بەرپرسەکان له باشووری كوردستان ده‌ستیان به‌فرۆشتنی موڵكه‌كانیان ده‌كه‌ن
Sunday, 26/09/2021, 23:07
به‌پێی زانیاریه دزه پێكراوه‌كان له مه‌ڵبه‌ندی كۆیه‌ی یه‌كیتی، ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم به‌رپرسی پیشمه‌رگه دیرینه‌كان و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی، زۆربه‌ی موڵكه‌كانی له بازاڕ و ریزه دوكان و شوقه‌و خانووه‌كان و زەویه‌كانی له كۆیه و سلیمانی فرۆشتووه و، ته‌نها مه‌زره‌عه‌كه‌ی له چنارۆك ماوه به‌ناوی كچه‌كه‌یه‌وه، کە هێشتا نه‌یفرۆشتووه. شایانی باسە رەهبەر سەید ئیبرایم ، یەکێک لە فایلدارەکان بوو، کەوا لە ژێرەوە لەگەڵ بەعسدا کاری دەکرد، بەڵام لە پلینۆمەکەی یەکێتییدا بە چەپڵەباران لێی خۆش بوون.
هه‌روه‌ها 40 بەرپرس له پله كانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارتی و یه‌كیتی له سلیمانی و هه‌ولیر، ده‌ستیان كردۆته فرۆشتنی موڵک و عقارات و شوقه و كارگه‌و كۆمپانیا‌و پالاوتگه‌كانیان، له‌وانه قادر حه‌مه جان و مه‌حمود سه‌نگاوی و عومه‌ر فه‌تاح و شاناز برایم ئه‌حمه‌د و به‌نوینه‌رایه‌تی پاڤێل تاله‌بانی و قوباد تاله‌بانی 4 پاریزه‌ر كراونه‌ته وه‌كیل و فرۆشتنی زۆربه‌ی موڵكه‌كانیان خستۆته به‌رده‌م فرۆشتن و هه‌راج كردن و، له هه‌ولێر كوڕانی كۆسره‌ت ره‌سول و فازیل میرانی و زه‌عیم عه‌لی و جه‌عفه‌ر ئیمینكی هۆتیله‌كه‌ی له عه‌ینكاوه به‌ناوی كاروان سه‌را فرۆشتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له رێبین و زاگروسی كورانی فازیل میرانی ئاشكرایان كردووه ، كه میرانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خیزانی باسی مه‌ترسی هه‌ره‌س هینانی هه‌ریمی كوردستانی كردووه پاش كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكیه‌كان و هێرشی داعش بۆ سه‌ر هه‌ریم زیاد ده‌كات.
له‌لایكی تریشه‌وه به ڕێگه‌ی چه‌ند كارمه‌ندێكی ئاسایشی گشتی و ئاسایشی هه‌ولێر ئەوەیان ئاشكرا كردووه، كه زیاتر له 50 به‌رپرسی باڵا و سه‌ركرده و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی و 5 لیوا و عه‌میدی ئاسایشی گشتی و هه‌ولیر موڵكه‌كانیان فرۆشتووه و ئیستا پاراستن لیژنه‌ی لیكۆلینه‌وه‌ی پیك هیناوه.
زانیاریه دزه پیكراوه‌كانی تر لەسەر نما و چیا‌و چرا كچ و كوره‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا كیشه‌یان له نیوان دروست بووه له‌سه‌ر وه‌ره‌سه و مولك و كارگه و بازارگه‌كانی باوكیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست