کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نیر و ئامووری مائۆییزم وکومونیزمی هاوردە!

Thursday, 16/09/2021, 16:24


وڵاتانی بەشدار لە کۆبوونەوەی گوادلوپدا (Guadeloupe) بڕیاریاندا ئیدی یارمەتیەکانیان لە شای ئێڕان ببڕن ولێی دوورکەونەوە. هەرئەوەش بووبە هۆی رووخانی شای ئیڕان!لە رۆژهەڵاتی کوردستان حازرخۆرەکانی بن سێبەر بە درووشمی بێ ناوەرۆک وبریقەدارشۆڕ بوونە ناوخۆی وڵات. لە سەردەمی شای ئێرانیشداهیندێک جموجۆڵی چەکداریی دژی شای ئێران هەبووە بەڵام کاریگەریەکی قوڵی لێ بە دی نەدەکرا. چون ساواکی شای ئێران توانیبووی رەخنە بکاتە ناو ریزەکانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران . دوای نەمانی بنەماڵەی پەهلەوی و هاتنەسەرکاری مەلاکان دووحیزب هەبوون. حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان وکۆمەڵە. یەکیان دەستەمۆی سۆڤیەت وباقرئۆڤ بوو، ئەوەی دیکەشیان جەلال تاڵەبانی مائۆییست دەباوەشی خەڵكی بێتاوانی ئەو بەشە لە وڵات هاویشت وگووتی حیزبی دێمۆکڕات جەماوەری خۆی هەیە، بەڵام کۆمەڵە رێکخراوەیەکی شۆڕشگێڕە!
ئەو جووت حیزبە چەندە لە رووخانی شای ئێراندا دەستیان هەبووە، بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیش لە رووخاندنی سەددام هەرئەوەندە. ئەوانیش وێنەی حازرخۆری بن سێبەرلە کەرەجەوە هاتنەوە سەرحازریی لە باشووری کوردستان!لە رۆژهەڵاتی کوردستان  بەشیکی بەرچاو لە خەڵك واتێگەشتبوو کە کومونیزم ومائۆییزم کورد رزگار دەکەن! لە باشووری کوردستانیش خەڵک وایدەزانی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی رزگاریدەرن!
کاتیک مەلاکان لە ئێران دەسەڵاتیان بە دەستەوە گرت، خەڵكی تازە ئینقلاب دیتوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی چەپ وراستی رووداوە سیاسیەکانی خۆیان وجیهانیان نەدەزانی. وایان دەزانی تفەنگی ژەنگاوی و چەکداریی خۆماڵی دەتوانێ بەرەنگاریی دەسەڵاتی مەلاکان ببێتەوە. بۆیە ئەوەی کە لە بیر ئەو دووحیزبە چوبووە، چارەسەرکردنی کێشەی کورد بوو، کۆماری ئیسلامی زۆر زیرەکانە توانی شەڕێکی خۆتڕێن لە نیوان ئەو دوو حیزبە خۆبەلزانە هەڵگیرسێنێ. ئەوانیش زۆر وەستایانە بوونە داردەستی دەسەڵات لە تاران وبە نیابەتی کۆماری ئیسلامی لە سەر دەسەڵاتیی حیزبیی ڕۆڵەی کوردیان بە دەستی ڕۆڵەی کورد بەکوشتداو لە کۆتاییداژیانی کەمپنشینیان بەسەردا سەپا!لە کاتێکدا ئەوە بووبە هۆی سپاندنی نیروئاموری مائۆییزم وکومونیزمی هاوردە. پەیوەندیی ئەو دووحیزبەش دەگەڵ سەددام ووەرگرتنی پارە وچەک لە سەددام بە کارێکی ئاسایی دەهاتە ئەژمار!

بێچووە دەرەبەگیی بێ چاوڕوو!

ناوی ئەو بێچووە دەرەبەگە عەبدوڵڵای موهتەدیە. بۆ خۆی و خێزانی دەگەڵ دوو منداڵی بە ناوەکانی دیلان ودیانا لە بریتانیا خەریکی ویسکی خواردنەوە وژیانێکی ئارامن. رۆژێک کومونیستە وبەشەڕەفی کومونیستیی خۆی / کە نیەتی / سوێند دەخوا، رۆژێکیش وەک چەپێکی کوردستانی دەردەکەوێ ورۆژێکیش دەگەڵ کوڕی شای ئێران دانیشتن پێک دێنێ!. بەرپرسیی بە کوشتدانی سەدان ڕۆڵەی کوردە.
لەورۆژانەدا دەگەڵ مێدیایەکی فارسی زمان بە ناوی ئەنتڕناشناڵ خەریکی وڕێنە بوو. قسەکانی سرنجڕاکێش بوون. دەتگووت وێنەی ئەسحابی کەهەف لە ناو ئەشکەوتەکاندا ژیاوە. ئاگای لە بارودۆخی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان نەبوو. کەسێک کە زۆر بەهاسانی بڵێ: ئێمە وەک کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ئەو هێزەمان هەیە کە لە ماوەیەکی کورتداگەل بە ڕێکخستن بکەین وببینە خاوەنی هەزاران چەکداری سەر بەخۆمان، ئەوکەسە دەبێ چۆن روانگەی سیاسیی ٤٢ ساڵ لەوەی پێشیی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک ئێستێی رۆژهەڵاتی کوردستان بنرخێنێ؟
ئەوسەردەم تەنیا دوو حیزب بون. ئێستێ لە ژیانی کەمپنشینیدا بونە ٦و٧ حیزب!کارنامەی خەبات وتێکۆشانی ئەو چەند ساڵەشیان لە لای مرۆڤی هوشیار ئاشکرایە. چەند خۆشە بۆ کەسێکی دۆڕاوی وەک بێچووە دەرەبەگە جێگات گەرم ونەرم بێ لە بریتانیا بژی بەڵام لۆدە لۆدە بئاخفی!
دوو برام لە ناو کۆمەڵەدا مفت تێداچون / رەشاد وهەژار /. بەرپرسایەتی ئەو دوو کەسە دەکەوێتە ئەستۆی بێ ئەخلاقێکی وەک موهتەدی کە بە دەرکەوتنی لەسەر مێدیاکان وکاوێژکردنەوەی گوتنە قۆڕەکانی برینی جەرگی هەزاران دایک وباوکی کورد کە ئەوانە بە کوشتیان داون، دەکولێتەوە. ئەوەندەی کۆماری ئیئسلامی تاوانبارە، رێک موهتەدەی وبەرپرسەکانی دیکە ئەوەندە تاوانبارن. ئێوە لە داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان جێگاتان نابێتەوە. کارنامەی چواردەیەی رابوردوو ئەوەمان پێ دەڵێ. لە گەڕانەوەشتاندا پڕۆژەی یەکەمتان بۆ کورد هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی دەبێ!
هیوادارم دەست لە زێدەخۆریی هەڵبگری وچیدی گەمەی سیاسیی لە سەر گەل بەردەوام نەکەی. ئێستێ منداڵەکانت گەورەبون. بۆوێڕای خێزان ومنداڵەکانت ناگەڕێوە بۆ کەمپەکانی زڕگوێزەڵە ووێنەی کۆمەڵەکانی دیکە ژیان تێپەڕ بکەی؟ئایا خۆت مەزنتر دەبینی؟ منداڵەکانی خەڵکتان بە کوشتداوە وهی خۆشتان باشترین ژیانی هەیە. لەلای من وکۆماڵگای وشیاری کورد لە پەڕەی / کا / سووکتری. دەست لە قسەی قۆڕیی ناو مێدیا فارسەکان هەڵبگرە وچاوڕوانی دوارۆژتان بن کە چیتان بەسەردێ.
دووژمنی راستەوڕاست لە دۆستیی ناڕاست ودرۆزن باشترە. کۆماری ئیسلامی خۆی بە دۆستی کورد نازانێ. بەڵام ێێوە خۆتان بە رزگاریدەرپێناسە دەکەن. ئێوە ئەگەر هێزیی رێکخستنی خەڵک وچەکدارەکانتان دەباراندا هەبایە لە ناوکەمپەکاندە ووێنەی لێفەی مەلا نەسرەددینتان بە سەر نەدەهات!رۆژهەڵاتی کوردستان پڕە لە چیاودۆڵودەڕوئاووکانی، بۆناچن لەوشووێنانەدا جێگیربن ودەستبکەن بە رووخاندنی کۆماری ئیسلامی؟ئەگەر تۆزێکتان جورئەتی سیاسیی هەیە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە