ئەو کوردانەی رۆژهەڵات ناچاردەکرێن، کە باشووری کوردستان جێبهێڵن
Tuesday, 07/09/2021, 22:36
پاش سەردانەکەی ئەو دواییەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران، یەکێک لەو داواکارییانەی کە تاران لە دەسەڵاتی هەرێمی کردووە، ئەویش وەکو فشارێک فەرمانی بە نێچیرداوە بۆ نەهێشتنی چەکدارەکانی رۆژهەڵات (دیموکرات و کۆمەڵە و ئەو حیزبۆکانەی تر) کە دەبێت لە هەرێمی کوردستان بڕٶن و پارەگا و شوێنەوارەکانیان نەمێنێت، بۆیە دوای گەڕانەوەی نێچیر ئەو فەرمانە بەچێهێنرا. بە پێی هەواڵێک کە بە کوردستانپۆست گەیشتووە لە لایان کەسانی باوەڕپێکراوە لە باشووری کوردستان، هەر لە ئیستاوە ئەو بنەماڵانەی کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن و لە ناچاریی رایانکردوە و نیشتەجێی باشووری کوردستان بوون، لە ناوەڕاست و کۆتایی مانگی رابووردوودا لە بنکە تایبەتیەکان پەیوەست بە دانی کەلوپەلی خواردن پێێان راگەیاندوون ئیدی ئەو کەلوپەلانە نادرێتە ئێوە، چون کۆماری ئیسلامی بە دەسەڵاتدارانی باشوری راگەیاندووە کە ئەو کوردانەی نیشتەجێی کوردستانی عێڕاقن، دەبێ لەوێ بڕۆن، هیچ دوور نییە ئەو بڕیارە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش بگرێتەوە، کە دەبێ کەمپەکانیان چۆل بکەن و روولە هەندەران بکەن ، وێنەی سازمانی مجاهیدینی خەڵک!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست