وەزیری بەرگری تورک دەڵێت: کێشەی ئێمە و ئەمەریکا لەسەر کوردە
Wednesday, 15/09/2021, 16:45
بە مەسعوود بڵێن بە بووجەی ئەوو هەرێمەی کە تۆ فرۆشتوو تە بە تورکیا هەموو ڕۆژێک خاکەکەمان تۆپ باران ئەکرێت ، ناشی بە مە بڵێ سەربەخۆئی
وه‌زیرى به‌رگرى توركیا: "کێشەی سەرەکیمان لەگەڵ ئەمریکا له‌سه‌ر كورده.
وه‌زیرى به‌رگرى توركیا په‌رده‌ى له‌سه‌ر كێشه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا هه‌ڵدایه‌وه‌و ئاشكرایكرد، "کێشەی سەرەکیمان لەگەڵ ئەمریکا له‌سه‌ر كورده"، ده‌شڵێت:"سه‌ربارى فشاره‌كانمان، به‌ڵام ئه‌مریكا ئاماده‌نییه یه‌په‌گه وه‌ك تیرۆریست بناسێت".
خڵوسی ئاکاری وەزیری بەرگری تورکیا لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "حوڕیەت"ی تورکی باسی لەپەیوەندییەکانی نێوان ئەنکەرەو واشنتۆن کردوەو جەختیکردۆتەوە، "کێشەی سەرەکیی لەپەیوەندییەکانی نێوان ئێمه‌و ئه‌مریكا بریتیه له‌وه‌ى سه‌ربارى فشاره‌كانمان، به‌ڵام ئەمریکا ئاماده‌نییه یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت".
وەزیری بەرگری تورکیا لەبەشێکی چاوپێکەوتنەکەیدا دەڵێت:"ئەگەر ئەمریکا دەیەوێت لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت، ئەوە دەبێت هەماهەنگی لەگەڵ تورکیادا بکات، لەبەرئەوەی تورکیا هاوپەیمانێکی بەهێزو متمانەپێکراوی ئەمریکایە لەناوچەکەدا".
وتوشیهتى:"ساڵی 2011 کاتێک ئەمریکا ئامادەنەبوو هاوکاریمان لەگەڵدا بکات بینیمان چیی ڕویدا، ئێمە دەمانەوێت بەیەکەوە کاربکەین بەتایبەت لەپرسی سوریادا، هەماهەنگییەکانمان لەبواری بەرەنگاربونەوەی داعش بۆ ڕێککەوتنێکی ساڵی 2015 دەگەڕێتەوە، بەڵام لەدوایین ساتدا ئەمریکییەکان بۆچونی خۆیان گۆڕیی‌و بڕیاریاندا هەماهەنگی لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل (یه‌په‌گه)دا بکەن".
وەزیری بەرگری تورکیا باسى له‌وه‌شكردوه، "لەئازادکردنی شاری ڕەققەشدا ویستمان بەیەکەوە کاربکەین، بەڵام لەسەر ئەوەش ڕازینەبون، بەڵکو دیسان لەگەڵ یەپەگە هەماهەنگیان کرد، دواجاریش لەپرسی لیبیادا وەڵامێکی ئەرێنیمان بەدەستنەگەیشتەوە، کاتێک ئەمریکا هەماهەنگیمان لەگەڵدا ناکات، هەمولایەک دەبینن کە چی ڕودەدات".
خڵوسی ئاکار ئاماژەی بەوەشکرد، مادام ئه‌مریكا لەسوریادا هاوکاری یەکینەکانی پاراستنی گەل (یه‌په‌گه) دەکات، کەواتە ئەوە گرنگترین پرس دەبێت لەپەیوەندییەکانمانداو کێشی جدیان لەو پەیوەندیانەدا بۆ دروستدەبێت.
ڕونیشیکردۆتەوە، "کێشەی بنەڕەتیی لەپەیوەندییەکانیان لەگەڵ واشنتۆن ئەوەیە کە دەبێت ئەمریکا یەکینەکانی پاراستنی گەل (یه‌په‌گه) وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست