هەڵبژاردن و شەرعییەتدان بە تەزویر
Saturday, 02/10/2021, 23:01
ئەگەر بێی و باسی دێمۆکراسی بکەین مومکین نییە هەڵبژاردن وەک بناخەی دێموکراسی پێناسە نەکەین ، دیموکراسیەت لە واتا گشتییەکەیدامانای حکومەتی خەڵک بۆ خزمەتی خەڵک ، هەلبژاردنیش لە ناو سیستەمی دیموکراسی دا کۆڵەکەی سەرەکی سیستەمەکەیە خەلکیش ئازادەلە خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردن و بەشداری سیاسی یان متمانە بە کێ دەدات و کێش هەڵدەبژێرێت ، لەناو هەڵبژاردنیشدا چەمکی ئازادیئینسانەکان ڕەگەزی سەرەکییە ، بێ هیچ ئەگەرێک ئازادی بڕیاردان و هەڵبژاردن وەیان هەڵبژاردنی ئازاد بنەمای ئازادی و دیمۆکراسییە،دواجار هەڵبژاردن فۆرمێکە لە فۆڕمەکانی سیستەمی دیموکراسی و هاوڵاتیان لە ڕێگەی دەنگدانەوە بۆچوونی خۆیان لەسەر پرسە سیاسی وچارەسەنووسازەکان دەردەبڕن و یان نوێنەرانی خۆیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و بەڕێوەبردنی وڵات هەڵدەبژێرن.
چەند رۆژێک پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم، مەسعود بارزانیی سەرۆک و شۆڕەسواری ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتیو پارتی و بەرپرسانی کەرکوک کۆدەبێتەوە ،ئاسۆ مامەند بە مەسعود بارزانی دەڵێت "ئەگەر ریفراندۆم لە کەرکوک بکەین، ئەگەری هەیەبدۆڕێین." . مەسعود بارزانی لە وەڵامدا پێیدەڵێت: "بڕۆن تەزویر بکەن." سەرباری تەزویرێکی زۆر لەریفراندۆم دا لە قەڵەمڕەوی پارتی و لەشاری کەرکوک بەڵام ئەنجامەکەی شکستێکی سیاسی گەورەو پاشەکشەی پێگەی کورد بوو لە ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیدا ، ئەوەیمەبەستمە دەربڕینەکەی سەرۆکی پارتی بوو کە تەزویر وەک ئامرازێک بۆ بردنەوە پەنای بۆ دەبات ، گەورەترین شەرمەزاری لە هەڵبژاردندائەوەیە پەنا بۆ تەزویر ببەیت و بە زەبری هێز خەڵک بترسێنن و بەپارە ویژدانی خەلک بکڕن .
هەموو هەڵبژاردنێک پارتی پێشێلکاری گەورەی تێدا ئەنجام داوە ، بەشێک لەو پێشێلکارییانەی کە بە پێی پلان لە پرۆسەی دەنگداندا پارتیپەنای بۆ دەبات بریتی یە؛ لە بڕینەوەی موچەی بندیواری، دابەشکردنی زەوی ،بەرزکردنەوەی پلەو پۆستی سیاسی و ئیداری ،دەرهێنانیناسنامە بۆ کەسانی بیانی، دروستکردنی لیست بە ناوی مردوان، ئاماری ساختە، بەرتیل پێدان و کرینی حیزبە بچوکەکان ، دەورگرتنیبنکەکانی دەنگدان بە هێزی چەکدار بۆ ترساندنی هاوڵاتیان ، هەرەشەکردن لە دەنگدەر کەناچار بێت لە دەنگدان ، پەلاماردان ودەستبەسەرداگرتنی بنکەکانی دەنگدان و دەستکاریکردنی فۆڕمەکانی دەنگدان ، ئەمە خاڵی شکستی هێزێکی وەکو پارتییە لە هەڵبژاردن ولە دەنگی خەڵک ، ئەگەر نا حیزبێک لە خۆی دڵنیا بێت بۆچی دەترسێت لە پاکی نەزیفی هەڵبژاردن ؟!
کاتێک سەرۆکی پارتی شەرعییەت بە تەزویر دەدات زەڕڕەیەک دیموکراسخواز نییە و لەپاڵ ئەم شەرعییەتدانەشدا پەنا بۆ پێشێلکاری تریشدەبات ، بۆیە قەت نابی لەو حزبە چاوەڕێبین داهاتوویەکی گەش بۆ کۆمەڵگا دابین بكات و خزمەتکاری خەڵک بێت ،،ناكرێ چاوەڕێیپیشكەوتن و گەیشتن بە خەونی گەورە لەوانە بكرێ ، هیچکاتیش پارتی ڕێگا نادات دیموكراتییەت گەشە بكا و كەسانی بەتوانا و خاوەنعەقڵی گەورەی ئازاد بێنەپێش ، هەر ئەو شێوە بیركردنەوە و عەقلییەتە خێڵەکییەیە پاشەکشەیان بە جەماوەر کردووە ، لەئێستادا بۆ ئەوەی ئەوفەرهەنگەی پارتی پاشەکشەی پێ بکرێت ، هوشیاری و بەشداری خەڵکە لە هەڵبژاردنەکاندا ، بایکۆت چارەسەرکردن نییە ، بایکۆت کاتێککاریگەری دەبێت کە پانتاییەکانی فراوان بێت کۆدەنگییەکی نیشتیمانی هیزو لایەنەکانی تری لەپاڵدا بێت ، مرۆڤی هوشیارو بەئاگا بونێکە لەپەیوەندیدایە و مرۆڤێکی خاوەن ئاگاییەكی ڕادیكاڵ و ڕەخنەییە بە هەلومەرج و بونیادەكان ، بەرهەمهێنەرە و مرۆڤێکی یاخی و دەرچوون وسەركێشیی و تێپەڕاندنە ، مرۆڤە نەک ئامێرێکی میکانیکی ڕوت و قوت ئیعازو ئامۆژگاری و ختوكەدانی لە دەست حیزب و تاقم و بنەماڵەیتردا بێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست