کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لە هەرێمی کوردستان

Monday, 13/09/2021, 17:43


هاونیشتمانانی بەشەرەف  لەمە زێدەتر دەنگی خۆتان بە خەسار مەدەن !
ئایا مرۆڤ بەخەون و خەیاڵ دەگاتە ئامانج؟
ئایا کام یەک لەم ڕێگانە لە بندەستی رزگارمان دەکات :
کلتوری خێڵ وعەشیرەت
یان  سەقامگیری سیستەمی دیموکراسی؟
هەر تاکێکی کۆمەڵگە پیویستە لە هەمبەر ژیانی خۆی و هاوڵاتیان  بەرپرسیار بیت بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی و دەستەبەرکردنی مافی مرۆڤ و حاکمییەتی یاسا و ئاسایش و ئاسودەیی گشتی بۆ ئەم مەبەستەش  پیویستمان  بە وشیاری سیاسی و شعوری کۆمەڵایەتی و ڕوانگای رئالیستی هەیە تا هۆکاری کۆسپ و ئاستەنگەکانی بە دی نەهاتنی ئامانجە گشتیەکان وەک سیستەمی ئیداری و ستراتیژی سیاسی ، خزمەتگۆزاری پەروەردە و تەندرۆستی و ئاوەدانی ، ئازادی تاک و کۆمەڵ ، چۆنیەتی دەخڵ وسەرفی سامانە سرۆشتیەکان ، گەشانەوەی ژێرخانی ئابوری ، ئازادی بەیان و وتار و ئەندێشە ، هەل و دەرفەتی یەکسان بۆ بازاری کار .
بۆ تاوتۆی کردنی ئەم گرفتانە و دۆزینەوەی شیاوترین ئەڵترناتیڤ لە قۆناغی هەڵبژاردن ئەرکی سەرشانی هاوڵانیشتمانی بەرێزە  لە خۆ بپرسن :
چۆن هەڵبژێرین ؟
بۆچی پێویستەهەڵبژێرین؟
بۆ چ مەبەستی هەوڵ ئەدەین بڕۆینە سەر سەندوقی دەنگدان؟
ئایا لە هەڵبژاردنداپێویستە 
پابەندی هەقێقەت و ئەزمون و تەجرۆبەی  خۆلەکانی پێشتر بین؟
ئایا فەزای هەڵبژاردن رئالیستیە یان کۆیخامەنشی و کلتوری کلاسیکی ڕابردوی 
(نان بە دەنگە)؟ 
ئایا هەڵبژاردن بۆ  وەرچەخان و گەشە پێدانی ژێرخانی ئابوری و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیە یان  بۆ بەردەوامی سیستەمی گەندەڵی؟
ئایا لە بەرامبەر ئامرازە مەترسیدارەکانی دەسەڵاتی حاکم ،ریکلامی نادیموکراسی ، عەوام فریوی ، پارە و بەرتیل بۆ کرینی دەنگەکان ، نەبونی ئەفرادی تکنوکرات و خاوەن تەخەسۆس  پێویستە چ هەڵویست و ئێرادەیی بخەینە گەڕ؟
٢٣ ساڵ  تەمەنی خۆ و جارەنووسی نەتەوە بە خەساردان  بە بێ دیاری کردنی چوارچێوەی حۆکمی فیدراڵی و  گەرانەوەی ناوچە دزراوەکانی کوردستان  و نارەزایی هاونیشتمانان  لە نەبونی عەداڵەتی کۆمەڵایەتی  لە هەمو بواریکەوە  پیویستە  لە کاتی هەڵبژاردندا  ویژدانمان  ڕاچنی  و دەرفەت  بە  فەرمانڕەوایی هیچ  حیزبێکی ستەمکاری نەدەین خاکی نیشتیمان هەرزانفرۆش بکات، 
بە هیوای هەوڵ و تەقلای کەم وێنەتان بۆ وەرچەرخانی سیستمی گەندڵی وبنەماڵەیی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە