
پیاوێ ، (ئاشبەتاڵ) رێگای بابی ، بێ
هەر هەڵاتن و (جەردە) و (ڕێ بڕ) بوو
ناتوانێ ، دەوڵەت بۆکورد دەوستکا
بۆ وێزەي ، گەلی خۆی ، (سەگی دڕ) بوو
ئەوەی فریوی ، بەودرۆیە ، خوارد
یا(کۆیلە ) و (گێل) و ( خۆرەی ئاخوڕ) بوو
ئەوخەونەی ، کەکورد ویستی بێتە دی
هی (کرمانج ) (سۆران) (هەورامی) و (لووڕ) بوو
کەرکوکت جێهێشت ، بێ تەقە و بێ شەڕ
چاوت ، لە (نەوتی بابا گووڕ گووڕ ) بوو
نەتەوە ، کاتێ ڕزگاری دەبێ
لەسەر خەباتی (سوور و موکڕ )بوو
خەڵک ، هاواری عەدالەتی کرد
سەروەتی کوردیان بۆ (نەوە و کوڕ) بوو
(ئازادی و دادو مافی چارە نوس)
لای جەردەوانان ، حەپەی( سەگ وەڕ )بوو
دەوڵەت ، بەخوێن و باوەڕ ، دێتە بوون
خۆبادان ، سەودا و(بۆڕە ) و (کەر زەڕ) بوو
دەبێ ، میلەتی نەفام ، باج بدات
کاتێ سەرکردەی (خائین و خڕ )بوو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست