کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود بارزانی، سه‌فه‌ر بێسه‌ری له‌ فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ییی دەرکرد

Tuesday, 07/09/2021, 21:41


لەتازەترین هەواڵدا عه‌مید سه‌فه‌ر بێسه‌ری له‌ فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی به‌ بریاری مه‌سعود بارزانی ده‌ركرا، له‌ شوینه‌كه‌ی لیوا ئه‌كره‌م دێكۆنی وه‌ك فه‌رمانده‌ی سوپا  سلیمانی دانرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ عه‌قید هیوا عومه‌ره‌ بچكۆل جیگری فه‌رمانده‌یی سوپای سلێمانییه‌وه‌ ئاشكرای كردووه‌، چه‌ند جارێك ئامۆژگاری سه‌فه‌ر بێسه‌ریم كردووه‌، كه‌ واز له‌ گه‌نده‌ڵی و بندیواری دزینی میزانه‌ی سوپا، فرۆشتنه‌وه‌ی خۆراكی پیشمه‌رگه‌ و چه‌ك فرۆشتن بهینیت، دوو جاری تریش ئاگادارم كردۆته‌وه‌ ، واز له‌ ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان بهینه‌ و گه‌نده‌لی بۆ مه‌كه‌، كه‌ مانگانه‌ی 5000 هه‌زار لیتر سووته‌مه‌نی و خۆراكی 50 پیشمه‌رگه‌ و تا ئه‌وه‌ی چاكردنه‌وه‌ی سه‌یاره‌كانیشی خستۆته‌ سه‌ر میزانه‌ی سوپای سلیمانی.
ئه‌وه‌ش زانراوه‌ كه‌ عه‌مید سه‌فه‌ر بیسه‌ری بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پیۆسته‌، له‌ رابردوودا دوو سه‌یاره‌ی به‌ نهینی بۆ ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان كریوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی (فه‌له‌ك) پشتیوانی دانانی سه‌فه‌ری كردووه‌.
هه‌روه‌ها هیوا عومه‌ره‌ بچكۆل كوری سه‌رۆك جاش موسته‌شاری به‌عس بووه‌، ئیستا كراوه‌ته‌ عه‌قیدی پیشمه‌رگه‌ و جیگری سوپای سلیمانی، راشی گه‌یاندووه‌ سه‌فه‌ر بیسه‌ری هه‌ولێری به‌جیهشتووه‌و بۆ سلیمانی گه‌راوه‌ته‌وه‌.
سەرچاوەیەک بە کوردستانپۆستی راگەیاند، هەرچەندە مەسعود بارزانیی و دەسەڵاتەکەی، هۆکارن بۆ تێکدان و هاندان بۆ بڵاوبوونەوەی گەندەڵیی و پیسخۆری، هەروەها بۆ فەسادکردنی کۆمەڵگا، ئەگەر خۆیان یەکێکیان لەبەر چاوکەوتبێت و بە دڵی ئەوان خیانەتی نەکردبێت، ئەوا پاڵییان پێوەناوە  و دەریانکردووە، یان ئەگەر زانیبێتیان  مەترسییبووە بۆ سەر دەسەڵات و بنەماڵەکەیان، نهێنی گرنگی لەلا بووە، لەناویان بردووە. بۆیە گومانی ئەوە هەیە،  لەگەڵ ئەو پیسخۆریی و گەندەڵییەی عەمید سەفەر، هۆکاری دیکە هەیە بۆ  لابردنی کە هێشتا شاراوەیە.

هێمن مه‌نمێ


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە