خانی خانان تا تۆزی بانان!
Wednesday, 08/09/2021, 18:11
ماندێلایەک لە دایک دەبێ،بڕیار دەدا بە تێکۆشانی خۆی دەگەڵ گەلەکە شۆڕشێکی مەزن هەڵگیرسێنێ ووڵاتەکەی رزگار بکا.لە باشووری کوردستان ورۆژهەڵاتی کوردستان ڕیک بارودۆخەکە بە پێچەوانەیە.جەلال تاڵەبانیەک لە دایک دەبێ بۆئەوەی مێشکەکان خاپووربدا! وڵاتی خاپوور ساز دەکڕێتەوە،بەڵام مێشک خاپوور زۆر زەحمەتە بتوانێ نەتەوەیەک رزگار بکا.کەسایەتی داڕووخاوی کۆمەڵگاو کەسایەتیی حیزبیی سەقەت زۆر دژوارە گەل بگەیەننەوە کەناری ئازادی ودێمۆکڕاسی!بەتەواوی پێناسەکانی ئایینی ئیسلام هەرکەسێک کە ببێتە هۆی کوشتن وبڕین وئاوارەکردنی خەڵک وئازارو شکەنجەی گەلەکەی خۆی یەکڕاست جێگای ناوەڕاستی جەهەننەمە.جەلال تاڵەبانی لە دونیای دیکەدا چاوی بە بەهەشت ناکەوێ.
درووشمی یان کوردستان یان نەمان،ئەو درووشمە بووکە سەردەمی خۆی جەلال تاڵەبانی خۆی بە نۆکەریی مائۆ دەزانی وێنەی مائۆییستێکی تۆخ داییم خەریکی دروفریودانی گەنجی بێتاوانی کوردبوو تا لە سەرئەوڕێبازە فریویان بدا بە کوشتیان بکا!تفنەگی ژەنگاوی مائۆییزم وهزریی نۆکەرانەی جەلال تاڵەبانی زۆریی دەوام نەهێنا کە تاڵەبانی لە هەر کۆڕووکۆمەڵێکدا بە بێ گووتنی / بیسمیللاهوڕەحمانوڕەحیم / دەستی بە قسەکانی نەدەکرد!
یەکێک لە دیاردە مەترسیەکانی جەلال تاڵەبانی هاویشتنی کۆمەڵەی مائۆییست بووە دە کۆشی خەڵكی بێتاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان!لەو بوارەدا بە ڕآشکاوی لە کتێبی دیداری تەمەندا ئاماژە بەوە دەکا کە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران جەماوەری خۆی هەیە بەڵام کۆمەڵە رێبازێکی تایبەتیی دیکەیە گۆیاوشۆڕشگێڕن!ئەوەش جۆرێک لە فریوکاریە بۆ داهاتووی ئەو بەشە لە وڵات.
دوای رووخانی شآی ئێڕان وگەرآنەوەی حیزبەکانی ئەو بەشە لە وڵات،کۆمەڵە یەکێک لەو حیزبانە بووە کە سەراپایان ئاوری لێدەباری ولە خۆیان زیاترکەسیان بە شۆڕشگێر نەدەزانی!مێژوو لە سەر کەس راناوەستی وشەرمیش لە کەس ناکا.گوزەریی زەمان کۆمەڵەی کردە / کۆمەڵەکان / بە فیتی دەسەڵاتدارانی بآشوور ئاخێندرانە ناو کەمپەکان لە زڕگوێزەڵە!
ئێستێ نزیکەی ٤ دەیە دەبێ جێگایان تەختە پەینە ولە کۆمەڵەیەک ڕا بوونە ٤و٥و٦و…بەرهەمیی ئەو تڕاژیدیایەش سیاسەتەکانی کڕوزانەوە ودەم پانکردنەوە وکلکەسووتەی جەلال تاڵەبانی بووە بۆ کۆماری ئیسلامی.لەو سەردەمەشدا دوای مردنی باوکیان کوڕە بێ مێشکەکانی تاڵەبانی جێگرەوەی باوکیانن وخەریکی کێبڕکێن لە نۆکەرایەتیدا لە ئاست دەسەڵاتی تاران!
ئەورۆژانەی بەرپرسانی سپای پاسداران هەڕەشەی تووندیان ئاراستەی حیزبەکانی نیشتەجێ لە کۆی سەنجەق وزڕگوێزەڵە کردوە،واوێدەچێ ئەو سناریویەی کە مجاهیدینی خەڵکیان داڕشتبوو بۆئەوانیشی جێ بە جێ بکەن!بۆیە بە شێوەیەکی رەسمی بە دەسەڵاتدارانی باشووڕی کوردستانیان راگەیاندووە کە بە تووندی جوابی هەر هێرشێک دەدەینەوە کە ئەو حیزبانە پێکی بێنن.هەروەها داوایان لە خەڵكی نزیک کەمپەکان کردوە کە خۆیان لە بنکەو بارەگاکانی ئەو حیزبانە بە دوور رابگرن!ئاماژەیەکی روونە لە ئاست لێدانی مووشەک لە دوورەوە لە بنکەو بارەگاکانی حیزبە رۆژهەڵاتیەکان/ هیوادارین بابەتی ئاوا هیچکات روونەدا /.ئەوەی کە بۆمن جێگای سەرسووڕمانە راگەیاندنی یەکێک لە کۆمەڵەکانە بەناوی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کە زۆر بە لاوازیی وپاڕانەوە رایانگەیاندوە کە: ئێمە دەمێکە وازمان لە هێڕش کردن هێناوە لە دژی کۆماری ئیسلامی!؟بەواتایەکی دیکە،ئەو سنوورەی کە تاران بۆی داناوین نایبەزێنین!( پووختەی ئەو راگەیاندنە لە سەر کوردستانپۆست بڵآوبۆتەوە).
ئەوە بەشێکە لە کۆمەڵە کە کاتی خۆیدا شەڕی بێ بەختیی دەگەڵ حیزبی دێمۆکڕات کوردستانی ئیڕان بە ڕێبەرایەتی قاسملوو، ئەنجامدا وبوو بە هۆی ئەوەی سەدان ڕۆڵەی کورد بە تفەنگی ژەنگاویی کە لە سەددامیان وەرگرتبووبە دەستی یەکتر بکوژرێن وجەرگی هەزاران دایکابوکی کوردیش بسووتێنرێ!
بنەماڵەی سەربەرزیی شەهیدان دەبێ لە دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکان بپرسن، ئەگەر ئێوە ئاوا لاواز وبێ ئیرادە بون بۆچی کوردتتان تووشی ئەو رۆژگارەکردوە کە لە بەر کۆماری ئیسلامی بپاڕێنەوە وبڵێن:رێگامان بدەن لە کەمپەکاندا بمێنینەوە وقەرار دەدەین هیچ جموجۆلێک لە دژی کۆماری ئیسلامی ئەنجام نەدەین!ئەو بارودۆخە ترسناکە کە بۆ ئەو حیزبانە دروستبووە بەرهەمیی ئەو سەفەریە کە لەودواییانەدا نێچێروان بارزانی لە تاران ئەنجامی داو لە وێ بەڕآشکاوی گووتی: ئێمە بەشێکین لە کۆماری ئیسلامی!ئێووە سەردەمێک سواری فیل ببون وکەستان قەبوڵ نەدەکرد وخۆتان بە سؤڕشگێرپێناسە دەکرد،ئێستێش وەها زەمینگیرکراون کە هیچ باوباهۆزێک ناتانجووڵێنێ!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست