راپۆرتێكدا گه‌نده‌ڵیه‌كانی به‌رپرسی لقی 23 پارتی له مه‌خموور
Monday, 27/09/2021, 21:55
كرمانج عه‌بدوڵلا به‌رپرسی لقی 23 مه‌خمور له‌یه‌كه‌م رۆژه‌وە، کە چۆته ئه‌و سنووره، خه‌ریكی گه‌نده‌ڵی و شه‌راكه‌تی به‌عسیه‌كان و دڵنه‌وای عه‌ره‌به شوڤێنییه‌كانه!
(شیخ ته‌ها محمه‌د شه‌حاده )یه‌كیك له‌و سه‌رۆك هۆزانه‌ی عه‌ره‌ب خه‌ڵكی گوندی (ئه‌بو جه‌رده‌یه) له سنووری گوێرو ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌و له سالی 1992 له تۆڵه‌ی گوندی (مه‌چلوبه) كه ده‌یان كوردی سنووری عه‌وینه‌و شیخ شیروانیان كوشت بوو، ده‌ستی هه‌بووه له كوشتنی زیاتر له 20 ژن و منداڵی گوندنشینه‌كانی عه‌وینه و تا ئێستاش شێخ شیروان ئاماده‌نیه سولح له‌گه‌ل ئه‌و كورد كوژه بكات ،، ئیستاش له‌لایه‌ن كاكه‌مین نه‌جارو كرمانج عه‌بدوڵڵا كراوه‌ته به‌رپرسی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و سنووره‌و مانگانه‌ی 5 ملیۆن دیناره پاسه‌وان و خۆراك و پیداویستی سه‌ربازیشیان پێداوه.
هه‌روه‌ها كرمانج عه‌بدوڵڵا بۆته شه‌ریكی باندێكی دزو گه‌نده‌ڵ ، كه (عه‌مید هانی سورچی) خه‌ڵكی ئاكرێ به‌ریوه‌به‌ری پۆلیسی مه‌خمورو، له‌گه‌ل قائیمقامه تاوانبار‌و دزه گه‌وره‌كه‌ی مه‌خمورو، خه‌ڵكی كوردیان ریسوا كردووه.
به راسپارده‌ی كرمانج عه‌بدوڵلا ، كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ، گه‌وره تاوانبار‌و ئه‌نفالچی عه‌مید( روكن عبدی حمادی عنیش) به‌رێوه‌به‌ری (مه‌نزومه‌ی ئیستیخباراتی شیمالی) بووه له سالی 1994 و، ئیستا له گه‌نجان ستی هه‌ولێر ڤیلای بۆ كراوه‌و، به‌رده‌وام كاكه‌مین نه‌جار سه‌ردانی ده‌كات و چه‌ندین جار ده‌عوه‌تی ناخواردنی ئه‌و ئه‌نفالچی یه بووه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه كرمانج عه‌بدوللا بۆته شه‌ریكه به‌عسی و شوڤینی وه‌ك (تحمه‌لهیبی)ئه‌ندامی پیشووی په‌رله‌مانی عیراق و. دووباره به نهینی له‌گه‌ل كرمانج عه‌بدوڵا ریكه‌وتووه، كه ده‌نگی پی بدریت و مووچه‌و ئیمتیازه‌كان به‌شه‌راكه‌ت به‌ش بكه‌ن!
زانیاری زیاتر له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی یه‌كانی كرمانج عه‌بدوڵا و كاكه‌مین نه‌جار، به‌رده‌وام سه‌ردانی گونده عه‌ره‌بكان ده‌كه‌ن بۆ نانخواردن و، تا ئه‌وه‌ی ده‌یان كه‌سیان كردۆته كادیری پارتی، به به‌رتیلی (ده‌ماچه) وه‌رگرتن و، ویرای ئه‌وه‌ی (حه‌ردان سدیق هه‌ركی) زه‌ویه‌كانی سنووره‌كه‌ی به پشتیوانی كرمانج عه‌بدوڵلا به‌گونده‌ی فرۆشتووه‌و داگیر كردووه‌و، له‌م دوایانه مه‌كته‌بی سیاسی پێزانی و زۆربه‌ی زه‌ویه‌كانیان لیسه‌ندۆته‌وه!
كرمانج عه‌بدوللا خه‌ریكی دروست كردنی به‌نزینخانه‌یه‌كه له‌گه‌ل هاولاتیه‌ك به‌ناوی( ره‌فعه‌ت) خه‌ڵكی گوندی زماره‌یه سه‌ر به‌ناحیه‌ی گوێر و،ئه‌و به‌نزینخانه‌یه له‌سه‌ر پاریزگای موسل وه‌رگیراوه‌و ئه‌مرۆ كرمانج گه‌ندةل بۆته خاوه‌نی 30 ملیۆن دۆلار، ده‌یان دۆسیه‌ی له‌لایه‌ن هه‌واڵگری و پاراستن هه‌یه، به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو سه‌ركرده‌كانی پارتی به مه‌سعود بارزانی یه‌وه گه‌نده‌ل و دزو خیانه‌تكار ده‌رچوون بێ ده‌نگیان هه‌لبژاردووه.
سابیر ره‌شید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست