کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە یارمەتی بارزانی، جارێکی دیکە داعش دروست دەبێتەوە و خۆی بەهێز دەکات

Wednesday, 29/09/2021, 17:19


ماوه‌ی زیاتر له‌ یه‌ك ساڵه‌ پارتی به‌نهینی له‌گه‌ل هیزه‌كانی هاوپه‌یمانان خه‌ریكی گوساتنه‌وه‌ی داعشن بۆ عیراق و سنووری هه‌رێمی كوردستان.
له‌ ماوه‌ی كۆتای ساڵی 2020 پارتی به‌نهێنی بریاری داوه‌، له‌ دادگاكانی جنایاتی یه‌ك و دوو سێ و چواری هه‌ولێر، جارێكی تر دۆسیه‌ ی داعشه‌ زیندانی كراوه‌كان پیداچوونه‌وه‌ی بۆ بكات و، تا ئه‌م نووسینه‌ زیاتر له‌ 2000 داعش له‌لایه‌ن پارتی یه‌وه‌ به‌ واژووی حاكم مه‌سعود سنجاری ئامۆزای كه‌ریم سنجاری ئازاد كراون و، به‌نهێنی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سته‌لاتی عیراق كراون.
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ پارتی دوای كۆتاییهاتنی شه‌ری پیشوو دژ به‌داعش، نزیكه‌ی 6000 داعشی له‌لا بووه‌و، دواتر 4000 داعش له‌ زیندانه‌كانی ئاسایش و دژه‌ تیرۆری پارتی نه‌ماوه‌و، به‌نهینی به‌شه‌وان گواراونه‌ته‌وه‌ بۆ سنووری چیای قه‌ره‌چۆخ و رۆژئاوای كه‌ركوك و سنووری خازر لە سنووری موسل و كه‌ڵه‌ك.
به‌پێ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هه‌ولێر، ئه‌و زانیاریه‌كی زۆر گرنگی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ هه‌فته‌ی دوو شه‌و هیزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌تی ئه‌مریكی و كه‌نه‌دی و به‌ریتانیاكان، سه‌نگه‌ره‌كان به‌ پیشمه‌رگه‌ی پارتی چۆڵ ده‌كه‌ن و، له‌ نیوه‌ی شه‌ودا به‌ كۆسته‌ر سه‌دان داعش ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ ئه‌و سنوورانه‌ی باسمان كردبوو، پاش دوو رۆژه‌كه‌ جارێكی تر سه‌نه‌ره‌كان ده‌درینه‌وه‌ پیشمه‌گه‌ی پارتی!.
به‌پێ ئه‌و فه‌رمانده‌ سه‌ربازیه‌ی پارتی بیت، ژماره‌ داعشه‌كان كه‌ له‌ رێگه‌ی پارتی یه‌وه‌ بۆ ناو عیراق و سنووره‌كانی تر گوازراونه‌ته‌وه‌، کە خۆی له‌ 7000 داعش ده‌دات و، زانیاری هه‌واڵگریش هه‌یه‌ كه‌ ئیستا ژماره‌ و داتای داعش له‌ ته‌واوی عیراق خۆی له‌ 12000 هه‌زار داعش ده‌بیت.

حه‌مید سورچی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە