کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

گۆنا رەشید

https://www.facebook.com/Gona.Ali.Rashid


پارتی شەریفترە و بارزانی شەریفتر؟

Sunday, 26/09/2021, 21:45


بارزانی ورێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ ئەوە رادەگەیەنن،ئەوا بە هیچ شێوەیەک لەکۆبوونەوەی لایەنە سونییەکان کە ئەمڕۆ لە هەولێر کراوە،ئاگادارنین!کە کۆبوونەوەییەکی وا گەورە پێکهاتووە.لەو هەموو سەرک عەشیرە وهۆزومەزهەبە سونیانە لە هەولێردا ئێوەش وەک بارزانی وحکومەتی هەرێم وکولفی کول وکوڵە فیتنەی عێڕاق ئاگاداری ئەو کۆبوونەوە نەبن! ئەمە تەنیا کۆیلەکانی خۆتان نەبێت کێ باوەڕتان پێ دەکات؟ ئایا کەس دەتوانێت کۆبوونەوەیەک رێکبخات بە بێ پرسی ئاسایش ووەزاڕەتی ناوخۆی هەرێم؟
لە کاتێکدا لەوە دڵنیابن کە هیچ بنی ئادەم ناتوانێ بە بێ ئاگاداری وبە ئاگاداری ئەو زاڵـانە کۆبوونەوەیەک رێکخبات کە سودی بۆ پاڕتی وبارزانییەکان نەبێت. کۆکردنەوەی دەنگ بۆ هەڵبژاردن لە لای پاڕتی وبارزانییەکان لە قۆناغی فیتنەیی لە نێوان مەزهەب ولایەنە عێڕاقیەکان هەر بە مەبەست ئەمەیان کرد تا ئەوە بە دەست بهینن لایەنە شیعەکان تووڕە بکەن  تا دەست بە هەڕەشە کردن بکەن لە هەولێروئاسایش هەرێم.وەک ئەوەی پاڕتی مێژوویەکی رازاوەی هەبێت لە دیفاع کردن لە نیشتمان وسەروەریەکاندا.
هەموودەزانن کاردانەوەی ئەم گەندەڵانە چییە لە هێرشی دووژمنانی کورد.ئیتر ئەگەر لە لایان حەشدی وەحشیی بێت ئەوەیان فرۆشتنەوەیە وجێ هێشتنەوەی وەک لە شەنگال روویدا.یان رەنگە ئەمجارەش بە پشت بەستن بە گریلا خۆی لە هەڕەشەکانی شیعە ئامادە دەکات.چونکی دەزانێت شۆڕشگێڕە راستەقینەکانی باکور بە تەنیا جێی ناهێڵن لە هەر شوێنێکدابن.
پاڕتی بە نیازە بە میللەتی هەرێم بڵێت کەوائێمە هەین وبۆ دیفاع کردن لە ئێوە،لایەنە شیعەکانیش هەڕەشە بکەن، ئەوە پاڕتیە دەتانپارێزێ و دەنگمان پێبدەن.برادەرێک بە داخەوە هونەرمەندیشە دەڵێ: دەنگ نەدان بە پاڕتی بێ عەقڵییە بەڵام من دەڵێم:دەنگدان بە پاڕتی ئەوپەڕی بێ عەقڵییە وئەو جۆیەی کە پێویستە ئەو ژنە هاووڵاتیە لەم چەند رۆژی رابوردوو لە شۆسیال مێدیایەکدا وەی توانج بۆ ئەو کەسانەی دەنگ بە دەسەڵاتی گەندەڵی یەکێتی وپاڕتی دەدەن ودەڵێ: حەق وایە حکومەت بۆ هەر یەکێک پێنج کیلۆ جۆمان بۆ بنێرێت لە ڕێگەی بایەعیەوە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە