خەباتی مەدەنی یان راپەڕین
Wednesday, 16/12/2020, 19:22
558 بینراوە
ئێمەی خەڵکی باشوری کوردستان سی ساڵە حوکمی بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانیمان بینیوە کە جگە لە حکومی دوو باندی مافیا هیچی تری لێ بەدی نەکرا ، هەموو خەڵکی کوردستان ئەو ڕاستیە دەزانن و بەچاوی خۆیان بینیویانە کە سەرانی یەکێتی و پارتی چۆن سیاسەتیان کردوە ، بەدرێژای حکومی چەند ساڵەیان جگە لە فرۆشتنی خاکی کوردستان و نۆکەری بێگانە و دزینی قوتی خەڵک و بردنی پارەی میلەت بۆ بانقەکانی ئەوروپا و کوشتنی ڕۆژنامەنوسان و شکاندنی شکۆی تاک بەتاکی خەڵکی کوردستان و داگیرکردنی دەشت و شاغ و تەپۆڵکەکانی کۆردستان چیتریان بۆ خەڵک پێبووە. لەکاتی هەڵبژاردنەکانیشدا بە زەبری هێز و بەخشینەوەی پارە و تەزویرکردنی دەنگی خەڵک لەبەرژەوەندی خۆیان ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیان گۆڕیوە و بەخێر و بۆ ڕازیکردنی و بێدەنگ کردنیان چەند پۆست و پایەیەکی کارتۆنیان بەخشیوە