ئەندامێکی حیزبی شیوعی سیخوڕی بۆ دەزگای پاراستن کردووە
Saturday, 18/09/2021, 3:15
(ههندرێن ئەحمەد عەبدوڵڵا) یانزدەههمین كهسه، کە له لیستی ئەوانەدایە بە پلەی(بەڕیوەبەری گشتی) خانەنشین كراوە، ئەندامی بالای سەندیكای رۆژنامەنووسانە لەسەر میلاكی حیزبی شیوعی دوو جار زهوی پیدراوه و لە چەندین لاوە سودمەند بووە، وەك سەرچاوەیەكی حیزبی شیوعی پێی ڕاگەیاندین ، (ههندرین ئەحمەد) رۆلیكی سیخوری بینیوە لەسەر رۆژنامەنوسان و راپۆرتی خراپی داوە بەدامودەزگا سیخوڕەکانی پارتیی ، هەروەها پەیوەندییەكانی لەرێگەی (ئاشتی مزوری - بەرپرسی راگەیاندنی ئاسایشی گشتی ) گریداوه، زۆربەی كارەكانی بەهاریكاری (حاكم ئازاد سەرۆكی سەندیكا بریتی بووە لە چاودێری بەسەر رۆژنامەنوسانی هەولێر ، بەتایبهتی لەسەر كەنالی پەیام و چرای رووناكی و دەزگا راگەیاندنەکانی تری وەکو و گۆڤار و رۆژنامە و سایتەکانی باشور، بۆ هەر یەکە لەمانە چاودیری لەسەر رۆژنامەنوسانی وەك ئیبراهیم عەباس و شیروان شیروانی و رۆژنامەنوسانی یەكێتی و زۆر لای تر کردووە ، رۆلیكی خراپیشی بینیوە لەسەر دەستگیركراوانی بادینان، بۆ ئەمەش نوسراوی فەرمی كردوە كە ئەوانە ئەندام نین لەسەندیكا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست