کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زیاتر 70٪یان لە هەرێمی کوردستان بوون

Friday, 17/09/2021, 20:16


دامەزراوەیەک: ئێران 540 بەرهەڵستکاری لە دەرەوە کوشتووە یان رفاندوونی
دامەزراوەیەکی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ باس لەوە دەکات لە ماوەی زیاتر لە چل ساڵ تەمەنی کۆماری ئیسلامی ئێراندا، هێزە ئەمنیەکانی ئەو وڵاتە لانیکەم 540 بەرهەڵستکاریان لە دەرەوە کوشتووە یان رفاندوویانن و لەو ژماریەش زیاتر لە 70٪یان لە هەرێمی کوردستان بوون.
دامەزراوەی عەبدولرەحمان برومەند کە بارەگاکەی لە ئەمریکایە راپۆرتی لە بارەی کردەوەکانی ئێران لە دژی بەرهەڵستکارەکانی لە دەرەوەی ئەو وڵاتە بڵاوکردوەتەوە و تیادا هاتووە، لە ماوەی زیاتر لە 40 سالدا لانیکەم 540 بەرهەڵستکاری حکومەتی تاران لە دەرەوەی وڵاتەکەیان کوژراون یان رفێنراون.
روونیشیکردوەتەوە، 380 بەرهەڵستکاری ئێران لە هەرێمی کوردستان کوژراون یان رفێنراون و 30 کەسیش لە ناوچەکانی دیکەی عێراق و ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا 329 بەرهەڵستکاری حکومەتی تاران لە باشوری کوردستان کراونەتە ئامانج.
لەدوای عێراق وهەرێمی کوردستان هەر یەک لە پاکستان، تورکیا، فەرەنسا، ئەفغانستان و ئەڵمانیاش لە ریزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەدان کە زۆرترین بەرهەڵستکاری ئێرانیان تێدا کراوەتە ئامانج و ژمارەیەک بەرهەڵستکاریش لە نەمسا، سویسرا، بەریتانیا، سوید، ئەمریکا، ئیمارات، ئازەربایجان، هیندستان، پۆڵۆنیا، ئیسپانیا و فلیپین و چەند وڵاتێکی دیکە بوونە ئامانجی دەزگا ئەمنی و هەواڵگریەکانی ئێران.
ئەو دامەزراوەیە جەختی لەوەشکردوەتەوە، کە قوتاربوونی بەشێکی زۆری ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە بەتایبەتی لەو وڵاتانەی دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ نییە، وایکردووە کردنە ئامانجی بەرهەڵستکارانی ئێرانی تیایاندا بەردەوام بێت و داواشی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە رێوشوێنی توند دژی ئێران بگرنەبەر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە