کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە ئیستاوە برایەکی وەهاب هەلەبجەیی دەستدرێژی دەکاتە سەر هاوڵاتیان

Tuesday, 07/09/2021, 21:56


ماوه‌یه‌كه‌ پاڤێڵ تاڵه‌بانی ده‌ستی كردووه‌ به‌ قسەکردن و لە رێگای راگه‌یاندنەکانی یەکێتیی و تەنانەت پارتیشەوە  دەستی کردووە  ریكلامکردنبۆ  چاكسازی و نه‌هێشتنی دزینی نایاسایی و ده‌ستبرینی دزەکانی ناو یه‌كیتی.
سەرچاوەیەک رایگەیاند کە دوێنێ برایه‌كی وه‌هاب هه‌له‌بجه‌یی كه‌ چه‌كداری دژه‌ تیرۆره‌ به‌ناوی ( رێكار) له‌ناو چه‌قی سلێمانی دوای ئه‌وه‌ی ده‌ست ئه‌شكینیته‌وه‌ بە سه‌ر دوو گه‌نجی سلێمانی به‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له‌ دۆری ئه‌ڤه‌ڵۆن، ویرای ئه‌وه‌ی سوكایه‌تیان پیده‌كات، ته‌قه‌یان لیده‌كات، ده‌شڵێت من برای وه‌ها ب هه‌له‌بجه‌یم و حساب بۆ هیچ کەس ناكه‌م.
كاتێك پۆلیسی فریاكه‌وتن و ئاسایش  ده‌چنه‌ شوینی رووداوه‌كه‌، هیچ کارێک ناكه‌ن و به‌ خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌لێن برۆن، ئه‌مه‌ برای وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یییه‌، كه‌ پاڤێڵ تاله‌بانی پشتیوانی ده‌كات.
شایانی باسە وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی سێ جار به‌ قاچاخچیتی تلیاكه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌ و دواین جار ده‌بێته‌ كیشه‌ی له‌گه‌ل مقه‌ده‌م سیروان و ته‌قه‌ له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن، هه‌ر سێ براكه‌ی وه‌هاب هه‌له‌بجه‌یی به‌ ناوه‌كانی ( هیمن و رێكار و عادل) سه‌رپه‌رشتی باندی قاچاخچیتی ده‌رمان و تلیاك و چه‌ك فرۆشتن ده‌كه‌ن.

سیروان چوارباخی

وەهاب هەڵەبجەیی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە