کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی و تاوان له‌ هۆتێل ئه‌ربیل گراند و كوشتنی ژنێكی كورد

Sunday, 19/09/2021, 22:23


زۆربه‌ی مه‌ساجخانه‌ و دیسكۆكان له‌ هۆتیله‌كانی هه‌ولێر داخراون، تەنیا به‌ ڕێگه‌ی به‌رتیل و پارەدانەوە ده‌كرینه‌وه‌، بۆ ئەو مەبەستەش  كارمه‌ندێكی هۆتیل ئه‌ربیل گراند ئاشكرای كردووه‌، كه‌ لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر به‌ ریگه‌ی محمه‌د ناوێک کە شۆڤیری نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی هه‌ولێرە و لیژنەی گەشتوگوزاری هه‌ولێر به‌ ریگه‌ی نزار مه‌سیحی ئیسماعیل به‌ریوه‌به‌ری گه‌شت و گوزار ، 2 ده‌فته‌ر دۆلاریان وه‌ك به‌رتیل له‌ خاوه‌نی ئه‌ربیل گراند وه‌رگرتووه‌، ریگه‌یان داوه‌ كه‌ مه‌ساج و شوێنی سەما و رابواردنەکان  بكرێنه‌وه‌!.
وەک سەرچاوەکە کە بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کەوا پیاویك ژنه‌كه‌ی خۆی له‌ مه‌ساجی هۆتیل ئه‌ربیل گراند بینیوه‌، یەکسەر كوشتویه‌تی، ئیستا دۆسیه‌كه‌ به‌ حوكمی پاره‌ راگیراوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیهاد بارزانی  هاتۆتە ناو کەیسەکەوە و  هه‌ره‌شه‌ی له‌  بەڕیوەبەری پۆلیس كردووه‌، ئەگەر ئەو کەیسە بجوڵێنیت ئەوا بێ سێ و دوو بەڕیوەبەری پۆلیس دەکوژێت،  هه‌روه‌ها عه‌لی حوسین سورچی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی و سه‌رهه‌د ئه‌نوه‌ر به‌گی بیتواته‌ش داوایان کردووە کە ئه‌و دۆسیه‌ دەبێت دابخریت و، تاوانبار ده‌ستگیر نه‌كرێت.
شایانی باسە ئه‌ربیل گراند ده‌كه‌ویته‌ شه‌قامی شه‌ست مه‌تری له‌ باڵه‌خانه‌كه‌ی عومه‌ر ئاغای سورچی دایه‌.

هیمن هه‌ولێری



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە