کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەند پەرلەمەنتارێکی پارتی لە بەغدا فلیمی رووتیان گیراوە

Sunday, 19/09/2021, 22:33


ده‌زگای هه‌واڵگری عیراقی  به‌ریگه‌ی پۆلیسی نه‌هیشتنی تاوانی ره‌سافه‌ له‌ به‌غداد ئاشكرایان كردووه‌، كه‌ په‌رله‌مانتاری ئیستاو كاندیدی خولی داهاتوو (نه‌هرۆ مه‌حمود قادر ئاغای ره‌واندزی)  له‌گه‌ل (شاخه‌وان عه‌بدولڵا) په‌رله‌مانتاری خولی پیشووترو كانیدی ئه‌م هه‌لبژاردنه‌، هه‌ردوكیان له‌ لایه‌ن ستافیكی ئیتلاعاته‌وه‌ به‌نهینی له‌ شوقه‌كانیان كامیرای شاراوه‌یان بۆ دانراوه‌و، 12 گرته‌ی ڤیدۆیان لێ ئاشكرابووه‌ له‌كاتی رابواردنیان له‌گه‌ل چه‌ند كچه‌ عه‌ره‌بیك و ئیرانی له‌كاتی سیكس كردندا، دوایی هه‌ریه‌كه‌یان 25 ده‌فته‌ر دۆلاریان داوه‌، تا ڤیدیۆکانیان بۆ سریونه‌ته‌وه‌، ئەویش له‌ڕیگه‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌فسه‌ریكی هه‌والگری كیشه‌كه‌یان داخراوه‌.
شایانی باسە نه‌هرۆ مه‌حمود  قادر ئاغای ره‌واندزی پاریزه‌ره‌ و یه‌كیك بووه‌ له‌وانه‌ی گه‌وره‌ترین كاره‌سات و زوڵمی له‌ هه‌ولێرییه‌كان كردووه‌، له‌ كاتی دروست كردنی بازاری نیشتیمان و غه‌در كردن له‌ كاسبكارانی ئه‌و بازاره‌، ئەمیش به‌هاوكاری (سه‌نگه‌ر هادی) برای (نه‌وزاد هادی)  پاریزگاری پیشووتری هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها (شاخه‌وان عه‌بدولڵا)ش كوری (عه‌بدوڵڵا ده‌لۆ)ی كۆنه‌ جاش موسته‌شاره‌ كه‌ راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ (حاجی عه‌بد) مودیری ئه‌منی عامه‌وه‌ ئامۆزای سه‌دامه‌وه‌ هه‌بووه‌.
بۆ وەبیرهێنانەوە له‌ خوله‌كانی پیشووتریش هه‌ریه‌كه‌ له‌: (عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی) په‌رله‌منتاری خولی پیشوو و (شوان محمه‌د) په‌رله‌مانی خولی پیشووتر، هەروەها (ئه‌رده‌لان)ی په‌رله‌مانتاری خولی پیشوو  هه‌ر سێ كیان پارتی بوون، به‌ نهینی فیلیمی رووتیان له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ تۆمار كرابوو، دواتر به‌ 70 ده‌فته‌ر بۆیان سرینه‌وه‌.
عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی برای به‌رهه‌م عه‌لی و عه‌بدولره‌زاق عه‌لی یه‌، كه‌ به‌ بنه‌ماله‌ی سیخورە، وه‌هاب ئیستا به‌ قاچاخ هاتۆته‌وه‌ كوردستان 5 سكالای له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌، به‌هۆی پاره‌ خواردنی 4 خاوه‌ن پیشنگای ئۆتۆمبیل له‌ به‌غداد و سلیمانی و چه‌مچه‌مال و هه‌ولێر. له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌ستگیر نه‌كراوه‌ و له‌ فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر گه‌شته‌كانی ده‌كات.‌

حه‌مید سورچی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە