به‌رپرسی تازه‌ی ڕێكخراوه دیموكڕاتیه‌كانی یه‌كێتی به بڕوانامه‌ی قبوڵ خاصه‌وه
Friday, 17/09/2021, 20:47
له درێژه‌ی به ناوچاكسازیه‌كانی یه‌كێتیدا فهمی بوڕهان كه خاوه‌ن بروانامه‌ی قبول خاصه ، كرایه به‌رپرسی ڕێكخراوه دیموكراتیه‌كانی یه‌كێتی . ئه‌مه ناونراوه چاكسازی !
فه‌همی بورهان له ساڵی ٢٠٠١ به نمره‌ی سه‌دا ٦٥ پۆلی شه‌شی ئاماده‌ی ته‌واوكرد و له زانكۆی كۆیه له به‌شی كوردی وه‌رگیرا . هه مان ساڵ بوو به سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكار كه خۆم ئه‌و كات ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه فاشیله بووم ، فه‌همی به سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ی وت ده‌مه‌وێت وه‌ك سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران له سلێمانی نیشته‌جێ بم نه‌ك كۆیه، هه‌روه‌ها حه‌زه ده‌كه‌م له به‌شی ئیداره و ئیقتیصاد بخوێنم نه‌ك به‌شی كوردی . به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه بوو ده‌بوو نمره‌ی سه‌دا ٧٥ی هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی له به‌شی ئیداره و ئیقتیصادی زانكۆی سلێمانی بخوێنێت . حیزب هات به قبوڵ خاص، به نایاسایی و ناشه‌رعی گواستنه‌وه‌یان بۆ كرد له به‌شی كوردی زانكۆی كۆیه‌وه بۆ به‌شی ئیداره و ئیقتیصادی زانكۆی سلێمانی ، ئه‌مه یه‌كێك بوو له گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵیه‌كانی زانكۆی سلێمانی له ساڵی ٢٠٠١ دا ، وه‌ك یه‌كێك له ماستاوچیه‌كانی پێشوی مه‌لا به‌ختیار ئێستا ئه‌م زاته به شه‌هاده‌ی نایاسایی و ناشه‌رعی قبوڵ خاصه‌وه گه‌یشتوه به سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ی و كراوه به به‌رپرسی ڕێكخراوه دیموكراتیه‌كانی یه‌كێتی و ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له دیدی پاڤێڵ تاڵه‌بانیه‌وه به‌چاكسازی حسابه .!! داواكارم لیژنه‌یه‌كله وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دروست بكرێ بزانن بڕوا نامه‌ی ناشه‌رعی قبوڵ خاصی هه‌یه یان نا ، هه‌رچه‌ند وه‌زاره‌ت جورئه تی لێپرسینه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكارانی نیه .!
جه‌نگی حمه نوری قادر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست